عاجبایەتیەکانی دوبەی مامە

Friday, 14/07/2017, 1:59

2037 بینراوە


سابیر چۆمانی
دوبەیەکەی مامە 
هێشتا هەر ماوە
عاجبایەتی دونیای
تێدا قەوماوە
دڵۆپە ئاوێ
تەڕ ناکا زاری
بەلوعەی داماو
وەکو کارەبا
نامۆیەو تۆراو
(دوبەی) کۆپییە
ساختەو هەڵبەستراو
پڕ لە میکرۆبە
گوندو شار شێواو
کەتەر وەشێن و
جەردەو ناحاڵی
پڕ کاڵای تەزویر
گۆڕاوە ئەسڵی
نە موچە هەیە،
نە نەوتی کەرکوك
کۆمەڵە داڵێ
وا بوون بە بەربوك
دەڵێن ریفراندۆم
بەسکی برسی و گیرفانی خاڵی
تامی زۆر خۆشە
هاوار بە ماڵی!
گەرماو تەپوتۆز
هۆڕنی ماشێن
چۆن سپی ناکا
سمبێڵ و ڕدێن؟
دوکەڵ و فڕو -
هوڕی موەلیدە
لە کوچەو کۆڵان
وەك چاخی بەردە
٢٠٠٠ ملیۆندێرەکەی جەلۆ
لەگەڵ ٢٠ ملیاردێرەکەی 
خەلۆ
جەستەی کوردانیان
پارە پارە کرد
لە مەراقی دز
(کوردایەتی) مرد
بورجی خەلیفە
شەرمەکا لە خۆی
بڵێ کۆپیەکەم
بۆ وا دەسخەڕۆی؟
دەك رووتان رەش بێ
دوژمنی ئینسان
داماڵراو لە هەست،
ویژدان فرۆشان
بەو ئاوەی ڕشتان
شین بوو لە شوێنیا
فەرخە مافیاکان
ژینی میللەتیان
کردووە بە زیندان
کە ئێوە مردن
وا بەم زووانە
دوو گوڵ دەپشکوێ
یەك هی (ئازادی) و
دوو: (دادگەر) مانە
---------------------------
ئەی مامۆستای بەڕێز
ئەی کوردستان پۆستی تێکۆشەر
سڵاوی خەمگینی  نادادپەرەوریی و ستەم
ئێوەن لە ئازارەکانی میللەتی کورد تێدەگەن، خۆ وڵاتە ئەوروپیەکان لە حاڵی قومارچیەکانی دەسەڵاتی مافیای کوردیەوە تەماشای وەزعی میللەتی کورد دەکەن وادەزانن هەموو میللەت وا هایلایف دەژی و پارە تەخشان و پەخشان دەکات
ئێمە لۆمەڵە گەنجێکین بێ بەرامبەر بابەت کۆ دەکەینەوە لە پیناو سەرخستنی دروشمەکانی کوردستان پۆستدا بۆتان دەنێرین، تا بەردێکی کۆشکی ستەم بشکێت و هەرەس بکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە