پرسەنامەکەی بارزانی بۆ ئەردۆغان وەها بوو

Friday, 26/05/2017, 19:21

4184 بینراوە


نابێت چاوەڕێی لە کەسێک بکرێت و قەدەری خەڵێکی بخرێتە ژێر دەست کە لەدەستدانی یەک لە کەسایەتییە شۆڕشگێر و مێژوویەکانی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەی خۆی لای ئاسایی و بەشێوەیەکیش خۆشحاڵ بێت، ئامادە نەبێت بەتەلەفۆنێک یان بروسکەیەکی دروست و بەجێ، سەرەخۆشی بکات، هەتا ڕێگربێت لەوەی لە ژێر دەسەڵاتی تاکسالاری خۆیدا پرسەی سەرتاسەری بۆ ڕاگەیەندرێت، بەڵام بۆ مردنی دوژمنان و کەسوکاری دوژمنەکانی نەتەوەکەیی، شین و شەپۆڕ بکات.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، مەسعود بارزانی لەوکاتەدا لە ئەوروپا دەبێت، لەیەکەم ساتی بیستی هەواڵی مردنی دایکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕاستەوخۆ تەلەفۆن بۆ ئەردۆغان دەکات و بەناوی خەڵکی باشووری کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە دەکات و بەکوڵ غەمگینی خۆی بۆ دەردەبڕێت.
لەهەمان تەلەفۆندا بارزانی بە ئەردۆغان دەڵێت کە هەر سبەینێ زوو نێچیرڤان بارزانی و شاندێک لە هەرێمەوە بۆ بەشداری لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی دایکیدا دەنێرێتە تورکیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە