مۆبایلەکەت کەناڵێکى ڕاگەیاندنە

Thursday, 29/06/2017, 23:13

2780 بینراوە


مۆبایل ئەگەر بەوردبینیەوە لێى بنواڕیت ئەوا بۆت دەردەکەوێت
-----------------------------------------
گەر سەرەتا تەلفۆن تەنها بۆ ئاخاوتن دروستکرابێت، دەى ئەوا ژیرى مرۆڤ و پێشکەوتنە چاوەڕوان نەکراوەکانى تەکنەلۆژیا کارێکیانکرد ئەو ئامێرەى کە جاران تەنها بۆ قسەکردن بوو ئێستە بووە بە کەناڵێکى ڕاگەیاندن.
بەڵێ ئەو ئامێرەى کە ئەمڕۆ بەدەست هەموو تاکێکى کۆمەڵگەوەیە ئیتر ئەو ئامێرە سادەى جاران نییە کەسەرەتا دروستکرا، ئەگەر بەوردبینیەوە لێى بنواڕیت ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە ئەو ئامێرە لە دەیان ئامێر و کەرەستە و دەزگاى جۆراو جۆریتر پێک هاتووە.
کە دەڵێن مۆبایل ئامێرێکى ڕاگەیاندنە نەک تەنها ئەوە ، بەڵکو لە هەموو جۆرەکەناڵە ڕاگەیاندنە تەقلیدیەکانیتر کاریگەرتر و پێشکەوتوترە ، وەک جۆرەکانى (بینرا و بیسترا و خوێندنەوە) چونکە ئەم لە یەککاتدا هەرسێ جۆرەکەیە ، بەڵکو زیاتریش!  ئەمڕۆ ئەوان زۆر ئاتاجى ئەم جۆرە نوێیەن بۆ ڕاپەڕاندنى کارەکانى خۆیان، هەروەها ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەى کە باس کران تۆى بەکار هێنەر وەک کەسێکى تەڵقینکرا و تەنها بینەر یان بیسەر یان خوێنەرى بویت، هیچ جۆرە هاوبوشى و کۆنتاکتێک ڕاستەو خۆ لە نێوان تۆ و کەناڵە ڕاگەیانەکەدا نەبوو، بەڵام پاش داهێنانى تەلەفۆن و ئەو پێشکەوتنە لە بوارى پەیوەندیدا هاتە ئاراوە کارێکیکرد کە جۆرێکیتر لە دەزگاى ڕاگەیاندن بێتە ئاراوە کە بە دەزگاى (ئەلیکترۆنى) ناسراوە، کە ئەویش تۆڕەکانى پەیوەندى کردنە، کە وەک چوارەم جۆرى دەزگاى ڕاگەیاندن ناسێنراوە، بەڵام کاریگەرتر لە هەرسێ جۆرى ڕاگەیاندنەکانیتر! چونکە تۆى بەشدار بوى ئەو تۆڕى ڕاگەیاندنە لەهەمانکاتدا دەتوانیت بخوێنیتەوە و بنوسیت و سەیرى وێنە جوڵا و نەجوڵاوەکا بکەیت و خۆشت بەهەمان شێوە بەشدار بیت بە وێنەى جوڵا و نەجوڵاو ، بەکورتیەکەى دەتوانیت بە ڕاستە خۆ و ناڕاستەو خۆ بەدەنگ و ڕەونگەوە بەشدار بیت ! نەک هەر ئەوە ئەو تۆڕى ڕاگەیاندنەى کە بە تۆڕى کۆمەڵایەتى ناسراوە خۆى خزاندۆتە هەموو کون و کەلەبەرێکى ژیان و بست بەبستى گۆى زەوى،
گەر دەزگا ڕاگەیاندنەکانیتر شوێن و ئیتیک و سنور و جێگە و ڕێگەى خۆیان هەبوو لە نێوان خۆیان وخەڵکیدا ، دەى ئەو ڕاگەیاندنە نوێنە هیچ شتێک لەوانە ناناسێت ، لەناو جێگەى نوستنەوە تا هۆڵەکانى خوێندن و شوێنى کار و ژورى نەشتەر گەرى و بەرەکانى جەنگ و کێلگەى کشتوکاڵى و گوند و شار و ژێر دەریا و بۆشایى ئاسمان و بەکورتیەکەى هەمو ژیانى مرۆڤ و پانتایى زەوى داگیر کردووە!
هەر ئەوە نا بوڵکو ئەو تۆڕە ڕاگەیاندنە نوێیە گەورە و بچوک و نێر و مێ و خوێندەوار و نەخوێندەوار و شار و لادێى بەخۆیەوە سەرقاڵ و هاوبەشکردووە، تەنانەت هى واهەیە زیاتر لە یەک تادوو هێڵەوە بەشدارە لەو تۆڕەدا!
ئێستە زانیت کە ئەو ئامێرەى کە جەنابت وەک شتێکى سادە و ئاسایى بەکارى دەهێنیت و سەیرى دەکەیت بەتەنها خۆى وەک کەناڵێکى ڕاگەیاندن وایە، بەڵکو کاریگەر تریش لە کەناڵە کانیتر لەسەر ڕاى گشتى، بۆیە پێویستە بە هێندەى کاریگەریەکەى ئاگامان لە چۆنیەتى بەکار هێنانى بێت، هەوڵ بدە دەزگاکەت دەزگایەکى ئەرێنى بێت، بۆ خزمەتى خۆت و مرۆڤایەتى بەکارى بێنە، ئتر بەچاوى ئامێرە ئاساییەکەى جارانەوە سەیرى نەکەیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە