بەناوی ریفراندۆمەوە، یاری بە چارەنووسی گەلێک دەکەن

Saturday, 10/06/2017, 13:29

3349 بینراوە


هیوادارم تێچوی ڕیفراندۆمەکەش، لە قومارێکی دیکەدا بە دانا گاز بدۆڕێنن.
--------------------------------
دروست کردنی ڕۆژەفی ڕیفراندۆم تەنیا بۆ گێلکردنی کۆمەڵگا و لە بیرکردنی قەیران و ئەو پرسانەیە کە ئەمڕۆ لە واقیعێکی لۆژیکیەکانەوە بۆتە مەترسییەکی گەورە، مرۆڤ ئەگەر بە باشی هزری بخاتە کار و هەندێک بە ڕابردوی مشە خۆر و دەهۆڵ هەڵگرەکانی ڕیفراندۆمدا بچێتەوە، ڕاستینە و کەسایەتییەکان و مێژووەکەیان و سیاسەت پشت پەردەی بۆ دیار دەکەوێت، کە ئەمانە هیچیان لە بارردا نییە ، نە ئەتوانیویانە کۆمەڵگا بەڕێوە بەرن، نە توانیویانە و نە دەتوانن بۆ داهاتووش ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵگا و خەڵکی کوردستان بنیاد بنێن، لە ڕابردودا ئێستاشدا خاوەنی سیستەمێکی مەدەنی و ژینگە پارێزی نەبوون و هیچ تروسکەیەکیان تیا بە دی ناکرێت، چ جای داهاتوو، دواتر گریمان ڕیفراندۆم ئەنجام درا زۆرینەی خەڵک دەنگیان بە (بەڵێ) دا بۆ جیابوونەوە ئایا چی روودەدات و چ زەمینەسازیەکیان کردووە بۆ بوونە دەوڵەت؟بنەماکانی دەوڵەت هێزێکی تێر و پڕ چەکی پێویستە بۆ پاراستنی سنور پێویستی بە ژێرخانێکی ئابووری بەهێزە بۆ ئەوەی گەشەی پێبدات، وڵات بەرەو بوژاندنەوە بەرێت، بایەخ بە زەویە کشتوکاڵییەکان و بەرهەمی ناوخۆ بدات، روو لە خاوێنی ژینگە و بایەخ بە جوتیار بدات، متمانە بە توانایی گەنجان هەبێت و پێشنیارەکانیان لەبەر چاوبگرێت، ڕێکخستنی هەلی کار و سیستەمی پەروەردەو خوێندن بەهێز بکات، جگە لە مانەش ئەم دەسەڵاتی کوردییە هیچ ئەرزش و متمانە و نرخێکیان لە لای خەڵکی نەماوە، تا سەر ئێسک لێیان توڕەن، کەچی لە دوای ئەو هەموو نیگەرانی و نەهامەتیەی بە سەر گەلی باشوردا هێناویانە، ئێستا بە هەموو ئەقڵی خۆیان پێیان وایە بەم درۆ و دەلەسە و پرۆپاگەندە بۆشانە دەتوانن خۆیان شیرین بکەن و گەل متمانەیان پێبکات! ئاخر بە چی لۆژیکێک ئەم باوەڕەیان بۆ خۆیان دروست کردوە کە دەتوانن کاری وا بکەن، ئەگەر ئەمە تەنیا بۆ گەوجاندن نەبێت!؟ ئەو خەڵکەی کە زیاتر لە نیو سەدە چارەنووس و ژیانی خۆیان کردە قوربانی کە پێان وابوو ئێوە دڵسۆز و فریادڕەسن کار بۆ ئازادی خەڵک و سەربەخۆیی وڵات دەکەن!؟، کەچی لە ماوەی حوکمڕانی بیست و شەش ساڵ ژەهر و تاڵاوتان کرد بە قۆڕگیاندا. لە بری ژیانێکی شایستە، باشترین کارێک کە بیکەن، ئیستاش باشترە کە بڕۆن پارە و تێچوی ڕیفراندۆمەکە لە قومارێکدا بدۆڕێنن بە دانا غاز! ئەگەر ئۆمێدێک ماوە لە نێو خەڵکدا بۆ پاراستن لە ژیانی خۆیان ئەوەش لە ناو مەبەن بە هاش و هوژی ڕیفراندۆم و چەواشەکاریی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە