میللەتی ناوشیار

Monday, 19/06/2017, 14:13

2759 بینراوە


ئێمە میللەتێکی فریوو دراوین
وەك داریكی کرم  لە خۆ 
بە پەینی دوژمن
پەین دراوین
ڕاست بە چەوت و
چەوتیش بە ڕاست  فێر کراوین
زۆرینەمان بە پارەو پوول 
بە هەرزانی  کڕاوین
یان لە بازاڕی جیهاندا
مەزاد کراوین 
هەندێ جاریش وەکو تۆپێك
فوو دراوین
لە بەر دەمی شەقی دوژمن  
ڕێك  دانراوین
بەنوێنەری شەقی دوژمن
هەر بەر شەقی  خۆشمان
کەوتووین ، هەڵدێراوین
 بەر نەفرەتی مێژووش کەوتووین
کە چی  بەهەڵەو  
گەمژەی خۆمان نازانین
هەموو جارێ ئەدۆڕێین و
دۆڕانیشمان 
هەر بە براوە ئەزانین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە