کورد لە چاوەڕوانی مەرگی خۆی و گەمژەیی سەرکردەکاندا

Saturday, 21/10/2017, 2:08

3541 بینراوە


سەرۆکە گەمژەکانی کورد جارێکیتر لە کۆتاییدا جەنگەکەیان گواستەوە بۆ کوردستان! بە درێژای شەڕی ئێران و عێراق عەرەب لێکوژرا کورد سودمەند بوو کەچی لە گەمژەیی سەرانی کورد لە کۆتای جەنگدا هەڵبجەو ئەنفالیان بەسەر کورددا هێنا! لە دوای شەڕی کوێتەوە تاکو ئێستاکە لە عەرەبی عێراقی دەکوژرێت کورد سودمەندبوو کەچی لە کۆتاییدا داعشو ئێستاکەیش داعشی عێراقی و وەحشی شەعبیان بۆ هێناین و جارێکلیتر ئەنفالو ماڵوێران بووینەوە! ڕاکە ئەی نەگبەت ڕاکە تاکو خاوەنی ئەم فس فس پاڵەوانانە بیت دەبێت هەمیشە قاچێکت بەهاڵهاتنەوە بێتو دەستێکیش بە سواڵەوە.
تۆ ئەی کورد کە ڕاکردنت کردووە بە پیشەی خۆت! ڕاکردنی تۆ هاڵهاتن نییە لە مەرگ و مردن بەڵکو هەڵهاتنە لە ژیان! بۆ کۆی ڕادەکەیت ئەی نەگبەت هەموو دەرگاکان نەجاتبوون بۆنی مەرگیان گرتووە! کەواتە سەربەرز بمرە ئەم ژیانە بێقیمەتە، ئەم ژیانە نیو موچەیە، ئەم ژیانە نۆکەری و ماستاوکردنە، ئەم ژیانە سەرشۆرییەت بۆ ئەوەندەت لاخۆشەویستبووە؟ چی وایلێکردوویت تاکو ئائاوا بە سەرشۆری هەموو ژیانت بەریتەسەر! ئەوا گوتمان من لەم پەرەی دنیایەوە خۆم دزیوەتەوە قسەی زلتان بۆ دەکەم! ئەی تۆ لەوێت! لەنێو هەگبەی نیشتیمان و خاکدایت! کە تۆ هیج شتێک نەتبەستێتەوە بەم نیشتیمان و خاکەوە کەواتە جیاوازی من و تۆ دەبێت چی بێت؟ من ڕاکردوو لە دێر زەمان! تۆیش هەمیشە قاچێکیت بە هاڵهاتنەوەو دەستێکیش هەمیشە بە خوێنی من سور بووەو پەنجەی هەرەشەیشت هەمیشە بۆ ئێمە دریژدەکەیت و سوکایەتی بە خەلکی تاراوگە دەکەیت وەک ئەوەی خەڵکی تاراوگە بێت داعشو وەحشی شەعبیان هێنابیتەسەر! هەڵسە لەخەو ئەی نەگبەت تاکو ئەم وەحشانە نەهاتوونەتە بەردەکی ماڵەکەتەوە!. هەڵسە لەخەو تاکو ئەم بێقیمەتانە خاوەنی تۆ بن دەبێت هەمیشە تۆ سەپان و نۆکەرو ئەوانیش ئاغاو سەرداربن. 
ئەگەر ئەم وەحشیگەرییە عێراق نەوەستنرێت ئەوا تاکو بەردەگای ماڵی هەموومان دهێت دەبێت شاخەکانیش تەسلیمی ئەم ئەنفالی عەرەبی عێراقی تازە دەبێت!.
هەر گەلێکیتر بوایە لە جیاتی کورد ئەوا ئێستاکە دەبوایە سەری ئەم سەرکردە گەمژانەی باشوریان پانکردایەتەوە نەک پاساویان بۆ بهێنەوە! نەوەک ئەمیان ئەویان تاوانبارکەن ئەم دەسەلاتە بێقیمەتە خەڵکیان سەرقاڵکردووە بە خۆیانەوە ئەم ئەویان توانباردەکەن، ئەم پیشەیانە هەمیشە ئەم دوو حیزبە لە سەرەتای بوونیانەوە پێویستاین بەیەک هەبووە! هەمیشە یەکێکیان ئەوتریان تاوانبارکردووە تاکو خەڵکی پێگەوجێنێنن! هەربۆیشە نایانەوەێت یەکێکیان ئەویتریان ببەزێنیت چونکە ئیشیان ئاوا دەڕوات تاکو خەڵکیان پێگەمژەکەن و دەسەلاتیان بەردەوابێت! لە کۆتایدا خەتای دەسەڵات نییە بەڵکو خەتای خەڵکو ئۆپوزیسۆنە ترسنۆکەیە کە لەم کاتەدا دەمی خەڵکو بێدەنگییان هەڵبژاردووە! تاکو کورد شەڕ نەخاتە ماڵی دووژمنەوە دەبیت هەمیشە لە هەڵهاندا بێت! دەبێت ئەم شەڕە بگوازرێتەوە بۆ نێو ماڵی دووژمن! نەوەک چاوەڕوانی ئەم سەرکردانە بن!. 
لەوەیش بە ناسۆرتر! لەوەیش بە ئازارتر و جەرگتربر ئەوەی کە ئەم خەڵکە لەچاوەڕوانی موچەی عەبادیدا کە بەڵێنی پێداوون گەشبینن و دڵیان بەو موچەیە خۆشە و بەبێ ئەوەی تۆزێک بیر لە ژیانی داهاتووی مناڵەکان‌و نەوەکانی بکاتەوە کە بە چ سەرگەردانێکو مێژوویەکی سەرشۆریان دەسپێرنن. وەرنەدەرەوە بچنە سەر شەقامەکانی نیشتیمان داوای ئەم دەسەڵاتە بێقیمەتە بکەن تاکو لەدەسەلات دەکشێتەوە خۆتان پیاوی خۆتان بن خۆتان سەروەری خۆتانبن، خۆتان ڕابەرو مێژوو داهاتووی خۆتانبن، نەوەک چاوەڕوانی ئەم گەمژانەی سیاسەتبن. 
ئەگەر ئەوە شەری براکوژیبوایە ئێستاکە ماڵێک بە پێوە نەدەماو هەر یەکەیان پەنجەی لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکەی بوو بۆ کوشتنی براکانی، بەڵام چونکە ئەم شەڕە بۆ نیشتیمانە کەس بۆی ناکات. هەڵسن لەخەو بێگومانبن داهاتووتان ئاسودە دەبێت، هەڵسەن لەخەو بێگومانبن داهاتووتان ڕووناک دەبێت بەڵام ئەگەر بێدەنگی هەڵبژێرن ئەوا سەرگەردانی و ماڵوێرانی دەبێت. 
لە کۆتاییدا موژدەتان دەدەمێ کە کورد داهاتوو ڕووناک دەبێت ئەگەر ئێوە ئازاو ژیرو دلێربن، دەبێت لووتی سوپای کاولکاری عێراقی بشکیت و سەرانی کوردیش هەر هەموویان بدرێت بە دادگای گەل! بێگومان بن لەماوەیەکی کەمدا وەحشی شەعبی دەچێتە لیستی تیرۆرەوە دەبێت بە تیرۆلیست باشوریش دەبیت لە چنگی ئەم حیزبانە دەربهێنن، بێگومان بن سەردەکەون چونکێکە کەسێک بەڕێوەیە بۆ ڕابەری ئێوە کە لەژێر سایەی سێبەری ئەو کەسەدا تاکو ئەبەد دلشادو سەروەرو ئازاد دەبن ئەو کەسیشە خودی خۆتانە!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە