شانازی برایم ئەحمەد و عومەری سەید عەلی بەنهێنی کۆبوونەوە

Saturday, 08/07/2017, 22:49

9253 بینراوە


ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند، کە رۆژی هەینی رێکەوتی 7 / 7 / 2017 شانازی برایم ئەحمەد لە ڕێگای محمەد تۆفیق ڕەحیمەوە بە نهینی لەگەڵ عومەری سەید عەلی کۆبوونەتەوە. سەرچاوەکە رایگەیاند، نزیکبوونەوە و دانیشتنی نێوان ئەم سیانە: (شاناز برایم ئەحمەد) لەگەڵ (محمەد تۆفیق ڕەحیم) و(عومەری سەید عەلی)، بۆ تێکدانی ریزەکانی بزووتنەوەی گۆرانە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە نێو گۆڕان دەیانەوێت بزووتنەوەی گۆڕان هەروا بە سەربەخۆیی بمێنێتەوە و نەچێتە نێو گەمە و ژێردەستی پارتیی و یەکێتیی، بەڵام دیارە دوای کۆچیی دوایی نەوشیروان مستەفا، وا محمەد تۆفیق رەحیم دەیەوێت لەو سیاسەتەی نەوشیروان مستەفا لابدات و لە رێگەی هەردوو کوڕەکەی نەوشیروانەوە پێگە و دەسەڵاتی خۆی زیاتر بکات، بۆیە عومەری سەید عەلیشی بۆ نێو ئەو گەمەیە راکێشاوە، تا بالەکەی خۆی پێ بەهێز بکات. 
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتیشی: ئەمڕۆ لەسەر داوای شاناز، عومەری سەید عەلی و محمەد تۆفیق ڕەحیم داوای کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان گۆڕان و یەکێتییان کردووە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە کوردستانپۆستی دا، کەوا لەسەر داواکاری شاناز، محمەد تۆفیق ڕەحیم و عومەری سەید عەلی و بەشیک لە سەرانی گۆڕان داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لە گروپی ڕاوێژکاری بزوتنەوەی گۆڕان کردوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە گروپی ڕاوێژکار لە گەڵ ئەنجامدانی کۆبونەوەی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕاندا نەبوون.(بڕوانە ئەو راگەیاندنەی خوارەوە)
هەر ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە شاناز برایم ئەحمەد چۆن ناوماڵی یەکێتی پەرتەوازە کرد، دەیەوێت ناوماڵی بزوتنەوەی گۆڕانیش وا لێبکات، لە قسەکانییدا شانازی بە شێرپەنجەی گەورە بۆ سلێمانی ناوهێنا. ئیستا رۆڵی شاناز لە ناو یەکێتییدا لە هێرۆ چالاکترە، ئەو ئەندامەی یەکێتیی وتی: هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کەوا هێرۆی برایم ئەحمەد باری تەندروستی باش نییە و نەخۆشی خەریکە تەنگی پێهەڵدەچنێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە