بۆچی مەلا مستەفا لە ئاشبەتاڵەکەدا خۆی نەکوشت؟

Thursday, 19/10/2017, 21:06

6141 بینراوە


نەریتی کاری سەربازیی وایە، هەموو شکستێک کە سەرچاوەکەی خیانەت و تەنانەت نەزانین بێت لە هونەری سەربازییدا، دەبێت کەسی بەرپرس بۆ پاکبوونەوە لەو تاوانە خۆی بکوژێت و ئیتر گوێ لەو هەموو سکاڵا و ئازارە نەبێت کە خەڵکی دەیکەن.
خۆکوشتن دادگایی ویژدانە، دادگایەکی ئەخلاقیە و مرۆڤی بەرپرس وەک دوا فشاری دەرونیی بۆ سەری وەک کارتێک بەکاری دەهێنێت و بەرپرسیارێتی هەموو شکست و تێکشکانەکە دەگرێتە ئەستۆی خۆی، ڕاستە پاک نابێتەوە لەو تاوانە، لێ بەڵێ تۆسقاڵێک ئۆخەییی بەناودا گوزەر دەکات و دەڵێن کابرای بڕیاردەر و سەرکردە دواجار زانی تاوانبار و نەزان بوە و مێژووش ڕیالیستانەتر سەیری دەکات و دەبێتە وانە بۆ ئەوانەی دەبنە بەرپرس جا سەربازی بێت بەرپرسیارتێتییەکی ئیداری بێت، یان هەر شتێکی تر و ئاسان هەڵە و خیانەت بەسەریاندا گوزەر ناکات.
 مەسعودی کوڕی مەلامستەفا ئەمە جاری یەکەمی نییە کە لەشکست و خیانەت گلاوە، هەر لەگەڵ باوکە بێئەستێرە جەنەڕەڵەکەیدا بوو، کە ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند و لەو کاتەدا واتە لە بەهاری ساڵی ١٩٧٥دا زیاتر لە ٦٠٠ پێشمەرگە خۆیان کوشت و نەیان توانی زیاتر لە سەر ئەژنۆکانیان ژیان بکەن. دەبوو ئەو پێشمەرگانە بەرپرسەکانیان بکوشتایە نەک خۆیان.
ئێستاش مەسعود دوای ئەو هەموو هەڵچون و بەو کوردیە تێکشکاوەی کە پەیمانی دەدا گەر ڕیفراندۆم شکستی هێنا لەسەری بدەن و لەداری بدەن، ئێستا خەڵکی کوردستان بەتۆ ناگات و کەس نازانێت لەکوێیت و کورد ووتەنی "بەتانجیش نادۆزرێیتەوە، بەڵام بۆ گەرانەوە بۆ کەرامەت و مرۆڤ بوونت فەرموو خۆت بکوژە.
 ئەوە هەر مەسعود نییە کە دەبێت خۆی بکوژێت، بەڵکو هەموو ئەوانەی کە چونە سەر سندوقی دەنگدان و بەیعەدیان بە پیاوێکی قەزم نەخوێندەواردا، لەنمونەکانی وەک ڕێبین هەردی، عومەری سەید عەلی، عەتا قەرەداخی، محەمەد ئەمین پێنجوێنی، کابرای ژیر و عەلی باپیری خەوخۆش و رەشید هەرەسی ئەخلاق و هەموو ئەوانەی کە بەخەڵکیان دەوت خائین! هەموو ئەوانە دەبێت خۆکوژی بکەن گەر نەیکەن ئەوە سبەی خەڵکی بۆیان دەکەن، ڕەنگە هەمووتان نەکوژرێن لێ بەڵێ تف لە ڕیسوابونتان دەکەین دڵنیابن.
تازە بەتازە ڕێبین هەردی لەبەر نامەیەکدا دەڵێت چاوەڕێم دەکرد کاک مەسعود دەست بکێشێتەوە، ئاخر هەی دەبەنگ! تۆ جارێ بڕیار بدەن کە تۆش دەست لە قەلەم دەکێشیتەوە و بڵێ ئیتر نانووسم ئەوسا ئەو قسەیە بکە! کورد ڕۆشنبیری وەک تۆی ترسنۆکی هەیە، بۆیە مەسعود سەرکردەیە! مەگەر تۆ نەبووی دەنگت بە (بەڵێ) دا چونکە ترسایت موچەکەت ببڕن، و ئاری هەرسینی قارەمان، ئەو خوێڕییە، ئەو برادەرە گیانی بەگیانییەی پاسۆکتان، کە دەیووت کەرکوک بەخوێن دەپارێزین ئەو لە کوێیە؟
لاهور و ئاراسی شێخ جەنگی موستەشار کە کەسمان نازانین ئەم دومەڵە پیسانە چۆن لە ناو لەشی کورددا هەڵتۆقین! ئێستا جنێو بەمەسعود دەدەن مەگەرئێوە نەبوون چون دەنگتان دا بە پڕۆژەکەی مەسعود و دەتان ووت بەڵێ و مەسعود ووڵاتمان بۆ دروست دەکات، ئێستا دەتانەوێت خۆتان بکەنە پاڵەوان و خیانەتەکان پەردە پۆش بکەن.؟
مەسعود خۆی بکوژێت، مێژوو بەرخوردێکی تری لەگەڵدا دەکات، گەر وانەکات دڵنیابە وەک قەزافی دار دەبڕنە عەورەتی. نەک تۆ هەموو ئەوانەی ئاوا خیانەتیان لەم گەلە کردوە، ڕۆژەکانی داهاتوو چاوەڕوانمانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە