بۆچی خەڵکی بە یاساو (قانون) نەماوە لە ووڵاتدا، بە گاڵتەجاڕی باسی دەکەن؟

Tuesday, 18/07/2017, 21:24

1677 بینراوە


ئێمە دەیبینین خەڵکی زۆر دەمێکە بڕوای بە یاسا نەماوە، نەك هەر یاسا بەڵکو بڕواو ئینتیمایشی نەماوە بە ووڵاتەکەی، وەک دەزانین هۆکاری ئەم هەموو نەهامەتی و دەردی سەری خەڵکی دەگەڕێتەوەبۆ ململانێی دوو حزبە گەورەکە هەموو هۆکارەکان دەبەستنەوە بە دەسەڵاتەوە، دەسەڵاتیش خۆی بێ بەری کردووە لەو بابەتەدا وا نیشان دەدەن کورد ووتەنی کە نە با بووبێ نە بۆران، ئێمە لەوە تێگەیشتین کە چیتر دەسەڵات ڕەخنە قبوڵ ناکات وەڵامی ئەوان بۆ رەخنەگرتن وەڵامێکی زۆر توندە، وەکو لە پێشتریش بینیمان کە لە داهاتویش دەیبینین کە چی کرا بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و ئەوانەی کە تەنها شتە راستیەکانیان بە خەڵکی نیشاندا.
وەکو دەزانین یاسا وەکو لاستیکی لێ هاتووەدەکشێت هەر کاتێک بیانەوێت هەیە هەر کاتێ نەیانەوێ نییە، هەر بۆیە خەڵکی بە تەواوی بێ ئومێد بووە لەو بارو دۆخە نەخوازراوەی کە لە وڵاتدا دروست بووە. دۆخێکی وایان هێناوەتە ئاراوە کە ووڵاتیان توشی قەیران کرد و نا ئومێدی باڵی کێشاوە بە سەر ووڵاتدا ئەویش لە ئەنجامی ململانێیەکی ناسیاسی و  گوێ نەدان بە هاووڵاتیان و بێباکی خۆیان و دارو دەستەکانیان لە پێناو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان کە پارە و دەسەڵاتە. هەر بۆیە ئەم هۆکارانە وای لە گەنج کردوای لە تاک کرد کە نیشتمانی لە بەرچاو ڕەش بێت و نائومێد بێت، رۆژ لە دوای رۆژ گەنجان ووڵاتی خۆیان بە جێ بهێڵن روو بکەنە هەندەران، روو بکەنە قەدەرێکی نادیار و نیشتمانیان بگۆرنەوە بە پارچەیەک وەرەقە کە پێی دەوترێت ( اقامە) ، ئەمەش هۆکارەکەیدەگەرێتەوە بۆ دەسەڵات و نەبوونی یاسا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە