نیشتیمان

Saturday, 26/08/2017, 20:47

3687 بینراوە


سەردەمێك بوو
 نیشتمانمان  وەکو باراش 
ئەکرا  لە ئاش
عۆجەی یەکان ئەیان هاڕی و 
توێكلەکەیان ئەدا بە جاش
بەڵام هەر دووای  ڕمانی ئاش
کەوتە بەینی جووتێ بەرداش
لە جێگەی  ئاش 
دەستاڕ کەوتە کارا کردن 
بۆ ووردو خاش
 سەرو ژێڕی کرد بە شاباش
بۆ عەمامەو تەربووشی
ئاغاو  قارداش
نەوت  سەوزو زەرد  هەڵگەڕ 
خواردی سەری 
مـووچەو مەعاش
برای دایکی کرد بە دوژمن
دوژمنیشی کرد بەوەرداش
 دونیا  بەرەو پێشەوە چوو
تەنها ئێمە ماوین لە پاش
نیشتیمانمان بوو بە دۆزەخ
بۆ لاوی مەرد ، سوارچاکی باش
بۆ پاشماوەی شەهیدان و هەژارانیش
بوو بە ساڵی قات و قووتی لە جێ ی پاداش
بۆ خۆشیان بوو بە بانکێکی نێو دەوڵەتی
بۆ وەرگرتن و ڕاکێشانی پارە بە کاش

وەرداش : هاوڕێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە