خۆپیشاندان بۆ بارزانی ناکەین ئەچین بۆ دیسکۆ

Saturday, 21/10/2017, 17:36

5842 بینراوە


مەسعود بارزانی هەرگیرز بڕوای بەخۆپیشاندان و گردبونەوەی جەماوەری نەبووە ، لەوەتەی ئەم پیاوە سەر شێتە هەیە تەنها بڕوای بەشەڕ و کوشتار و داپڵۆسین بووە ئەویش بەپاڵپشتی سوپای بێگانە .
لەوکاتەوەی هاوڵاتیانی کوردستان گرد بونەوە و خۆپیشاندانیان بۆ داواکردنی مافە سەرە تاییەکانیان کردوە ، لەلایەن حکومەتۆکەکەی خێڵی بارزانەوە بەگرتن و لێدان و  کوشتن وەڵامی هاو نیشتیمانی یانیان داوە تەوە ، خۆپیشاندانەکانی  17 ی شوبات و ڕۆژانی دوای حیزبەکەی مەسعود وەڵامی بەردی بەبیکەیسی دایەوە ، لەوماوەیەدا چەندین خەڵکی سڤیل و  گەنج و منداڵیان شەهید کرد .
لەماوەی حکومڕانی یەکێتی و پارتیدا چەندین جار هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە بەڵام هەمیشە بە تێهەڵدان و کوشتن و ڕاونان و بەزەبری هێز بڵاوەیان  پێکراوە 
کاتێک خەڵکی کوردستان و بەتایبەت لەشاری سلێمانی کاتێک هاوڵاتیان هاتونەتە سەرشەقەمام خۆپیشاندانیان کردوە و داوای موچەو کارەبا و ئاویان کرد لەجیاتی مەسعود گوێیان بۆبگرێت و بەدەم داواکاریەکانیانەوە بچێت لەتیڤیەکانیەوە گاڵتەی بەو خەڵکە دەکردو دەی گوت  هەڵپەڕن خەبەرا بێژن چدەکەن بیکەن هیچ حسابا لۆ هێوە نایەتاکرن !
لەوکاتەشەوەی بەزمی ڕیفراندۆمی گەرمکردوە جگەلەوەی تەوای وڵاتانی جیهان و ناوچەکە و زۆر ێک لە ئێمەی خەڵکی کوردستان  تکامان لێکردوە کە ڕیفراندۆم نەکات چونکە ئەنجامەکەی باش نابێت و خەڵکی هەژار و کوڕی فەقیر تێدا زەرەر مەند دەبێت .
بەڵام مەسعود سواری سەری خۆی بوو ڕیفراندۆمی کرد و لەبەرامبەریشدا هەموومان ئەنجامەکەیمان بەچاوی خۆمان بینی .
دوای ئەوەی فڕۆکە خانە و سنورەکان و لایەک لەخاکی کوردستانی لەدەست دا و بوە هۆی ئاوارە بونی خەڵکی ناوچەدابڕاوەکان و شەهید بوونی چەندین پێشمەرگە ، دوای ئەوەی حیزبەهاوپەیمانەکانی خۆی و تەواوی وڵاتانی جیهان پشتیان تێکرد و لەسەری نەهاتنەجواب 
 لەتازەترین بەیان نامەیدا کە پڕێتی لەکوڕوزانەوە تێیدا داوای کردوە کوردانی تاراوگە خۆپیشاندان و مانگرتن ئەنجام بدەن لە ئەمریکا و ئەو روپا ،
بۆیە ئێمەش باش دەزانین کە بارزانی دەیەوێت ئێمە بەکار بهێنێت بۆ مانەوەی خۆی و داپۆشینی شکستەکانی و مانەوەی  لەدەسەڵاتدا چونکە خۆری تەمەنی سیاسی بارزانی لەئاوا بوندایە .
بۆیەپێی دەڵێن  ئێمەش ئێستا خۆپیشاندان ناکەین چونکە خۆت ئامۆژگاریت کردوین کەلەجایاتی خۆپیشاندان هەڵپەڕین 
لەتاراوگەش ئەگەر بمانەوێت هەڵپەڕین پێویستە بچین بۆ دیسکۆ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە