چەند جۆرێک لە بوونەوەر لە کەوندا (بەشی سێیەم)

Monday, 01/05/2017, 20:19

5457 بینراوە


ئەوان هەسارەکەی خۆیان لەدەست داوە

لە دێرزەمانەوە ئەم جۆرە کە بە بازرگان ناسراون توانیان بەسەرکەوتوی جۆرێک لە وزە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی وزەی تەواوی هەسارەکەیانی پی دابین بکەن.
لەبەر ئەوەی پیشتر تەواوی وزەی هەسارەکەیان تەواو کردبوو ئەم پلانە زۆر پێویست بوو.
ئەوان داهێنانێکیان کرد کە دەتوانیت بە کونێکی رەشی بچوک مەزەندەی بکەت 
(Small black hole)
تەکنەلۆژیان هەبوو کە ئەم کونە ڕەشە بچوکە نزیک بکەنەوە لە هەسارەکەی خۆیان بۆ ئەوەی وزەی لێ وەرگرن، لەهەمان کاتیشدا فێری ئەوە بوون ئەگەر نێزەکی گەورەو هەسارەی بچوک دەرخواردی ئەم کونە ڕەشە بدەیت ئەوا دەتوانن وزەی زیاتری لێ وەرگریت.
هەربۆیە دەستیان کرد بە دەرخواردانی نێزەکی گەورەو هەسارەی بچوک تا زیاترو زیاتر وزە بەدەست بهێنن.
بەڵام ئەفسوس بە دەرخواردانی نێزەک و هەسارەی بچوک کونە ڕەشەکە کاریگەری لاوەکی دروست کرد و کاریگەریەش چاوەڕوان نەکراو بوو.

کۆنترۆڵ لەدەست دان
لە ناکاو کونە ڕەشەکە زیاتر و زیاتر گەشەی دەکرد تا کار گەیشتە ئەوەی کە هەسارەکەیانی ڕاکێشا بۆ ناو کونە ڕەشەکە.
ئەمان هەرچەندیان کرد نەیان توانی پێشگری بکەن لە نەفەوتانی هەسارەکەیان. هەربۆیەش کۆنترۆڵیان لەدەست دا، ئەوان گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە تازە هەسارەکەیان لەدەست داوە
تا کۆتا خولەک هەموو شتێکیان کرد کە لە توانیاندا هەبوو نەیانتوانی هەسارەکە ڕزگار بکەن و لە کۆتا خولەکدا هەسارەکەیان بە جێ هێشت.
تەواوی هەسارەکەیان بەکار هێناو تەواوی هەسارەکەیان لەدەست دا تاکە شت کە توانیان ڕزگاری بکەن خۆیان بوون.
تەواوی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە کۆتایی پی هات واتە ئاژەڵ و باڵندە و ئاژەڵی دەریای هیچیان نەیانتوانی ڕزگاریان ببێت لە کۆتا هەناسەی هەسارەکە ئەوانیش کۆتاییان پێ هات.

هەڵگرتنی تەواوی ژیان
ئەوان تەدمیر بوون، ژیانێک لە گەردوندا، لە ناکاو کۆتایی پێ هات، ئەمەش توانای گەڕانەوەی نیە. ئەوان مەبەستیان هەیە بۆ خۆیان کە چۆن بژین، مەبەستەکەیان ئەوەیە دەبێت هەموو ژیان لە گەردوندا بمێنێتەوە واتە هیج ژیانێک نابێت بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پی بێت.
ئەوان کار لەسەر تاک ناکەن، بەڵک و نەخشەی خولقاندنی تەواوی بونەوەرەکانیان لە لای خۆیان پاراستوە.، هەربۆیەکش بە بازرگانەکان ناوزەند کراون.
ئەوان بازرگانی بە ژیانەوە دەکەن، ئەوان ژیان دەپارێزن، وە ئەوان بە یاساش دەژین،
ئەگەر شتێک بەرن لە هەر هەسارەیەک شتێک لە هەمان هەسارە بە جێ دەهێڵن
ئەمەش یاسای گەردونەو ئەوانیش پەیڕەوی دەکەن، ئەوان هەموو جۆرە بونەوەرێک دەبەن وە بازرگانی پیوە دەکەن و دەیگۆڕنەوە بونەوەرێک بۆ بونەوەرێکی تر.

پەیوەندی کردن
بونەوەری هەسارەکانی دیکە پەیوەندی لە نێوان یەکتردا و لە نیوان جۆری تراد دەکەن هەڵبەتە شیوازی پەیوەندی وەک ئەوە نیە کەمرۆڤ پێی ئاشنایە بەڵکو بە تەلەپاتیە.
لە ڕاستیدا ئەوە زیاترە لە پەویەندی کردن، ئەم جۆرە پەیوەندیە پێک هاتوە لە دابەش کردنی بیرو هۆش، دابەش کردنی تەواوی هەستەکان ەل نێوان یەکتردا.
ئەمەش جۆرێکە لە پەیوەندی کە تا ئێستا زاناکانی ئێمە نەیانتوانیوە بە خەیاڵیش نزیکی ببنەوە.
لەوانەیە بۆ ئێوە عەجیب بێت کە بڵێم زۆرێک لە بونەوەرە زیرەکەکان هیچ شتێکی نوسراویان نیە وەک کتێب و دەفتەو مەلزەمە.
ئەوەش پەیوندی هەیە بەوەی کە ئەوان پێویستیان نیە بەو جۆرە فێربونە، ئەوان تەواوی زنایاریەکان دەزانن کە لە کولتورو کۆمەڵگای ئەوان بونی هەبوە.
بەڵام جەدن هەیمایەک بەکار دێنن بۆ ناساندنی چەند شتێک تایبەت.

مەبستی ئەوان چیە؟
ئێمە وەک مرۆڤ زۆر نیگەرانین لەوەی کە ئایا ئەوان چیان دەوێت لە سەردانی کردنی هەسارەی زەوی، زۆر کەس هەیە کە پەیونەدی لەگەڵ ئەو بونەوەرانەدا هەیە و نامەی ئەوان ئەوەی کە پێویست ناکات لێیان بترسین
ئەوان دەلین کە هیچ جۆرە چەکێکیان پی نیە لەسەر کەشتیەکانیان وە ڕێگاش نادەن بە کەس لە گەردوندا بە چەکەوە هاتو چۆ بکات
جگە لە کۆمەڵەی خۆری خۆیان بۆیان هەیە چەکیان پی بێت
لە راستیدا ئەوان جەکیان پیویست نیە بەو مانایەی ئێمە لە چەک تێگەیشتوین، ئەوان دەتوانن بە کەشتیە ئاسمانیەکانیانەوە بە ناو خۆردا تێپەڕن بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە خۆیان یان کەشتیەکەیان بکەوێت، ئەوان دەتوانن بە کاتددا هاتو چۆ بکەن، بە بۆشایی ئاسماندا، وەک مەسافە بۆ ئەوان بونی نیەو دەتوانن لەمسەری گەردون بۆ ئەوسەری بڕۆن لە ماوەی جەند چرکەیەکدا
زۆرێک لە بونەوەرەکان چەند ئامێرێکیان پێ یە کە وزەیەکی زۆری تێدایە وەک چەکوش یان دەڕنەفیز وزەکە لەناو خۆیدا هەڵگیراوە واتە پێویست ناکات هێز بەکار بهێنیت بۆ بەکار هێنانی
وە هەمان ئامێریش دەتوانرێت وەک چەکێک بۆ پارێزگاری کردن لە خۆ سودی لی وەربگیرێت

کۆتایی بەشی سێ یەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە