ناماقوڵی ریفراندۆم

Monday, 09/10/2017, 18:28

4408 بینراوە


چەندی ووتیان کاکە نابێ
چاکی مەکە نەوەك خرا بێ 
خاك و ئاویش هاتە زمان
ووتیان هەرگیز نەبووەو نابێ
چارەنووسی میللەتێکە
ئەو بڕیارە بۆ تاك  نابێ
بڕیار بڕیاری  گشت کوردە 
بە کۆدەنگی نەبێ  نابێ
کاتی ڕێفراندۆمی دەوڵەت
بە پەشێویی ناو ماڵ نابێ
دەبێ خەرمان لە وەرزی خۆی
پشت لە زریان ڕووی لە با بێ
شوانکاری بە تۆ ناکرێ
مێگەل برسی لە دابڕان بێ
ڕەوە گورگیش لەچوار لاوە
کەڵبەی دانیان بۆ سوابێ
شایی و لۆغان بۆ  دز و تێر   
بۆ  برسی و بوێر  تامی نابێ
دارێك بەدرێژایی خوار بێ
تەنانەت بۆ کەپریش نابێ
ئەو خانووەش  ڕووی لە ڕمانە
کە ئەو دارەی تیا چنرا بێ 
گشت هەنگاویش خۆ کوشتنە
کە دۆست و برا   بێ ئاگا بێ
هەڵسوکەوتیش بە ناژیری
پەشیمانی  بە دووا دادێ 
پەشیمانیش کەلکی نییە
بۆ تەمەنێك کە دۆڕا بێ
گشت سەروەت و سامانی دز
بێشك ئەویش ڕۆژی دادێ
لە دادگای گەل دەستەوەستان 
بە خاوەنی شەرعی شاد بێ
رۆژگاریشتان وەك سەدامە
چارەت لەویش باشتر نابێ
******************
ناماقوڵی: واتە نا مەعقول و نەگونجاو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە