چۆنێتی هاتنەوە و مردنی نەوشیروان مستەفا

Monday, 22/05/2017, 20:02

16648 بینراوە


دوای کۆچی دوایی شوعلە عەلی خێزانی نەوشیروان مستەفا، کۆمەڵێک رەخنە رووی نەوشیروانی گرتەوە، گوایە دەبوو لە پرسەکەیدا ئامادەبێت، هەرچەند زۆر لە بەرپرسەکان خۆیان ئامادەکردبوو کە لەگەڵ هاتنەوەی نەوشیرواندا بگەنە لای و دواجار دانووساندنەکانیان نوێ بکەنەوە، ئەمە قسەی یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی یەکێتیی، راستییەکەی ئەمە بوو کە نەوشیروان مستەفا بۆ خۆشی زۆر نەخۆش بوو، توانای ئەوەی نەبوو بۆ ئەو بۆنەیە بگەڕێتەوە، دکتۆرەکانیش رێگایان پێی نەدابوو.
کاک نەوشیروان ماوەی ساڵێک زیاتر دەبوو دکتۆرەکان پێیان راگەیاندنبوو نەخۆشییەکی ترسناکی هەیە و ژیانی لە مەترسیدایە، بۆیە بەردەوام لە ژێر چاودێرییدابوو، تا چەند مانگ پێش کۆچی دوایی نەیدەتوانی هاتووچۆش بکات.
بەڵام کاتێک پێیان راگەیاندن تەمەنی مردنی نزیک بۆتەوە، ئیتر وتی دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ وڵات. ئەم نهێنیانە تەنیا لای مولازم عومەر درکاندبووی، مولازم عومەریش لە مێژبوو دەیزانی .
 هەروەها دکتۆرەکان پێیان وتبوو ئەگەر نەڕۆیتەوە رەنگە بتوانین ماوەی چەند مانگێکی دیکە بەهۆی لێدانی کیمیاویەوە درێژە بە ژیانت بدەیت، بەڵام وەکو وتم ئەو داوای کرد زوو بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، وتبووی تا تەمەنی ژیانی سیاسی و مردنم لەوێ تەواو بکەم.
وا بڕیاربوو لەگەڵ هاتنەوەیدا رۆژی ٢٠ی مانگ لەگەڵ سەرکردەکان و جڤاتی گۆڕان دواکۆبونەوە بکات و پێیان رابگەیەنێت کە ئەمە دوا کۆبوونەوەی دەبێت و رێنمایی و قسەیان بۆ بکات، دیاربوو فریای ئەوە نەکەوت و رۆژێک پێشتر گیانی لەدەستدا.
چۆنێتی مردنەکەی:
شەوی ١٨/١٩- داوای لە کاک ئامانج کرد، ئەوەی کەوا کاری لەگەڵدا دەکات، داوای کرد فلیمێکی ئەمەریکی کە خۆی حەزی لێبوو، بیخاتە سەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکە، هەتا دوانزە و دە دەقیقەی ئەو شەوە تەماشای ئەو فلیمەی کردبوو، دواتر داوای لە ئامانج کردبوو،  ئیتر هیلاکە و دەیەوێت بڕوات و بخەوێت. ئامانج گێڕایەوە، تا ئەو کاتەی چووە ژێر جێگاکەوە  ئەم چاوی لێبوو، خۆی داپۆشیبوو، هەروەکو رۆژانی ئاسایی بەیانی کە دەچێت هەڵیبستێنێت و نان بخوات، بانگی دەکات، هیچ وەڵامێک نابیستێت، دەچێت مندالەکانی خەبەردەکاتەوە و پێیان دەڵێت، باوکتان بێدەنگە، ئەوانیش کە دەچنە سەری دەبینن هیچ جوڵەیەکی نییە، دواتر بانگی دکتۆر دەکەن، یەکسەر چوار دکتۆر دەگەنە سەری، پاش پشکنین بۆیان دەردەکەوێت کەوا کاک نەوشیروان لە کاتژمێری شەش و چل دەقیقەوە بەهۆی جەڵتە کە لێیدابوو، گیانی لەدەست داوە.
ئەوەی کە وا پرۆپاگەندە دەکەن گوایە بە مردوویی هاتۆتەوە، هەمووی بوختان و قسەی بۆشە، بەڵگەکان لە کاتی گونجاودا دەخینە روو.
گۆڕانخوازێک لە گردەکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە