مرۆڤه گەمژەکان خۆیان حەزیان له بچوکی و کۆیلەییه

Thursday, 26/10/2017, 2:06

3123 بینراوە


گەرمرۆڤ بۆ چەند خولەکێک بیربکاتەوە، بۆدەبیت خۆی بەبچوک بزانێ و هەمیشە بتێک، سەرکردەیەک بۆخۆی دروست بکا و بیپەرستێ .ئەو کە بیرناکاتەوە، کاتیک بە رێکەوت دەچیتەدنیای سیاسەت و تەنها ئەوە فیربووە چەپلە لێبدات و خۆی بەبچوک بزانی و داوادەکات هاوکاری بکەن پێ پێدەکەنن، وادەزانێ سیاسەت هەرئەوەیە ودواتر دووچاری رووخان دەبێت . کیشەی ئەومروڤانە بچوکی و گەمژەیی خۆیانه، ئەوان تەنها بە چەپڵەلیدان بۆکۆیلەیەتی خۆیان شاگەشکە دەبن...ولیەم رایش واتەنی پیاوی بچوک و دەبەنگ ، تۆخۆت هۆکاری کۆیلەیەتی خۆتی.کاتیک بۆسەرکەوتنی ئەوان شایی دەگێڕی ئەوەدووپاتی کۆیلەیەتی خۆت دەکەیتەوەبوبتەکانی ناخن ، کۆیلەی هەرکەس بیەویت دەبەنگ و گەمژەپیاوی بچوک.
گەورەترین کارەساتی ئینسان ئەوەیە کۆیلەیەتی هەڵبژێرێت بۆ سەرکردەکان و بیانپەرستێت و خۆی بەخۆشبەخت بزانێ و خەندەی خاوەنەکەی بەخۆشبەختی بزانێت.بەدبەختی ئەوەیەتۆی گەمژە چاوت ئەوهەمووتاوانەی ڕابەرەکەت نەبینی کەبەسەرتدا دەهێنی و کاتێک دێتە بەرچاوت لەمیدیایەکەوە فریوت دەدات و تۆش باوەڕی پێی بکەیت.
نەزان و گەمژەئەو لەهەموو شەڕەکانی دا تۆدەکات بەسوتەمەنی مانەوەی خۆیی و دەسەڵات و سامانەکەیی و هەرجارەی بەبیانوویەک بەکارت دەهێنێت .جارێک بەناوی نیشتیمان پەروەری و جارێک بەناوی بەرگری لە شەرف و ئەخلاق ...هتد .هەموو ئەو قسەسواوانەش هیچ نی یە جگە لەبەکۆیلەیی هێشتنەوەی تۆ گەوجاندنت.
تۆی دەبەن ٢٦ساڵە بۆسیناریۆی سەرکردەمافیاکانت هەڵدەپەڕیت و هەڵتدەپەڕێنن رۆژیک بیرت نەکردەوە، ئەو رابەرەمافیایانەت چیان پێی بەخشیویت و چی خۆشگوزەرانیان بۆهێناوە ، جگەلەبەدبەختی .کاتێک تۆی دەبەنگ و ئەحمەق ئەوڕاستیەنابینی ، هەمووشکستەکانی خۆیان دەخەنە ملی تۆ .
لەهەرشوێةیک هەڵدێن و شکست دەهێنن ، تۆی گەمژەو دەبەنگ دەکەنە هۆکارو تۆش لۆژەلۆژ دەگریت و دەڵیت راست دەکەن ، لەکاتێک دا دەبەنگ ئەوە شکست و ڕسوایی ئەوانە تۆ لەنەزانی و بچوکیت بۆ ئافەرینێک دەیخەیتە ملی خۆت ، وەک ئەو ٢٦ساڵەی کۆیلەیەتیت
شکستەکانی مافیاکانی ڕابەرت بخەیتە ئەستۆی خۆت، یاخوت باوەڕبەپاساوەکانیان بهێنیت ، لە 
هەردوو حاڵەتەکە جگە لەگەمژەیی و دەبەنگی خۆت هیچ مانایەکی بۆ خۆدی خۆت و گەیشتن بەخودبوون و هۆشیاربوونەوەی بە بێمانایی یەکانی  ڕابەرەگەمژەکانت هیچ شتێک بەتۆتابەخشێ.هەتا لەماڵە وەهمیەکەی پیرۆزی سەرکردەمافیاکانت نەیەیتەدەرەوە خۆت نەبیت بەخاوەنی خۆت و بڕیار لەچارەنووسی خۆت بدەیت هەرکۆیلەو ملکەچ و دەبەنگیت ، ئەوانیش دەتکەنە پاسەوانی مانەوەی خۆیان و بەردەوام بوونی دزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانیان و فرۆشتنی کۆمەڵگا ، لەپێناوی خۆیاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە