یەکێتی

Monday, 02/10/2017, 21:41

2532 بینراوە


یەکێتی ئاگرێك بوو  بەڕووی دوژمن
بە دەفرێكی ئاوی شڵەتێن کوژایەوە
یەکێتی ئەو  شێرە  بوو
لە خەبات و تێکۆشان و  سەرکەوتن دا
پشكو بەشی  وەکو شێر بوو  
بەدەم کڕنووش بۆ ڕێوییەکی گەڕ و چڵکن 
لە پێستی خۆی نەمایەوە
لەبەردەمی نیوە پاروو  قوڕگی  چەور
خۆی نەگرت و  بوورایەوە
لەئاست گەل و  درۆ و  بەڵێن
بوو بە سەهۆڵ  توایەوە 
چیای سەفین  لەبن نایە 
تەنها درۆی دوو شاخداری بۆ مایەوە
ئێستاش بووە بە پووشێك و 
بەقەد پاڵی هەڵدرێرێكا
هەڵدێراوی  ناپەسندی گەل و خاکی
لە هەڵدێران  گێڕایەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە