شاسوار عەبدولواحید: هێریشی توند دەکاتەسەر مەسعود بارزانی

Tuesday, 19/09/2017, 14:12

4242 بینراوە


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەخیر رایدەگەیەنێت ”شەرمە بۆ کەسێک کە خۆی بە سەرۆک بزانێت و ٢٦ ساڵە ئەم شارەی فەرامۆش کردوە , بێت لە یاریگایەک باسی بەناو دەوڵەتی کوردی بکات کە کە ئێمە چاکمان کردوە و نۆژەنم کردۆتەوە و پارەم تیا سەرف کردوە”.
ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەخیر لەپەرەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک رایگەیاند ”شەرمە بۆ کەسێک کە خۆی بە سەرۆک بزانێت، خۆی و لایەنگرەکانی بێن لە جێیەک دابنیشن و شوێنێک بە کار بهێنن , کە ئێمە چاکمان کردوە و نۆژەنم کردۆتەوە و پارەم تیا سەرف کردوە، ئەگەر ئەو کەسە یەک تۆز قورسایی هەبێت , ئەوا هەرگیز ئەو ئیهانەکردنە بە خۆی قبوڵ ناکات و نایەتە ئەو شوێنەی کە کەسێکی بەرەی نەخێر نۆژەنی کردۆتووە و ئەویش لە ماوەی ٢٦ ساڵی حوکمرانیدا نەیتوانیوە بەردێک بخاتە سەربەرد لەم شارەدا”.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەخیر ئاماژەی بەوەش کردوە، من ھەرگیز ئەو کارەی کردوومە بە منەت نایفرۆشمەوە، ئەمە بچووکترین کارێکە کردبێتم بۆ خزمەتی ئەو خەڵک و شارەی کە ئەوان و جەماعەتەکەی ساڵانێکی درێژە فەرامۆشیان کردووە، ئەمەی لێرەدا دەینووسم تەنھا بۆئەوەیە تا ماھیەتی ئەم دەسەڵاتەتان بۆ دەربکەوێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە