بیری سزا

Wednesday, 11/10/2017, 21:45

1855 بینراوە


بیری سزا ئەو بیرە بوو، کە دەسەڵاتدارانی کورد، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو کەڵکەڵایان کەوتە مێشک و تاکی کوردیان پێ سزادا. ئەو سزادانە لەبەرامبەر ئەو دەنگە نارازایە بوو، کەخەڵک ئەودەسەڵاتەی ئێستا بەزۆر ئەنواع جۆر رێگای بۆ مانەوەی خۆی بەکار هێناوە بەتایبەتیش تەزویر و توندوو تیژی،
 
بەڵام کاتێک زانیان ئەم رێگایانەش تاسەرنین بیریان لە سزایەک کردوە، کە تەواوی کۆمەڵگا بگرێتەوە، ئەویش سزای برسی کردن،  ئەوسزایە گەیشتە قورگی مناڵێکی ساواو تا لەپێناو مانەوەی گیانی ساوادا تاکیان ناچار بەدزی کردن کرد، هەر بەوەش ناوەستان لەسەر دزینی قووتوی شیر خەڵک حوکم بدرێت.
 
ئاخر ئێوە کاتێک بیر لە سزادانی خەڵک و گەمارۆدانی گیان خەڵک دەکەنەوە، بەبڕینی مووچە و زیاد کردنی باج لەسەر خەڵک، لەهەموو حوکمێکی باش و چاکدا ئەوە دەردەکەوێت، کاتێک قەیرانێک روودەدات بیر لە کەم کردنەوەی باج دەکاتەوە، بەڵام لەم دەسەڵاتەی کوردی لەگەڵ هەر قەیرانێک جۆرێک لە باج دەخەنە سەر خەڵکی ئەم هەرێمە.
 
تا بەئاسانی بتوانێ خەڵکی کوردستان بخاتە ژێر گوشار و برسیکردن، بۆ ئەوەی مل بۆ داواکانیان بدات، بەڵام لەدوا هاڵبژاردن کە ریفراندۆم بوو، خەڵکی کوردستان توانیان بایکۆتی بکەن و بەشێکیش بەنەخێر وەڵامی سزاکانیان بدەنەوە، بەمەش گەل ئازایانە و جەسورانە وەستانەوە بەرامبەر بەمافی خۆیان.
 
ئاخر ئێوە ئەگەر پێتان وایە دەبێت بەسزای جۆراو جۆر خەڵک ناچار بکەن دەنگتان پێبدا، کاتێک خەڵک بێزارە لە حوکم و دەستەڵاتان، بەهۆی ئەو ستەمکاریە بەرامبەریان دەکەن. ئەگەر ئێوە ژیرانە خاوەنی حوکمەتێکی خزمەت گوزاری و دادپەروەری دور لەفەسادی و گەندەڵی بونایە، بەیەکسانی داهاتی خەڵکی کوردستانتان بەشکردایە،
 
وڵاتێکی نمونەی خاوەنی پێگەی ئابوری نیشتمانی هەبوایە و ئێستا نە خەڵک دژتان دەبوو و نەئێوەش بۆ پەردەپۆشکردنی گەندەڵیەکانتان بیرتان لەسازادەکردوە بۆ ئەوەی میللەت بخەنەوە ژێر رکێفی خۆتان، بەڵام نەسزاکانتان کاری کرد و نە خەڵکیش رێزی بۆ ئێوە هەیە، لەدواجاردا دەبینین عەبادی بەو دؤلارە مل سەوزانەی کەدزیوتانە چەندین ساڵە لە خەڵک دزیوتانە و  و داتان ناوە لە بانقەکانی جیهان، ملیان دەگرێت و ناوچەی وێرانەی داعشی پێ ئاوەدان دەکاتەوە، خەڵکیش لە نەهامەتی و بێسوتەمەنی جارێکیتر روبکاتەوە دارستانەکان و کوردستان وێران بکەنەوە.
 
دوای ئەو هەموو سزایانەی خەڵکی کوردیان پێداغ کرد، ئێستا خوای هەژاران، خوای ئەوانەی لە پێناوی نیشتمان قوربانی گەورەیاندا، خوای ئەوانەی هەموو ڕۆژێک لە پێناوی پاروویەک نان دەیان مناڵ بێ ناز دەکەون و بەهۆی جیا بوونەوەی دایک و باوکیان، ئاخر ئێوە شەڕی کورسی و دەسەڵات دەکەن بۆ هەزاران مناڵ بێناز و سەدان خێزان وێران دەکەن نازانن خوای گەورە بو هەموو زاڵمێک زەواڵێک دەنێرێ.
 
هێندە غروور بووبوون، لەم غرووریەی ئێوە کە دەتان ویست ببن بەهەمووشتێ و خەریک بوو بڵێن هەموو ڕزقی ئێوە ئێمە دەیدەین، ئێستا بەو ریفراندۆمەی ئێوە هاواری سەربەخۆیتان پێدەکرد و ئێمە ناومان گشت برسی، پێم مان وتن مەیکەن و واز لە غرووری بێنن، بەڵام غرووریەکەتان لە پێناوی سەربەخۆی و ئاسوودەی تاکی کورد نەبوو، بەڵکو غرووری ریفراندۆم دەتان ویست عەبادیش ببێتە بریمەرێکیتر لێتان بکڕێتەوە،
 
ئێستا عەبادی ریفراندۆمەکەی بە پولێکی قەڵپیش لێی نەکرینەوە، عەبادی زۆر زانانەتر لە مالیکی و جعفری تەڵەکەی تەقاند، خوای ئەم هەموو هەژار و هەتیوو و نەدار و پەکەوتەیە عەبادی لێکردن بە زەواڵ و ئێستا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، سزای تازە بۆسەر ئەم دەسەڵاتی هەرێمە ، هێواش هێواش هەموو داهاتەکانی کوردستان کەموڵکی گەل بوون و ئێوە زەوتان کردبوو بەخۆ بە کور و برازە ٢٦ ساڵە بەشەو بەرۆژ داهاتەکەی لەبری ئاوادان کردنەوەی کوردستان و قەرەبو کردنەوەی خەڵکی مەزلومی ئەم نیشتیمانە دەتان ئاخنیە ژێر زەمین و ئەشکەوت و بانقەکان، ئێستا عەبادی لەرێگای بریارەکانی دەیەوێت هەموو تان لێوەربگرێتەوە، دەست بەسەری بکات، ئاخر کێ زەرەری کرد؟  ئێوە یان میللەت، ئێوە زەرەی گەورەتان کرد، بەوەی هەریەکەو کۆمپانیایەکی سوتەمەنی پاڵاوگەیەکتان داگیر کردوە سوتەمەنیتان خستە قورگی شێران.
ئەم دەسەڵاتەی حسابی بۆ هەرچی مرۆڤە نەدەکرد، سووربو لەسەر ریفراندۆم، دوای یەک ڕۆژ بەدۆش داماوی داوای گفتووگۆی کرد، ئێستاش باس و خواس هەیە ریفراندۆمی هەڵپەساردبێ،
سەپاندی سزاکانی عەبادی بەسەر حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی ئەم هەرێمە، ئومێدی گەورەی لێدەکرێت، چونکە چیتر ڕێگە نادرێت نە بەتانکەر و نەبە بۆڕی نەوت بڕوات، ساڵیش بەرمیلێک بۆ هاوڵاتی نیە، ئاخر ئەم ستەمە چۆن تاسەر دەبێ، بۆیە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حالی ئەم ستەمکارانە شڕ دەبێ، خەڵک ئاسوودەتر دەبێت. خوای گەورەش ریسواتریان دەکات. سات لەدوای ساتیش عەبادی گەمارۆکانیان لەسەر توند دەکات وەک چۆن ئەوان دەیان خستە سەر هاوڵاتیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە