تەمەنێک پڕلە کوشتار

Wednesday, 04/10/2017, 12:00

6085 بینراوە


جەلال تاڵەبانی مرد. کۆمەڵگای کوردستان هەر ماوە. سیاسەت لە سەر خاکێک کە سەرکردەو رێبەری حیزبی بۆ پاراستنی دەسەڵات وهێزی خۆی حازر بێ خاکی کوردستان بە تورەکە بکێشێ وبیداتە دەستی داگیرکار، هەر کەسایەتیەکی وەک جەلال تاڵەبانی وبارزانی لێ شین دەبێ. سەد ساڵی رابوردوو کورد بە سیاسەتی دوولایەن تووشی مەزنترین بێ بەختی خۆی بۆتەوە. لایەنێک داگیرکای کە بە باوەڕێ من جێگای گازەندە نین. چون بەمافی خۆیان دەزانن کوشتارمان لە سەر بەڕێوە بەرن.
لایەنێکیش حیزب وسەرکردەو رێىەرایەتی ئەو حیزبانەن کە مرۆڤی وەک جەلال تاڵەبانی بەرهەم دێنن. لە لای ئێمە بەسەرکردەیەک دەڵێن قارەمان کە بۆ بەرژەوەندی دوژمن خەروار خەروار تاکی کورد بە کوشت بدا تا بۆ خۆی وحیزبەکەی سەرێک دەرهێنن لە لە ناو سەران.! کۆمەڵگامان وەک منداڵێکی خەوتوو دەچێ کە بە چووکترین ئامرازی لیستن ڕازییە. لێرە ڕیبەری حیزب لە ماوەیەکی کورتدا دەبێتە .کاک ،مام، شێخ، شآو خاوەنی پەڕجوووخاوەنی ڕیفڕآندۆمێک کە پاش چەند کاتژمێرێک هەر ئەو دەسەڵاتەی خەڵكی بردۆتە سەر سندوقی دەنگدان، لێی پاشگەز دەبێتەوە! لە دایک بوونی مەلا مستەفای بارزانی وجەلال تاڵەبانی لە بێبەختی ونەهامەتی زیاتر هیچیان بۆ کورد پێنەبووە.ئەگەروانییە بڕۆن مێژووی ئەو دووکەسە لە شەن بدەن. بزانن بەرژەوەندی کوردیان پاراستووە یان بەرژەوەندی دوژمن؟
وەرن سەیری ژیاننامەی ئەو جووتە بکەن کە چۆن بە دەستی خۆمان بۆمان کردوونە مێژوو! قازانجی ئەو جۆرە سەرکردانە بۆ کورد تەنیا ناوەکەیان بووە کە ئیـمە مەزنمان کردون!. بۆ داگیرکاریش خێرو بەرەکەت! لە سەراسەری کوردستان تاقە حیزبێکم بۆ وەدۆزن کە تاڵەبانی بە سەدان هەزاران کەسی لێ نەکوشتبێ و نەبووبێتە هۆی سووتاندنی جەرگی دایک وباوکی کورد؟ سەرکردەیەک کە بە هەزاران پاسداری کورد بێنێتە ناو شاری هەڵەبچە ودەوری شآریش بگرێ بۆ ئەوەی خەڵک نەتوانن بڕۆنە دەرێ وخۆیان لە مەرگ رزگار بکەن!هەمیسان لێمان دەبێتەوە قارەمانێکی پڕ لە میداڵ!
فەلسەفەی دروتبونی سازمان ورێکخڕاوەی کوردلە سەر خاکی پیرۆزی وڵات دەبوایە بۆ رزگاریی نەتەوەیی ورزگاریی خاکی کوردستان بێ.یارمەتی وەرگرتن لە داگیرکار بۆ سەرکوتکردنی لایەنێکی دیکە کورد کوا دەبێتە مێژووی سەروەری وقارەمانییەتی کەسێکی وەک تاڵەبانی. کۆمەڵگای کورد قەت چٶنیەتی پرسی شکستی مێژووی پڕ لە کوشتارو نەهامەتی خۆی لە بەرپرس وحیزبی کوردی نەکۆڵیوەتەوە.! ؟ بۆیە پێکهێنانی ژیانێکی ئازاد لە سەر خاکێکی ئازاد بۆتە تراویلکەی دیرۆکی.
وڵاتانی زلهێز وخاوەن تێکنۆلۆژیا وئابوری باش دەزانن بارزانی وتاڵەبانی کێن. باس دەزانن چۆن لە ڕێگای ئەو کەسایەتیانە بەرژەوەندی خۆیان بپارێزن.ئەوەی لە خەوی ئەسحابی کەهەفدا لە کاروانی هوشیاری بە جێ ماوە چێن وتوێژەکانی جۆراوجۆری کۆمەڵگایە. لە هەمووشیان خراتر چێن وتوێژی زانکۆکارونووسەروشاعیرولێکۆلەروتوێژەری گوێلەمستی خاکی کوردستانە کە بە کەوچکێک ئاو وەمەلە دەکەوین، کەسێک دڕندەترین دوژمنی کورد بێنێتە سەر خاکی کوردستان  تا خوێن خۆرێکی وەک سەددامیش شاری / هەڵەبچە / بداتە بەر بۆمبی شیمیایی! کاتیك تەرمی ناموبارەکی دێتەوە سەر خاکی نیشتمان بچێتە ژێر خاک، هەزاران کەس دەچن بۆی دەگرین تا بیکەنە قارەمانێکی سەردەمی مێژوو!
فەلسەفەی مێژوو گەیشتن بە ئازادیە. ئەدی بۆ ئێـمە ئازاد نابین.؟ خەتای بیانییە؟ خەتای خۆمانە؟ ئەوەندی داگیرکارمنداڵی کوردی کوشتووە، سەرکردەو حیزبی کوردی ئەگەر زیاتری بە کوشت نەدابێ، کەمتری نەکوشتووە! گرفتی مێژوومان لە کوێدایە؟ لە جەغزی مێژووماندا لە سەرەتای خاڵێک وەڕێ دەکەوین تا کەندو لەندان ببڕین، دوای ماوەیەک لە نەهامەتی هەمیسان دەگەڕیینەوە سەر دەستپێکی ئەو خاڵەی کە لێی تێپەڕبووین! لە باشوری وڵات قارەمانەکان وکاریزماکان تاڵەبانی وبارزانین! ؟ هەر ئەو کەسانە لە هەندەران وەک ڕێوی لەرزۆک وگوێلەمستی بیانین وپڕ بە زار هاوار دەکەن، ئێمـە ی دەسەڵات هیچ حێسێبێک بۆ دەنگی خەڵک ودەنگدانی خەڵک ناکەین، ئێمـە هەر نۆکەری ئێوە دەبین! کۆمەڵگا بێوادە لە دایک بووە، خاک لە جێگای خۆیەتی، شەهیدەکان لە گۆڕستاندا دەگرین، دایکی شەهید کشوو ماتە،چواروەرزمان تۆف وبەستەڵەکە،کاروان بەڕێوەیە...ئەدی بۆ ئێمە کڕوکەساس دۆشداماوین؟؟ تاڵەبانی دەمرێ، خاوەنی شەهیدیش بۆی دەگری؟؟ هەڵەبچەش لەوانەیە بۆفرمێسکی بۆ بڕێژێ؟!
جەلال حسام الدین الایوبی، وەکو سەلاحەدین  شەری بۆ غەیری کورد کرد،  دوژمنی بەهێزکرد و ریزەکانی یەک دەخست
پەڕتووکی ٥٠ ساڵ، درۆ، کوشتار،سەرشۆڕی بۆ دوژمن، دزی، تاڵانش لە چآپ دراوە.! ژیاننامەی کەسێک کە تەمەنێک دەگەڵ دوژمن دۆست بوو، تەمەنێک دەگەڵ نەتەوەی کورد درۆزنانە بزەی لە سەر لێوان بوو کۆتایی پێهات. ئەوەی دەمێنێ خراتر لە تڕآژیدیایە. نەوەکانی داهاتوومان بە بێ پەروەردە مەزن دەبن. تاڵەبانی وبارزانی و... دەبنە هێـما، دەبنە مام وکاک! ئەوانەی نانی لێدەخۆن دەبنە مامۆستای تژی لەخەیانەت ودرۆ،مائۆییزم...ئایین...رۆژهەڵاتی کوردستان... دێمۆکڕاتەکان... کۆمەڵەکان... پشت ئاشآن... سپای قودس... سحراروودی... قاسملوو... شەڕەفکەندی...پ،ک،ک،...عێڕاقی عەڕەبی... هێرۆ... بافیل ... قوباد... سەربەخۆیی کورد... خەونی شاعیران!...و هێرۆ خانمی یەکەمی پێشووی عێڕآق...! نامەیەکی کورتن بۆ ٨٤ ساڵ تەمەنی کەسێک کە کەس نەیزانی چی بۆ کورد دەویست!؟
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە