بافڵ تاڵەبانی سەردانی كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا دەكات

Wednesday, 31/05/2017, 20:14

3733 بینراوە


سەرنجی کوردستانپۆست: ئەم بابەتە بڵاوی دەکەینەوە و لە نێو ئەرشیفی کوردستانپۆست دەیپارێزین تا بۆ خوێندنەوەی مێژوو لە پاشەڕۆژدا وەکو بەڵگە پارێزراوبێت.
-----------------------
بافڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات. 
ئاوێنە: ئەمڕۆ (چوارشەممە) 31 / 05 / 2017 بافڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی سەردانی چیا‌و نما نەوشیروان مستەفای لە گردی زەرگەتە لەشاری سلێمانی كرد.
لەهەژماری فەرمی خۆی لەفەیسبوك‌و لەبارەی سەردانەكەی، بافڵ تاڵەبانی نوسیویەتی “سەردانم بۆ لای كاكە چیا‌و نما بەمەبەستی گەیاندنی پرسە‌و هاوخەمی بەهۆی كۆچی دوایی كاك نەوشیروان”.
وەك لەوێنەكاندا دیارە سەرەتا بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ چیا‌و نما نەوشیروان لەشوێنێكی گشتی‌و بەئامادەبونی ژمارەیەك لەهەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەتەوە بەڵام دواتر لەجێگەیەكی تر و سێ‌ قۆڵی پێكەوە گفتوگۆ دەكەن.










نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە