قۆناغى دواى نەوشیروان مستەفا قۆناغى تێکشکاندنى بتى بنەماڵە

Sunday, 23/07/2017, 14:42

2653 بینراوە


زۆربەى چاودێرانى سیاسی بەیارو نەیارەوەڕایان وابوو دواى وەفاتى کاک نەوشیروان گۆڕان وەک هێزە کانى تر دەبێتە موڵکى بنەماڵەو کوڕەکانى کاک نەوشیروان دەبنە کاکى بچوک دەسەڵاتیان دەر ئەکەوێت لەناو بزوتنەوەى گۆڕاندا بەڵام هەرزو ئەو وەهمە ئەو تابلۆموزەیەفە ئەوپرسە زۆر بەئاشکرا دەرکەوت وەڵامیان وەرگرتەوە ئەوەتا خێزانى کاک نەوشیروان هیچکام لەکوڕو کچەکانى نەبونە پورى بچوک نەبونە کاکى بچوک ئێستا دەرکەوت و هەرچى لەگۆزەدا بو کەوچک دەرى هێنا بزوتنەوەى گۆڕان سەلماندى نەک هەر بنەماڵەو  خێزان پیرۆز نیە بەڵکو ئەوان کاردەکەن بۆشکاندنى شکۆى بتى سیاسی سەرکردایەتى و بونەبەرپرس هێندەى بەرهەمى عەقڵى کادرو هەڵسوڕاوەکانى ئەو بزوتنەوەیەیە هێندە پشت بەپشتاو پشت و خێزان و ڕەچەڵەک نابەستێت لەناو بزوتنەوەى گۆڕاندا  زۆرجار نەیارەکانى ئەو بزوتنەوەیە ویستویان گەرەکیان بوە بزوتنەوەى گۆڕان بەدەردى حیزبە خێڵەکى و خێزانى یەکانى تر بەرن وەبچوکى بکەنەوە لەخێزانێکدا بەڵام خۆش بەختانە بۆیان نەکراوە من دڵنیام لەوەى ئۆفەرى بەهێزو ئیمتیازى باش خراوەتە بەردەم هەریەک لەکوڕو کچەکەى کاک نەوشیروان بەڵام ئەوان قبوڵیان نەکردوەو ناشى کەن چونکە باوکی ڕەحمەتیان زۆر بەوە گۆشى کردون کەوائینسان دەبێت بەرهەمى عەقڵى خۆى بخوات و خاوەن ڕەنج ماندو بونى خۆى بێت دەنا ئێستا ئەوانیش وەک بێچوە کانى بەرپرسە بچوکەکانى هێزە کانى تر لە ئەمەریکاو هەندەران خاوەن ڤێلاو شوقەو بیرەنەوتى خۆیان بون بەڵام بەدڵنیایەوە  گیالەسەر بنجى خۆى ئەروێتەوە ئەوەتا ئەوانیش وەک دراوسێکانیان لەم بێ کارەباى و بێ ئاوییە دا ژیان دەگوزەرێنن چونکە بابیان وەهاى گۆش کردون کەدەبێت کوردانەو هەژارانە بژین وەجیاواز بن لەکوڕى بەرپرس و مەسئول و لێپرسراوەکان کەهەر خەریکى قومارو ڕابواردنن بەهیوام کوڕو کچە تاقانەکەى کاکى هەژاران وەک ئێمەى گەنجى ئەم نیشتمانە بژین کەدڵنیام وەک ئێمەن وەک ئێمە ئەژین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە