نەفرەت
Friday, 12/05/2017, 12:45
2005 بینراوە
هەزار نەفرەت لەو دەسەڵاتەی
خوێنی پێنووسی لا وەكو ئاوە
خوێنی پێنووس وەك تیزابە
بە قوڕگی مرۆڤ کوژەکانیاندا چۆڕاوە
پێنووس هەرگیز لە نووسینی خۆی ناکەوێ
هەتا خوێنی لە لەش ماوە
هەر پێنووسێ لەسەر ووشە
بەر گولە درا یا سەر بڕا
بەدەست گەمژەو
نەخۆش و نەخوێندەوار
هەزار پێنووس لەشوێن پایان
تەواوکەری هەمان ووشەن
کە سەرۆك و بەرپرسانی
دزو گەندەڵیان پێکاوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست