70 ملیۆن دۆلار!
Tuesday, 06/06/2017, 19:46
2327 بینراوە
ده‌ڵین قه‌یرانه
ساوا بێ شیر‌و
گه‌نج له قه‌برانه
زاڵم بزانه
70 ملیۆنی دزراوی میلله‌ت
بۆ عه‌ره‌بانه
له حیزب ده‌دزی و
حیزبیش له میلله‌ت
شار بێ خودانه
چیمان پێ بڕا
ئاله‌م ژیانه؟
کونه گورگێکه
ویژدانه تیایدا
وا له قه‌یرانه
میلله‌تتان سم کرد
وه‌کو ترومبێل
بۆ سهفهرتانه
له گزنگێکدا
گشت هاوار ده‌که‌ین
زاڵم قڕانه
هه‌تا چاو بڕکا
له ده‌وری شارا
له‌به‌ر کوشکانتان
زه‌وی بڕانه
ئه‌م ئاشه‌ی ئێوه
به نه‌وت و خوێنمان
وا له‌گه‌ڕانه
زاڵم بزانه
ژینی هه‌ژارو
چه‌وساوه‌کانیش
هه‌ر مه‌مره‌و مانه
----------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست