سەرکەوتی کوبە پیاوە تێهڵدراوەکەی هەولێر و شەق وەشێنەکەی گردەکە

Tuesday, 23/05/2017, 14:43

13304 بینراوە


من وەکو گەنجێکی کرێکار و زەحمەتکێش٫ کە بە ئارەقەی ناوچاوان خوێندنم تەواو کردوە٫ بەرنامەی گۆڕانم بەدڵبوو٫ بۆیە سەرەڕای کرێکاری و زەحمەتی ژیان بەدڵ و بەگیان کارم بۆ سەرخستنی بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان کردوە و کاک نەوشیروانم زۆر خۆش ویستووە.
ئەمڕۆ بەمەبەستی وێنەگرتن ڕۆیشتم بۆ سەر گۆڕی کاک نەوشێروان٫ بەڵام خۆزگە هەر نەدەچوم و ئەو دیمەنە قێزەون و ناشرینەی سەرکەوتی کوبە و عەمید بەمۆم نەدەبینی٫ هەر کە چووم بینیم پاسێکی پڕ لە خەڵکی گەرمیان هاتبوون٫ کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ٫ ئەو عەمید بەمۆیە زۆر بەشێوەیەکی بێئدەبانە دوور لە مۆراڵی ئینسانی بەگژ ئەو خەڵکدا چوویەوە٫ دەریکردن و پێی وتن جاری کاک نێچیرڤان لەوێیە کەس بۆی نییە بێت! منیش زۆر توڕەیی و پەستی دیمەنەکانم بە چاوەکانم تۆمار دەکرد٫ کاتێک نیچیرڤان بارزانی بە ملی شکاوی ڕۆیشت،  دوو هەڵسوڕاوی گۆڕان و داخ لە دڵ چوونە سەر گۆڕەکەی کاک نەوشیروان و دەسکە گوڵەکەی نێچیرڤان بارزانیان فڕێدا، وتیان نێچیرەڤان ئێرە گڵاو کرد بۆیە قەبرەکەیان ئاوپرژێن کرد، تا لە پیسی نێچیرەڤان و بنەماڵەکەی خاوێنی بکەنەوە، هێندەی پێنەچوو سەرکەوتی کوبە وەک شەلاتییەکی چەقۆکێش لەگەڵ چوار چەقۆکێشی دیکەدا بەبەرچاوی دەیان کەسەوە، گەنجێکی پێشمەرگەی  داماوەیان خستە ژێر پێلەقە، کە لە راستییدا ئەویش گوڵەکەی لانەبردبوو، ئیتر خەڵکەکە لەژێر دەستیان دەری هێنا٫  منیش دیمەنەکانم بە ئەسپایەک بە موبایلەکەم وێنە گرت، بەڵام جارێ لە بەر حورمەتی گۆڕەکەی کاک نەوشیروان ئەو دیمەنانە بڵاو ناکەمەوە٫ چاوەڕێم گۆڕان سەرکەوتی کوبە، کە کاتی خۆی لە هەولێر پارتی بەشەق دەریکرد، وا ئیستا تۆڵەی خۆی لەبەر شەقەکانی پارتی شەق لە گەنجی گۆڕانخوازی سلێمانی هەڵدەدات. ئەگەر بزوونتەوەی گۆڕان ئەم شەلاتییە لە سەر گۆڕی کاک نەوشیروان دور نەخاتەوە٫ ئەوە ڤیدیۆکە بڵاو دەکەمەوە و کە چۆن وەک شەلاتییەک لەو گەنجه پێشمەرگە گۆڕانخوازە دەدات٫ بۆ هەتا هەتایە لە ناو خەڵکدا ڕیسوای دەکەم.
ئەوەش ڤیدیۆی ئەو دوو هەڵسوڕاوەی بزووتنەوەی گۆڕان، کە کاتێک چەپکە گوڵە پیسەکەی نێچیرڤان لادەبەن، کەچی ئەو شەلاتییانە گەنجێکی پێشمەرگەی گۆڕانخواز کە ئاگای لە هیچ نەبووە بەر شەق و زللەیان دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە