دەستاڕی مەرگ!

Tuesday, 16/05/2017, 20:38

3447 بینراوە


مەسعود بارزانی دەڵێ: مەهێڵن حەشدی شەعبی بچێتە ناو شەنگال! گووتنێکی کوردی هەیە دەڵێ، ڕیوی دەکونیەوە نەدەچوو قانگەلاشکی لە کلکی دەبەست! ماوەیەکی دووروودرێژە نەسەری پیوازە ونە بنی پیواز. کە چی بەو شێوەیە لۆدە لۆدە دەئاخفێ. ئەو تڕآژیدیایەی کە چەقۆ کێشەکانت کاتی خۆی بە سەر گەلی ئیزەدیان هێنا ورادەستی داعشیان کردن هێشتا ولە داهاتووشدا لە بیر خەڵكی کوردستان وبە تایبەت ئیزەدیەکان ناچێتەوە. ئەو چەکدارانەی کە لە سەر ناوی پێشمەرگە قەرار بوو شەنگال بپارێزن دیتمان چییان بەسەرهات. ئێوە و دڕندەیەکی وەکی داعش بوونە دەستاڕی مەرگ بۆ سەر خاکی ئیزەدخان وگەلی ئیزەدی.
بێویژدان تۆ وادەزانی ژیاننامەی چەند ساڵەی خۆتوشآپەرەستی باوکت و بنەماڵەکەت لە سەر ئاو نوسراوە کە خوڕێنی رۆژگار دەگەڵ خۆی بێباو خەڵك لە بیری بچێتەوە. نامەی کاری ٧١ ساڵ تەمەنی نیگریستان لە تەواوی بەشەکانی کوردستان لە ئاڕشیوی رۆژگاردا هیچکات ناسڕێتەوە. هەروەها ئەو قسە قۆڕەی کە دەیکەی کە نابێ حەشدی شەعبی بچێتە ناو شەنگال هی خۆت نییە. ئەوە قسەی ئەربابەکەت ئەردۆغانە کە پێت دیکتە دەکا. ئەو بابت مرد کە وەک سەرۆکی بەشێک لە باشووری کوردستان ئاوا لۆدە لۆدە بئاخفی ووەک تیمساح بۆ خەڵكی ئیزەدی بگری. ئەگەر زۆر شۆڕشگێڕن بۆ ناچن پێش بە حەشدی شەعبی بگرن؟
یەکەمجارئەردۆغان بووکە گووتی ئیزن نادەین شەنگال ببێتە قەندیلی دووهەم! ئەوەش تۆ بووی کە خەڵكت هاندەدا دەبێ گریلا لە شەنگال بچێتەدەرێ ! ئێستێش پەنات بردۆتە کۆشی دوژمنێکی تازە پێگەیشتووی کورد عەبادی وپێی دەڵێێ: گریلا لە شەنگال دەربکا! ئەگەر مرۆڤی هوشیاری کورد سرنج بداتە ئاکارەکانی ئەو دواییەی تۆ باش دەزانێ ئیدی لە بواری ناونەتەوەییش هێدی هیدی سەنگو سووک بووی وکەس باوەڕتان پێناکا. هەر ئەوڕٶ / ١٦ /٥ /٢٠١٧ / ئەربابەکەت ئەردۆغان لە ئامریکایە تا دژی نەتەوەی کورد بەرێز تڕآمپ هان بدا تا چەک نەداتە ڕۆڵەی کورد کە دژی داعش دەجەنگێ. دەزانم زۆرت پێخۆشە بەڵام ئەو ئاواتەشت دەبەیە بن گڵ.
لە بیرتە کاتێک داعش بەرەو بەغدا هاندرابوولە پڕ بە فەرمانی ئەردۆغآن روویان لە شەنگال وهەولێڕ کرد. زۆری نەخایاند خەریک بوو ئەو شآرە چۆل بکرێ. لە بیرتە جێگری ئاغای ئۆباما گوتی : بارزانی بە دەنگێکی لەرزۆک راستەوخۆ پەیوەندی بە من کردوە وگووتویە فریادمان کەون داعش خەرکی هەلێریش دەگرێ! مەگەر نالێێ ٣٠،٠٠٠ فیداییم هەیە؟ ئەدی فیداییەکانت ئەو کات لە کوێ بون؟ ئیستێ لە کوێن؟ لە بیرتە کاتێك داعش هیرشی کردە سەر خاکی کوردستان دارو بەرد تکای لێکردن تا هێزێکی نەتەوەیی ونیشتمانی دژی داعش پێکبێنن، ئێوە نەتان کرد تا شەقی ئامریکاو هاوپەیمانانت وەقونی کەوت ئێستێ لە ژێر زەختی ئەواندا خەریکن پێشمەرگە یەک دەخەنەوە تا لەژێڕ کاریگەری ئێوەدا نەمێنن ئەوەیە تایبەتمەندی گزیرێکی وەک تۆ وبنەماڵەکەت. بە درێژایی مێژوو فرچکتان بە نۆکەری گرتووە. لە لایەکی دیکەوە بنکە بارەگاکانی ئەڕتەشی تورک ومیت دەبێ لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان مۆڵگەیان دابەستبێ بەڵام گریلای کورد کە هەزاران کوردی لە ژێر چەنگی داعش وتورک رزگار کردوە دەبێ لە کوردستان دەرکرێن! ؟ ئەو سیاسەتە چەندی بە چەندە؟
خۆتو بنەماڵەکەت ئیدی رزگاریدەری کورد نین، نا مەڕحومی باوکیشت قەت رزگاریدەری کورد نەبووە. ئێوە بۆ کورد وەک دەستاڕی مەرگ دەچن. قەت تاقە هەنگاوێکتان بەرەو چارە سەری کێشەی کورد هەڵنەگرتووە. سەری ڕەشتان بۆتە قەلە مندارێی خاکەساری ونەهامەتی بۆ نەتەوەیەک بن دەست کە لە چەنگ سەددامی کورد کوژ رزگاریان کردین بەڵام تووشی کوردی ، کورد کوژهاتین. ئێوە وێنەی ئاهۆی پیسی وبێ فەڕی ونیگریسی سەرو هەڵداوە. پێ لە هەر شوێنێکی ئەو وڵاتە دەنێن چارە سەریتان پێ نییە جگە لە نەهامەتی. خۆتان ئامادەکەن بۆ شەڕی دوای موسڵ ولاوازبونی داعش وبەرەنگار بوونەوەی  نەتەوەی کورد بە تایبەت لە باشوو دژی خۆتان. ئەو کات رۆژگارێکتان تووش دەبێ کە کونە مشکتان لێ دەبێتە قەیسەری.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە