لێم ببوورە نیشتمان

Saturday, 01/07/2017, 12:04

2976 بینراوە


لێم ببوورە  نیشتمانم
ئەگەر بڵێم ئەوها چاکە
دووریت دەردو  ئێشە بۆ دڵ
بۆ دەماغم هەوای  پاکە
ژیان لە تەك تۆ وەك دۆزەخە
کەی بەهەشت وایە ، سامناکە
خێرو  بێرت بۆ  گەندەڵە
بۆ هەژارانیش  سووتماکە
 ڕۆلەی مەردی خۆت  ئەبینم
بستێك شك نابا  لەو خاکە
ڕووت و برسی و بێ پارەو پوول
نازانی چۆن ، بۆ کوێ  راکا
قوتابی یا دەرچووی  زانکۆیە
بێ کارە ، بە دووای خاشاکە
ناکەس بەچەو دزو  جەردەش
 خاوەن ماڵەو  خۆی  پێ تاکە
دەگ داڕزین سەرانی کورد
شەرمە پێتان بڵێین کاکە
سەرو ژێرتان بە  تاڵان برد
لە تەك  دوژمنی ناپاکا
داری بەڕوو  مازووش ئیتر
لە داختانا  چرۆ ناکا
تا خاوەنی ئێوەی دز بین
خودا  کەسمان عەفوو ناکا
نیشتمانیش لە سایەی دز
ئاوەدانی ڕووی تێ ناکا

تێبینی:
ئەوشعرەم بە کۆڵێك فرمێسكەوە لەدایك بووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە