ئایا کوردستان لە مەترسیدایە؟

Friday, 29/09/2017, 21:13

2370 بینراوە


ئەگر کورد ڕازی ببێت بەوەی بگەڕێتەوە بەغداد هەر کاتێک بێت بەغداد دەتوانێت هەمان سیناریۆ دوبارەبکاتەوە و بەشی کورد ببڕێت و هیچ گەرەنتیەک نیە، وە مێژی سەماندویەتی کە ڕژێمەکانی عێراق هەمیشە پاش ڕێکەوتن پاشگەزبونەتەوە. لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا گەرەنتی بوونی نیە، لە ١٩٩٤ ئۆکرانیا هەموو چەکە ئەتۆمیەکانیان دا بە ڕوسیا بە ناوەندگیری ئەمریکا لە بەرامبەر پاراستی سەروەری ئۆکرانیا بەڵام ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٤ سەروەری ئۆئکرانیای بەزاند و دورگەی قرمی داگیرکر. بەغداد هەموو هاوپەیمانە بەهێزەکانی لە دەستداوە وە لە ئێستدا لە ناو شیعەکاندا دژیایەتی ئێران دەکرێت وە ئەبادی کەسێکی پرۆ ئەمریکیە.
تورکیا و ئێران ناتوانن ڕاستەوخۆ هێرشبەکەنە سەرکوردستان چونکە دەبێتە هۆی یە کگرتنی کورد کە ئیران و تورکیا زۆر لێی دەترسن، چونکە دەبێتە شەڕێکی نەتەوایەتی وە هەموو کوردێک بەژداری دەکات تورکیا و ئێران توانای بەزاندینی کوردەکانیان نیە، ئەگەر بیانەوێت لە شارە کوردستانیەکان شەڕ بکەن ئەوا بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ شەرە تورکی و فارسیەکان. هەروەها ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لە ئێستادا، سعودیە و ئیسرایل و ئوردن (زۆر لەیەک نزیکبوونەتەوەو و چەندین کۆبونەوە لە نێوان ناتانیاهو و محەمەد بن سەلمان و سیسی و شا عەبدوڵادا ئەنجام دراوە ) بۆیە بە ئاسانی ناتوانن هێز بنێرنە کوردستان و گەشتنی هێزی تورکی و ئێرانی بۆ کوردستان بە دڵنیایەوە بێ وەڵام نابێت چونکە دەبێتە مەترسی لەسەر ئاسایشێ نەتەوەی ئەو وڵاتانە (سعودیە و ئودن و ئیسرایل میسر). توانای ئابوری ئێران و تورکیا زۆر لاوازە لە ئێستادا وە ناتوانن بچنە جەنگەوە. تورکیا 
وڵاتانی کەنداو وە بلۆکی سعودیە زۆر پێویستیان بە ئەکتەرەێکە لە سنورەکانی ئێرانەوە دروستببێت و ئێران بە ئاسانی نەتوانێت جوڵەی خۆی بکات لە تەھرانەوە بۆ بەیروت و دیمەشق. لە ئێستادا سعودیە بە ھێزە ئێرانیەکان داخراوە وە سعودیە توشی کورتھێنانیکی ١٠٠ ملیار دۆللاری بووەتەوە بەھۆی دابەزینی نخی نەوت وە جەنگی دەسەڵاتی ناو خێزانی ئال سعود لەسەر دەسەڵات بەردەوامی ھەیە کە وای کردووە سعودیە لە ئۆپێراسیۆنەکانیدا شکست خواردوبێت. بۆیە سعودیەکان زۆر دلخۆش دەبن بە دروستبوونی ئەکتەرێکی دیکە لە سنورەکانی ئێران.
ئەوروپا كێشەی بەندبوونی وزەی هەیە لەسەر ڕوسیا کە وایکردووە ڕوسیا هەژمونێکی زۆری بەسەر ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپادا هەبێت. ڕوسیا دووەم گەورەترین هەناردەکەری نەوتە لە جیهاندا وە زیاد لە سەدا ٦٠ی نەوت و لە سەدا ٣٠ی گازی سروشتی  ئەوروپا ڕوسیا دابینی دەکات و ئەوەی تریش لە وڵاتانی دیکەوە دێت. کوردستان دەتونێت لە سەدا سی گازی سروشتی ئەوروپا دابین بکات کە ئەروپا لە ڕوسیا زگار دەکات. لە ئێستادا گەورەترین کێشەی ئەوروپا بریتیە لە پەنابەران کە ئاسایشی نەتەوەی ئەوروپایان تێکداوە وە بوەتە هۆی گۆڕینی ئەنجامی چەندین هەڵبژاردن و لاوازبوونی یەکیتی ئەورو، پەنابەرانە هۆکارێک بوون بۆ تێکچونی پەیوەندی تورکیا-ئەوروپا، یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی جیابوونەوەی بەریتانیا لە ئەوروپا جیاوازی بوو لە سیاسەتی ئاوارەی ئەوروپا  و بەریتانیا. وە ئەوروپا چەندی هەنگاوی گرتوەتە بەر بۆ ڕێگرتن لە هاتنی پەنابەری زیاتر. کوردستان نزیکی ٢ ملیۆن ئاوارە لە خۆدەگرێت وە تێکچونی یاسایشی کوردستان دەبێتە هۆی دروستبوونی ملیۆنەها ئاوارە بۆیە ئەوروپا هەرگی ڕێگە نادات ئاسایشی کوردستان تێکبچێت، هەر بۆیە کوردستان هاتووەتە ناو  هاوکێشەی ئاسایشی جیهان، داخستنی سنور لە کوردستان کەکەوێتە هەمان بوارەوە چونکە هەم خەڵکی کوردستان برسی دەبن هەم ئاوارەکانیش کە دەبێتە هۆی جێهێشتنی کوردستان. بۆیە هەرگیز ئەوروپا ڕێگە بەو جوڵانەی عێراق نادات.
ئێران نزیکی دە ملیۆن  کورد لە خۆ دەگرێت بۆیە بە ئاسانی ناتوانێت هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان چونکە دەبێتە هۆی ناڕەزای و ئاژاوە لە ئێراندا. لە ئێستاشد کوردستان وەک مەکینەی ئابوری تورکیا و ئێرانە وە بەرهەمە ئێرانی و تورکیەکان کوالیتیان نزمە و لە ئەورو پا و وڵاتانیتر زۆر بازاڕیان نیە، بەرهەمە ئێرانیەکان تەنانەت لە ئێرانیش بازاریان نیە وە بەرهەمی قاچاخ زۆر لای خەڵک پەسەندترە وە ئەگەر ئێران (ڕێژەی بێکاری لەسەدا ٣٠یە) سنور دابخات ئەوا دەبێت هەزرەها کارگە دابخرێت.کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی بێکاری زۆر زیاتر ببێت و نا سەقامگیری لە ئێراندا زیاتر ببێت هەروەها ئاسانترین ڕێگە بۆە گەیشتنی ئێران بە دەریای ناوەڕاست لە ڕیگەی کوردستانەوە دەبێت بۆیە ئێران ناچار دەبێت کە لەگەڵ کوردستان پەیوەندیەکی باش دروستبکات لە بەر پاراستنی سنورەکانی و ڕاگرتنی ڕای کوردەکانی ئێران هەروەها کوردستان زۆر گرنگە بۆ ئەمریکا و ڕوسیا کە وادەکات لە ئێران ڕێگەی دیپلۆماسی هەڵبژێرێت.
تورکیا هەموو هاوپەیمانەکانی لەدەسداوە (ئەوروپا، ئیسرایل، ئەمریکا)، کێشەی ئابوری و سیاسی و سەربازی هەیە. ڕوسیا دەیەێت تاکە هیزبێت لە دەریای ڕەشدا لەبەر ئەمەش تورکیای تەوقداوە. مدیای تورکی سانسۆرێکی زۆری لەسەر بەڕادەیەک کە زۆرینەی مالپەڕە جیهانیەکان داخراون و جەندین هەواڵی ناڕاست بلاودەکەنەوە. ڕێگری ئەردۆغان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێویستی پشتگیری خەڵکەکەیەتی چونکە کوردستانی سەربەخۆی دەنگی ئەردۆغان دەهێنێتە ژێر لە سەدا بەنجا بۆ هەڵبژاردنی ٢٠١٩  کە ئەردۆغان توشی شکست دەکات. ئەردۆغان هەمیشە لەسەر موسوڵمانانی فەلەستین و بۆرما هەڵوێستەی توندی هەیە بەڵام ئامادە نیە کە سەربازێک بنێرێت (تورکیا یەکەم وڵات بوو کە هاوکاری ئیسرایلی کرد لە کاتی ئاگرەکەی ئیسرایلدا) کە ئەمە دەگەرێتەوە بۆ ڕاگرتنی ڕای تورک و کوردە دیندارەکان کە زۆرینەی تورکیا پێک دەهێنن هەر وەک ئەوەی کە وێنەی ئیسرایل بڵاودەکەنەوە بە دەستی کوردەکانەوە بۆ ئەوەی جیهانی عەرەبی و تورکەکان زیاتر دژی دەوڵەتی کوردی بن. کوردستان لە ئێستدا دەتتونێت هاوسەنگی هاوکێشەی وزەی رۆژهەڵتی ناوەڕاست بگۆرێت. تورکیا پێویستی بە ڕەزامەندی ڕوسیایە بۆ کردنی هە جوڵەیەک لە دەرەوەی سنورەکانی. ڕوسیا دەیەوێت هەناردەی گازی سروشتی کوردستان بکات بۆ ئەوەی تەواو جڵەوی تورکیا بکات (تورکیا زۆرینەی نەوت و گازی سروشتی لە ڕوسیا و کوردستان هاوردە دەکات وە گرتنەوەی ئە وزیە تورکیا شەل دەکات) ڕوسیا پێویستی بە تورکیا لەبەر دەرەچەی بۆسفۆرۆس بۆ گەشتنی کەشتیە ڕوسیەکان بە دەریای ئازاد. تورکیا دەیەوێت کوردستان وزەی بۆ دابین بکات و لە ڕوسیا ڕزگاری ببێت. لە ساڵی ٢٠٢٠ زۆربەی گرێبەستە وزیەکانی تورکیا تەواو دەبێت و تورکیا دەیەوێت زۆرینەی خواستی وزەی لە کوردستانەوە دەبین بکات بەتایبەتی گازی سروشتی.
سوریا لە دۆخی ئەوەدانیە کە ڕێگری لە ھەر ھەنگاوێک بکات کە تەنانەت لە سنورەکانی خۆشیدا ڕووبدا، هاوپەیمانی سەرەکی سوریا ڕوسیایە کە هاوپەیمانی کوردە. کوردستانێکی سەربەخۆ کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت لەسەر لەسەر سوریا، حوکمەتی سوریا پێویستی بەڕای گەلەکەی نیە وەک تورکیا بە بەدەستەوەکردنی دەسەڵات وە لە ئێستا زۆربەی سوریەکان بە حوکمەتی بەشار ئەسەد ڕازین، پەیوەندی نێوان کورد و خێزانی بەشار ئەسەد هەمیشە پەیوەندیەکی هاریکاری بووە. لە ئێسدا هەموو سیاسەتەکانی سوریا بۆ مانەوەی حوکومەتەکەی بەشار ئەسەدە.
ستراتژی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە چونکە کوردستان دەڕوانێتە سەر هەر دوو پایتەختی ئێران و ئێراق وە ئەم پایتەختانە لە کوردستانەوە هیچ ڕێگرییەکی سروشتیان لە بەردەم نیە بە تایبەتی بەغداد. ئەمریکا تا ساڵی ٢٠١١ پێش کشانەوەی هێزەکانی تەوقی ئێران داببو لە ئەفغانستان و تورکمانستان و کەندا و عێراقەوە، بەڵام لە ئێستادا ئێراق بووەتە ژێردەستی ئێران و ''تەنانەت پایتەختەکەشی پێ ناپارێزرێت''(فەرەیدون نامدار). ئەگەر کوردستان نەبووایە ئەوا ئێستا تەواوی خاکی ئێراق لە دەستی داعشدا دەبوو وە سونری لەگەڵ ئەوروپدا دەبوو، هەبویە سیاسەتمەدارنی واشنتۆن کوردستانیان زۆر لا گرنگە و ئیسرایلی نوێیە بۆ ئەوان ئمەریکا لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیەوە هەژمون و دەسڵاتی خۆی لە جیهاندا دەپارێزێت، ئەمە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە لەدوای جەنگی جیهانی دووەم، لە ئێستادا تەنها ئیسرایل ماوەتەوە بۆ ئەمریکا. ئەمریکا دەیەوێت وەک جاران دەسەڵاتی هەبێت لە ناوچەکەدا بۆیە باشترین ڕێگە بۆ ئەمریکا کوردستانە چونکە کوردستان دتوانێت خۆی بپارێزێت، سعودیە و ژاپۆن و کۆریای باشور ئەمریکا دەیان پارێزێت و ساڵانەی ملیارەها دۆللار لەم وڵاتانەدا خەرج دەکات بۆ پاراستنیان، ئەگەر ئەمریکا پشتگیری کورد نەکات ئەوا کورد دەچیتە مۆسکۆ کە کرملین زۆر پێخۆش حاڵ دەبێت بۆ جڵەو کردنی ئێران و تورکیا،.  ئەمریکا بەتەواوەتی لاواز دەبێت لە ناوچەکە، ئەمریکا پشتگیری کوردستان دەکات بەڵام لە دیپلۆماسیدا "نەخێر" بوونی نیە وە هەموو ئۆپەراسۆنەکان لەدەستی CIAدان وە تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر ڕیفراندۆم نەبووە.وە لە ئێستدا هەڵوێستەکانی ئەمریکا زیاتی بەلای کورد دان. بۆ عەبادیش بەهەمان شێوەیە وە ئەمریکا دەیەوێت کە عەبادی ببێتەوە بە سەرۆک بەڵام ئەمریکا دەزانێت کە کوردستانێکی هەوپەیمانی ئەمریکا باشترە لە عێراقێکی ژێردەستی ئێران. ڕوسیا زۆر پێویستی بە هاوپەیمانیەکی بەهێزە لە گەڵ کوردستان چونکە دتوانێت جڵەوی تورکیا بکات لە ڕێگەی بەکار هێنانی کوردەکانەوە هەروەها لە ڕێگەی گرێبەستە نەوتیەکانی لەگەڵ کوردستان. 
لە ئیشتدا کوردستان قوساییەکی زۆری هەیە لە هاوکێشەی وزە و ئاسایشێ جیهاندا. ولاتانی چواردەوری کوردستان لە ئێستادا لە ئەوپەڕی لاوازیدان و ئابوریەکانیان توانای جەنگی قورس و درێژخایەنی نیە. هیچ کاتێک لە مێژودا هێدەی ئێستە وڵاتانی دژی کورد لاواز نەبوون لەگەڵ ئەمەشد هاوپەیمانەکانیان زۆر لێیان دورکەتونەتەوە. وە ئەم کاتەی ئێستا گونجاوترن کاتە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیی چونکە ئگەری زۆرە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم (ئەمریکا دەیەوێت پەیمانامەکە ڕیکەوتی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵوەشێنێتەوە وە تورکیا و عێراق ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێز دەبن بۆیە زۆر زەحمەت دەبێت لە دوای دو یان سێ ساڵی دیکەدا دەوڵەت ڕابگەیەنرێت، بۆیە پێویستە کورد ئەم هەلە ئاڵتونیە لە دەست نەدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە