درۆ لەگەڵ خەڵکدا مەکەن، درۆ نیشتیمانی وێرانکرد

Monday, 19/06/2017, 1:41

4177 بینراوە


وێنەی بەرگی لاپەڕەی ڕۆژنامەی النەهاری لوبنانیدا بڵاوکرایەوە، لە وێنەهەواڵەکەدا هاتووە، کە مەسعود مستەفا تەلەفۆنی بۆ عەبادی کردوەو گوایە مەسعود سوێندی بە گۆڕی باوکی خواردووە کەڕیفڕاندۆم تەنها بۆ دژایەتی نەیارەکانیەتی، ئیتر ئەم هەواڵە بەخەستی بەناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە برووسکە ئاسا بڵاو بوویەوە، خۆشم یەکێک بووم لەوانەی کە تووشی هەڵەبووم و بڵاوم کردەوە، لەسەر ڕۆشنای کە ئەو کارە لەمەسعود دەوەشێتەوە، چوونکە چەندساڵێکە بۆ هێورکردنەوەی بێزاری خەڵک لەدەست قەیرانە دروست کراوەکان، هەمان هەواڵ بەتایبەتی لە بەهاراندا بڵاوکراوەتەوە، گوایە مەسعود ڕیفڕاندۆم ئەنجام دەدات، بۆ سەربەخۆی کوردستان. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کەمەسعود بە فەرمانی تورکەکان ووڵاتی تووشی گەورەترین قەیران کردووە.
هەرچەند هەر لەسەرەتاوە لە شێوە و ناوەڕۆکی هەواڵەکە گوومانم هەبوو، بۆیە ناچار قوڵتر لە ناوەڕۆکەکی ووردە بوومەوە، تا گەێشتمە ئەو ئاستە کە گوومانەکانم گەورەتربێت. هەر بۆیە ناچاربووم کە نامەیەک بنێرم بۆ ڕۆژنامەی ناوبراو، ڕۆژنامە ناوبراویش لە وەڵامدا نووسی، بەڵێ ئەو هەواڵە دروستکراوە.
نوسەرانی بەڕێز
بەڕاستی پێویستیمان بە وە نیە کە بوهاتان بهۆنینیەوە، بە بوهتان کردنیش ناگەینە هیچ کوێیەک، هەروەها ئەگەر دەتانەوێت کە لاسایی خوودی بنەمەڵە بکەنەوە،ئەوا ئەنجامەکەی دیارە،چوونکە مەلامستەفایەکمان لە خۆمان کردە جیڤاراو مەندێلاوهۆچی مینە،کەچی لەکاتی پێویستدا، دەرکەووت کە نەک جیڤارا و مەندێلاو هۆچیمنە نەبوو،  بەڵکووبەرگەی یەک دوو کاتژمێری نەگرت و گەلەکەمانی سەرگەردانکرد، چوونکە وایان لەخەڵک گەیاند کە پشت و پەنایە. نازانم چ هونەرێکێکی تێدایە کە بوهاتانیان بۆ بکەن، مەسعود لەبنی کەوشەکانیەوە هەتا تەووقی سەری تەنها خیناتە، لەخیانەت بەولاوەهیچ نادۆزیتەوە نەک هەر لەمێژووی مەسعود بەڵکوو سەراپای مێژووی بنەماڵەش.
یەک دوو نموونە
سەردەمێک سەرجەم مەدیکانی سەربە بنەماڵە بە ڕۆژنامەو تێڤی چاخانەکانیانەوە،"جێفری ئارچەر" یان لەخەڵکە بەشمینەتەکەمان کرد بە قارەمانێکی ئەفسانەی گرێکی، و شاربەشار دەیانگێڕاو بەدۆستی هەرە نزیکی گەلەکەمانیان ناودەبرد و باشترین خزمەتیشی کرا، خوودی مەسعود مستەفا گەجەرووگووجەرەکەی دەوروبەری خۆیان پێوە بادەدا.
کەچی دەرکەوت، کە ئەو دڕنندە جانەوەرە،"جێفری ئارچەر" سەڕای کە خۆی ئەندم پارلەمانی ووڵاتێکی زەبەلاحی وەک بەریتانیایەوە مووچەی باشیشی هەیە، ١٢٠ ملێۆن دانە لە ڕۆمانێکی خۆی فرۆشتوە، چونکە ڕۆمان نوسیشبوو، ئیتر سەرەڕای ئەو سامانە زەبەلاحەی، ئەم جانەوەرە ١٢٠ ملێۆن دۆلاری کوردە ئاوارەکانی لەژێر بەفرو سەرمای زستاندادەژیان خوارد، (کە چەپەکان شیوعیە هونەرمەندەکانی وەک "ستیوارد ڕۆد و مەدۆنا" کۆیان کردەوە) لەگەڵ مەسعود بارزانی. لەو لینکەی سەرەوەدا بەڵگەیەهەیە،بەڵگەی دادگای بەریتانی، کە جێفری ئارچەر سسزادرا لەسەر ئەو بڕە پارەی کە بڕیاربوو، کە جێفری ئارچەر بیگەیەنێتە دەستی کورد لێقەماوەکان.
هەروەها لە یەک دوو مانگی ڕابردوودا، دیسان مەدییاکانی سەربە بنەماڵە کردیانە هەرا، گوایە "یەپەگە" گەنجێکی سویدی فڕاندوە و بەنیازە بەزۆر بینێرێت بۆ بەرەکانی شەڕ،کەچی هەر دوای دوو ڕۆژ ئەو خۆبەشە گەنجە سویدیە، لە یوتووبەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە،کە ئەو خۆبەخشانە هاتۆتە ڕیزی یەکینەکانی "یەپەگە" و ئازادانە دژی داعش دەجنگێت.

لە کۆتایدا پێویستە بڵێم کە دەریایەک بەڵگەمان لەبەر دەستدایە، بۆیە پێوسیت بە بوهاتان ناکات. بەڕێزان ئەوەش ناونیشنای پۆستە ئەلیکترۆنیەکەی ڕۆژنامەی ئەلنەهاری لوبنانیە.

وێنەکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە