ئەوتفە دەبێتە فیشەک

Sunday, 21/05/2017, 20:23

5649 بینراوە


لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی بەڕێز نەوشیروان مستەفادا گەنجێکی بوێروچاو نەترس لە قوبادی کوڕی جەلال تاڵەبانی کورد کوژ نزیک بۆتەوە و/ تفی / لە دەموچاوی کردوە. لێرە مەبەست لەو تف کردنە لایەنی فیزیکی ئەو کارە نییە. ئەو تفە ، تفێکی سیاسی وئامانجدارە لە رووی دایک وباوکی کەسێک کە لە جیاتی منداڵەکانی بە هزری نیشتمان پەروەری ودڵسۆزی بۆ وڵات پەروەردە بکا، فێری کردوە کە ببێتە جێگرەوەی باوکی ببێتە نۆکەرێکی کەمبەر بە دەستی تورک وفارس وعەڕەب. منداڵەکانی نێرینەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیم وەک کوڕەکانی سەددام دێتە بەرچآو.لەوەش بترازێ سەدام وکوڕەکانی هیچ جێگای گازەندە نین چۆن دوژمن بون. ئەوانەی کە لە لایان بابیانەوە کراونە دەستاڕی مەرگ بۆ جەستەی نیشتمان وجەستەی برینداری خەڵک لە باشووری فەلاکەتباری ئەو خاکە خۆیان بە رزگاریدەروکورد دەزانن.
ئەو گەنجەی کە تفی لە رووخساری رەشی ئێوە کردوە تەنیا نییە. ئەو تفە نوێنەرایەتی ئەو کەسانە دەکا کە ئەوڕۆ بە چەنگی ئێوە برسی وناهۆمێد کراون. ئەو تفە، تفی بنەماڵەی ئەنفالکراوەکانن، بنە ماڵەی شەهیدانن،ئەو تفە پەیامێکە بۆ ئێوەی سووچوجڕووک کە رووتان وەک بنی مەنجەڵی داگیرکار ڕەشە. ئەوڕۆ کەلاکی سیاسیتان لە شەڕگەی نەهامەتیتاندا تخێڵ بووە. هەرچەند خاوەنی چەکدارو چەکی سواڵ وپارەی دزی وفزی خۆتان بن، بەڵام ئەو رۆژە دوور نییە کە وەک قەززافیتان لێبکەن ولە دەرەوەی شآردا دەرپێتان لە بەر داکێشن.
ئەو گەنجە نەیتوانیوە تف دە دەمووچاوی سەددام وکوڕەکانی بکا، رەنگە تەمەنی ئەو ئیزنەی پێنەداوە. بەڵام دوای سەددام کە راپەڕێنی گەل لە لایان دووحێزب ودووبنەماڵە قۆرق کراون، تفێك دەمووچآوتان دادەپۆشی کە تا دەمرن دەبێ پێوەی بناڵن. ئەو تفە، تفێکی پیرۆزە بە دەربڕینی رقێکی پیرۆز. ئەگەر حەیات هەبێ / کە نیتە / تازە ناوێری چاولە چاوی هیچ گەنجێک بکەی ولۆدە لۆدە بئاخفی. ئەگەر تۆزێک ویژدانت هەبێ / کە نیتە / کاتێک دەچییە لای باوکت کە خۆی مەڵاسداوە بۆی دەگێڕیەوە کە لە پرسەی نەمر نەوشیرەوانی مستەفادا گەنجێک لە جیاتی ئەو نەمرە تفێکی لێکردین. دەوێری بڵیی باوکە ئەو تفەش هەر وەبەر من ناکەوێ، بەشی تۆو دایکمیشی تێدایە.
مێژوو گێڕآنەوەی داستان وحکایەت نییە، مێژوو بە کوشتنی راستگۆیان رۆژانی خۆی تۆمار دەکا. لە ئەنجامدا درۆزنان وخایینان وەبەر تفی مێژوو دەکەون. منیش دەبمە کەسی دووهەم دوای ئەو گەنجە هەر چەند دوورم بەڵام تف لە خۆتووئەو دایکوباوکەت دەکەم کە تۆی پەروەردە کردوە کە جێگای باوکت بگرێیەوە وخەڵکی هەژاروخاوەن شەهید بە رۆژی رووناک برسی وڕەشووروت رابگری. ئەوەی تفی ئەو قارەمانە پڕۆتێستۆ دەکا لە تۆو باوکت بێ کەسایەتی ترە. ئەو گەنجە چووکترین گرفتی بۆ چێ بێ ئێوە بەرپرسیارن. ئەگەر ئەو گەنجە بخوازێ هەر ئێستێ روو لە هەر وڵاتێکی ئورووپی بکا ئامێزی بۆ دەگرنەوە. رۆژێك دەگا کە ئەو تفە ببێتە فیشەک برەو مێشکی بۆگەنیوتان. رۆژێك دەگا کە تفبارانتان بکەن وکراسی تف بە باڵاتان ببڕن، ئەو رۆژە دوور نییە. ئێوە دەزانن کێن؟ ئەو کەسەن کە هێشتا تەرمی بەڕێز نەوشێروان لە سەر عەرز بوو گووتتان با: یەکێتی و گۆڕان تێکەڵ بنەوە تا روحی کاک نەوشێروان ئاسوودە بێ! لەو جەنگە ناسکەشدا لە فکری تواندنەوەی گۆڕان بوون تا بە یەکجاری متمانە بدەنە دەسەڵاتی تاران، نەکا ئەوان نیگەران بن!
جەعفەر کەریمی
٢١/٥/٢٠١٧
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە