تورکیا و ئێران و عێراق دەتوانن چیبکەن بەرامبەر کوردستان

Wednesday, 13/09/2017, 17:25

4278 بینراوە


سەردانی سوپا سالاری ئێران ژەنڕاڵ موحەمەد باقری و سوپا سالاری تورکیا هولوس ئاکار و سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئامەژە بوون بۆ گۆڕانی بارودۆخی ناوچەکە، گفتوگۆکانی  باقری و ئاکار سەلمێنەری ئەوەن کە پلان و تاوتوێی سەربازیکراوە، گفتوگۆ لەسەر شەڕی سوریا و ئەوگروپانەی کە لە قاعیدەوە نزیکن کە دەستیان بەر ئیدلیبدا گرتوە وە دوژمنی هاوبەشی تورکیا و ئێرانن وە ئەگەری زۆرە کە تاوتوێ ئەوە کرابێت کە فشار بخەنە سەرکوردستان بە کۆنترۆل کردنی کەرکوک .ئەم وڵاتانە دەزانن کە هەژمونی ئەمریکالە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لاواترن دۆخیدایە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ساڵی ٢٠١١ دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا، هەوەها هەوڵی ئەنجامدانی ڕیفرانۆم لە لایەن کوردستانی ئێراقەوە بووەتە ڕوگر و بەربەست لەبەردەم بەرژەوەندی و هەژمونی ئێران و تورکیادا. چەند ئەستەنبول لە ڕووی ستراتیژیەوە گرنگە هێدە کەرکوک لە ڕوی جیۆ-ئابوریەوە گرنگە. پەیوەندی تورکیا و ڕوسیا لەمێژە لە باشیدانیە هە لەجەنگی تورکی ڕوسی ١٨٧٧ەوە هەتا ئێستا پەیوەندی نێوان ڕوسیا و تورکیا زۆر باشنەبووە. تورکیا یەکەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرینەی وزەکانی لەدەرەوە هەناردەکات و رۆژ بە رۆژ خواست لە سەر وزە لە تورکیا زیاتر دەبێت بەتایبەتی گازی سروشتی چونکە تورکیا کارەبا و چەندین وزەیتر لەو گازە بەرهەم دەهێنێت. لە ئێستا تورکیا زۆبەی نەوی خاو لە کوردستان بە پلەی یەکەم و ئازربایجان بە پلەی دووەم هاورەدەدەکات وە زیاتر لە سەدا بیستی گازی سروشتی لە ڕوسیا هاوردەدەکات کە وای کردووە تورکیا بەندبێت لەسەر ڕوسیا وە هەر هەوڵێکی ڕوسیا بۆ گرتنەوەی ئەو بڕە گازە کاریگەری ڕاستەخۆی دەبێت لەسەر ئابوری تورکیا، بۆ تورکیا دەیەوێت چیتر ەوەستی بە ڕوسیاوە نەمێنێت هەر وەک وڵاتە ئەوروپیەکان بەتایبەتی ئەڵمانیا کە لەسەدا ٤٠ی گازی سروشتی لە ڕوسیا وەردەگرێت و گرتنەوەی ئەو گازە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی شەلکردنی ئابوری ئەڵمانیا هەر لەبەر ئەمەشە کە ئەوروپیەکان ناتوانن زۆر فشار بخەنە سەر داگیرکاریەکانی ڕوسیا. بۆیە تورکیا دەیەوێت ئەو پەیوەستیە لە ڕوسیاوە بگوازێتەوە بۆ کوردستان و زیاتر سەروەربێت چونکە کوردستان زۆر نزیکترەوە وە نزیکی لە سەدا ٤ی گازی سروشتی جیهان لە کوردستندایە هەروەها کوردستان پێوسیتی بە خاکی تورکایە بۆ گواستنەوەی وزەکانی بۆ بازارەکانی جیهان وە بڕیارە کە دەستبەناردنی گازی سروشتی بکرێت لە ٢٠١٩دا بۆیە ئەمە دەبێتە بەدیهێنانی ئەو پلانەی تورکیا  کە دەیەوێت کە تا ٢٠٢٣ لە ڕوی بەرگری دەریای و ئاسمانیەوە تەواو پشت بەستو بە خۆ بێت. بۆیە تورکیا زۆر پێویستی بە هەرێمی کوردستانە وە هەر هانگاوێک بۆ زەرەگەیاندن بە کوردستان زەرەی زاتر بە تورکیا دەگەیەنێت.
تورکیا و ئێران کوردێکی زۆر لە خۆ دەگرن کە بوەتە هۆی ئەوەی کە ناڕازیبن لەسەر بڕیاری ڕیفراندۆمی کوردستان چونکە سەربەخۆی کوردستانی باشور دەبێتە هۆی دروستبونی جوڵەی نەتەوەی لە تورکیا و ئێران. سیناریۆی ئەوەی کە توریا هێرشی سەربازی بکاتە سەرکوردستان یان بەشەڕی بدات لەگەڵ عەرەب یان نەتەوەکانیتری عێراق زیاتر زەرەی بۆ تورکیا دەبێت وە هەر هەوڵێک لە لایەن تورکیاوە بردێت بۆ ڕێگریکردن لە سەربەخۆی کوردستان ئەوا ئەو هەوڵە شکستخواردو دەبێت چونکە ئەگەر بێنەوێت کە شەڕی عەرەب و کورد دروست بکەن ئەوا زیاتر زەرەی خۆیانی تێدایە چونکە دەبێتە هۆی یەکردتنی زیاتری کوردەکان کە شتێکە تورکیا زۆر لی دەترسێت وە هۆکاری سەرەکی دژایەتی کردنی کوردەکانی رۆژاڤا دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر لە ئێستاشدا نەبێت ئەوا لە داهاتودا ئەگەری یەکگرتنی کوردەکان زۆر زیاتر دەبێت لەگەڵ هاتنی نەوەکانی داهاتوی کوردستاندا. هەر وەک چۆن شەڕڤانان هاتن بۆ بەرگریکردنی لە کەرکوک و شەنگال بە هامان شێوەش لە ئەگری ڕودانی هەر ڕوداوێکدا کە کورد بدرێت بە شەڕ لەگەڵ عەرەب یان فارس یان تورکدا دەبێطە هۆی ئەوەی کوردەکان زیاتر و زیاتر یەکبگرن کە تورکیا و ئێران زۆر لێی دەترسن. خالێکیتر ئەوەیە کە تورکیا لە بارۆدۆخێکی زۆر باشدانیە، کۆمەڵگەیەکی دابەشبوی هەیە کە ئەردۆگان هەموو هەفتیەک چەندین وتار و سەردانی هەیە بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر بۆ دەنگدانی ٢٠١٩ وە لە ڕووی ئابوریەوە لە ٢٠١٠ لاوازتر بووە وە ئەگەر هاریکاریەکانی قەتەر نەبێت ئەوا تورکیا دەکەوێتە داکشانی ئابوریەوە. لە ڕوی سەربازیەوە زۆرینە ژەنڕال و فەرماندە ئەزموندارەکانی سوپای تورکیا دەرکروان یان بەند کراون کە وایکردووە سوپای تورکیا لە ڕوی تاکتیک و پلانەوە زۆر لاوازبێت، هەر وەهار لەسەردەمی مۆدێرندا تێچوی جەنگ زۆر گرانەو هەر وڵاتێک بچێتە جەنگی گشتیەوە ئەوا ئابوریەکەی دەڕوخێت. بۆیە لەبەر ئەم هۆیانە تورکیا هەرگیز هەنگاوێکی لەە جۆرە نانێت کە دەبێتە هۆی زیاتر لاوازکردنی ئابوریەکەی و سوپاکەی هەروەها زیاتر توڕەبوونی کوردانی توکیا و دروستبونی ئاژاواەی سیایسی لە  وڵاتەکەدا، بۆیە دەبینین کە تورکیا پێش قەرانی قەتەر زۆر لە قەتەر نزیکتر بوویەوە وەک لە سعودیە کە سەرکدایەتی بەرەی دزی ئێران دەکات، بۆیە پاش قەیرانی قەتەر یەکسەر مارکێتە قەتەریەکان پڕبوون لە کاڵا ئێرانی تورکیەکان وە تورکیا و ئێران کەوتنە هاوپەیمانیەکی ناچاریەوە. سعودیە بۆ دروسکردنی دوو جەمسەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قەرانی قەیرانی قەتەری دروستکرد بۆ یەکلایی کردنەوەی تورکیا و قەتەر و عومان چونکە تورکیا و قەتەر لە نێوان جەمسەری قەتەر و سعودیە یاریان دەکرد بەڵام هەتا ئێستاش تورکیا تا ڕادەیەک لە نێوەندایە و دەیەوێت پەیوەندی لەگەل وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باش بێت چونکە ئەمریکا و رۆژاوای لەدەست چووە.
ئێران ئابڵۆقەیەکی گەورەی ئابوری لەسەرە کە بوەتە هۆی خاوکردنەوی گەشەی ئابوریەکەی و بەرزبونەوەی ڕێژەی بێکاری کە نزیکی لەسەدا ٣٠ە، ئێران زۆر پێویستی بە بازاری هەرێمی کوردستانە، ئێران ئابوریەکی پارێزکاری هەیە کە ناهێڵێت هیچ بەرهەمێک بێتە وڵاتەکەیەوە و باجێکی زۆری لەسەر دادەنێت وە بەهۆی کەلوپەلی قاچاخەوە بازاری ئێران تێکچووە وە بەرهەمە دەرەکیەکان هەرزانتر و باشترن لە بەرهەمە ئێرانیەکان کە دەبێتە هۆی داخسترنی کارگەکان و بەرزبونەوەی زیاتری ڕێژەی بێکاری و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی مەتری بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بۆیە ئێران زۆرێک لە قاچخچیان و ئاژەڵەکانیان دەکوژێت. هەر بۆیە ئێران ناتوانێت سنور لە کوردستان دابخات چونکە زەرەری زیاتری بۆخۆی دەبێت. 
وە ئەگەر ئێران تورکیا بیانەوێت کە بە سونەکان یان شیعەکانی عێراق شەڕی کورد بکەن ئەوا ئەوە ڕودەدات کە هەزاران ساڵە تورکیا و ئێران زۆر لێی دەترسن ئەویش یەگرتنی کوردانی هەر چوار پارچەیە هەروەک شەرڤانان لە کەرکوک و شەنگال شەڕیان کرد وە پێشمەرگە کۆبانێی پاراست هەرچەندە حاڵەتەکە نەتەوایەتی نەبوو. یەگرتنی هێزە کوردستانیەکان هێزێکی سێ دەس هەزاری دروست دەکات هە کوردستان دەخاتە ڕیزی وڵاتە زۆر بەهێزەکانەوە. وەک ئاشکرایە هێزی پێشمەگە و شەڕڤانان سەلماندویانە کە هیچ هێزێک وەک ئەوان توانای شەرکردنی نیە بۆیە ئەگەر هەموو هێزە کوردستانیەکان یەک بگرن ئەوا دەبنە زلهێزێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕستدا. 
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، رۆژەڵاتی ناوەڕاست بە شوێنێکی نا ئارام ناسراوە بەڵام لە کوردستاندا کارە تیرۆریستیەکان زۆر کەمترن وەک ئەوانەی لەم دوایانەدا کە لە ئەوروپا و چەند شوێنێک ڕویانداوە، لەم ساڵدا چەندین تەقیەنەوە و کاری تیرۆریستی لە وڵاتانی ئەوروپی و تورکیا و ئێران کراوە بەڵام کوردستان هیچ کارێکی تیرۆریستی تێدا ئەنجام نەدراوە، وە بۆ ڕای نێو دەوڵەتی سەلمێنراوە کە کورد دیمکراسی دەوێت و دەیەوێت بژی نەک ئاژاوە دروستباکت. 

دەربڕێنی ناڕەزایی حوکومەتی ئێراق بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە حوکومەتەکەی عەبادی دەیەوێت بۆ هەڵبژاردمی داهات و بردنەوە مسۆگەر بکات بەڵام بە جیابوونەوە کوردستان دەنگێکی زۆر لە دەست دەدەن و مالکی براوە دەبێت. هەروەها زۆرێک لە بەرپرسە باڵا عێراقیەکان بەرژەوەمدەکی زۆریان لە کوردستان هەیە بۆیە هەوڵی تێکدانی کوردستان شتێکی لە پێشینە نیە و گرتنەبەری ئەو ڕێگایە زەحمەتە بۆ ئەوان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە