پارتی دێمۆکراتی گەلان (هە، دە، پە) لە باشوور تووشی کۆمەڵكوژی دەبێتەوە؟

Wednesday, 31/05/2017, 23:08

3507 بینراوە


لە شێرپەنجەی سیاسی مەترسیدارتر شێر پەنجەی یاساییە کە ئەو شێرپەنجەیە لە کارتێکەری دەسەڵاتی خۆسەپێن ولە سەر رێبازی عەشیرە گەری وزەبری چەکداری ویاسای دارستان ببێتە ڕێکارێک بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا. ئەو یاسایەی کە بە هەڕراجکردنی سامانی ئەو نەتەوەیە بۆ دڕندەترین دوژمنی کورد ئەردۆغانە ، بە دانی بەرتیل بەو دادوەرانەی کە قەرارە دادی خەڵک بستێنن. لە حاڵی حازردا قێزەونترین کەسایەتی لە تەواوی کوردستاندا مەسعود بارزانییە، کە بە زەبری ترۆرو زیندان درێژە بە ژیانی سیاسی خۆی دەدا.ئەو بارودۆخە چەندە درێژە دەکێشێ پەیوەندی بە هەڵویستی خەڵكی بەندکراوە لە باشووری کوردستانە.
بنکەو بارەگاکانی (هە، دە، پە) لە چەند شوێنی باشووری کوردستان ماوەیەکی دوورودرێژە خەریکی چالاکی وکاری سیاسی وریکخستنین. ئەوانەش ڕۆڵەی ئەو خاکەن وئەو نیشتمانەش هی بنە ماڵەی بارزانی نییە. بارزانی ئەو مافە بە خۆی دەدا کە دەگەڵ ئەردۆغان سواری سەایرە بێ وشەقام بە شەقامی شارەکانی باکوری کوردستان وتورکیە بگەڕێ تا / دەنگ / بۆ سەرکەوتنی ئەردۆغان کۆ کاتەوە. ئەو مافەی بە خۆی داوە کە گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەفت دەگەڵ دەسەڵاتی ئەردۆغان واژۆ بکا ونەفتی هەرزانی بۆ دابین بکا وپێی بڵێ نەکا لاواز بی ! دەنا ناتوانی شەڕی کورد بکەی.
لە کارنامەی بنەماڵەی بارزانی کوشتنی کورد بە کۆمەڵ دیاردەیەکی نوێی نییە. تەنانەت ڕەشە کوژی گریلا لە سەر تەختی نەخۆشخانە بۆ بکوژەکانی بارزانی کارێکی زۆر ئاساییە. کارگێڕآنی / هە، دە پە / دەبێ زۆر وشیار بن کە هەمیسان تووشی کۆمەڵکوژیەکی دیکە نەبنەوە. مرۆڤ ئەگەر سرنج بداتە سەرکەوتنەکانی رۆژئاوای کوردستان دژی داعش ونزیکیی ئامریکا دەگەڵ شەڕوانان هەست بەوە دەکا کە بۆ کەمکردنەوەی فشآری سیاسی لە سەر ئەردۆغان. بارزانی پەنا بۆ هەموورێکارێک دەبا.
ترسی سەرەکی لە رۆژئاوای کوردستان ترس لە سەرکەوتنی نیزامی نییە دژی داعش. ترس لە هاوپەیمانی نییە دەگەڵ ئامریکا. ترس لەو سیستمەی کە بە شێوەیەکی زۆر جوداتر خەریکە لە رۆژئاوای کوردستان دادەمەزرێ. ئەگەر قەرار بێ کورد لەو بەشە لە وڵات دەستی بگاتە ئاوەکانی ئازاد، ئیدی ئەردۆغان وبارزانی هێدی هێدی لە پڕۆسەی سیاسی ناوچەکەدا دادەبەزێن. ئەو قورساییەی کە دەبوا هاوسەنگی سیاسی وئابوری پێک بێنێ دادەکەوێ. ئەوەیە ترسی سیاسی کە دژی شێڕپەنجەی یاسایی وزۆرە ملیی بارزانییە. ئەگەر بەرپرس ولایەنگرانی ،،هە،دە،پە،، لەو بوارەدا هوشێار نەبن بە رۆژی رووناک بە فەرمانی ئەردۆغان وبە دەستی چەکدارەکانی بارزانی تووشی کوشتاری بە کۆمەڵ دەبن.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
٣١ /٥ /٢٠١٧

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە