زەروورتر لەسەربەخۆیی

Tuesday, 13/06/2017, 18:57

2320 بینراوە


گەلی كورد زەروورە بەر لەعێڕاق لەم سیاسەت چەوت و دزو درۆزن و فێڵبازانە جیابێتەوە.
بەجیابوونەوە لەمانە، خۆشگوزەرانی و شەڕەفمەندی و ئازادی تاك دەستەبەر دەبێت.
بەجیابوونەوە لەم درۆزنانەی بیری بەناو ناسیۆنالیزمی كوردایەتی، نیشتمانپەروەری و دیموكڕاسی و دادگەری دەچەسپێت.
بەجیابوونەوە لەم تاریك ڕێیانە، ڕێگای بەرەو سەربەخۆیی كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی ھاوڵاتی و یاسا سەروەرو سیستەمێكی مۆدێرنەی كارپێكراو دێتە وجوود.
بەجیابوونەوە لەم ڕەوە كوللەی پاشماوەی شۆڕشی درۆینەی كوردایەتی، ڕەوڕەوەی بەسیستەمكردنی دادم ودەزگاكانی ئیدارە دەكەوێتە سەرپێ.
بەجیابوونەوە لە دیدی ئەم خودپەرست و خۆ بەخواكردانە، كۆمەڵی مرۆڤایەتی لەم ھەرێمە دەكەوێتە نیعمەتی ژینەوە.
بەجیابوونەوە لەم داگیركەرە خۆماڵیانە، دەستی دوژمن لەنیشتمان وەدەردەنرێ و ئاسودەیی چرۆ دەكات.
بەجیابوونەوە لەمانە، ئینجا ھەنگاوەكانی ڕێگای سەربەخۆیی ئەنجامیان دەبێت.
كارۆخ عوسمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە