سەرۆك و بەرپرسی درۆزن

Tuesday, 13/06/2017, 17:32

2052 بینراوە


درۆ
سەرۆکو بەرپرسەکانی   ئێمه
کاتێ لە تیڤیەکان دێنە گۆ
یا لە سیمینارو  ڕۆژنامە کان  
دروێنەی ئەکەن وەك گەنم و جۆ
یان لە ناو خەڵك بە دی ئەکرێن
 بە کۆپی ،  یاخود  لق و پەل و پۆ
بەڵێنی شەرەف  ئەدەن 
 بە چاك کردنی بژێوی خەڵك و
جادەو کارەباو ، ئاوو ئاوەڕۆ
لەسەرووی هەمووشیانەوە
  بەلا ڕێ بردن بە دەوڵەتی سەربەخۆ
هەزار  بەڵێنی بێ بنەما  ئەدەن
کە لەدرۆ  زیاتر هیچ ناگرێتە خۆ
شەرمیش ناکەن لە کۆمەڵ 
چونکە ڕووی شەرمیان
 شکاوە  لە درۆ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە