شەڕی نیشتمانیی کوردستان, خەیانەتکاری نەتەوەیی

Monday, 30/10/2017, 1:44

3675 بینراوە


ئاریشەی ڕیکاری " خەیرولماکەرین " و " وەلحەرب و الفیتنە " و " ئەنفال"

تراژیدیای شکان و داستانی هەڵسانەوە
کارەساتەکەو بەرەبەیانی ١٦ ئوکتۆبەری ٢٠١٧ و بەدەستەوەدانی کەرکووک و دواتر پاشەکشێی بە پەلە و هەڕەمەکی هێزی پێشمەرگە ژ دەڤەرێن ڕزگاری کری ، تێکڕای کوردی تاساند . ڕووداوێک هانا چارەڕوان کراو نەبوو بەوەی کە بەڕواڵەت هێزی پێشمەرگەی کوردستان خۆی بۆ شەر و بەرەنگار بوونەوەی سوور سازکردبوو و خەڵکی کوردستانیش ڕژابوونە سەر شەقام . گیان و شکۆی نەتەوەیی کە گشتپرسی سەربەخۆیی گەیاندیە لووتکە ، هێژ گەرم و بە گوڕ بوو . کورد لە لووتکەی دەسەڵات و گیانی نەتەوەیی لە ناکاو وەک چیرۆکی ئەفساناویی لە پشتەوە خەنجەری لێ دراو و لە مەیدانی شەڕا گلا . تراژیدیای نەتەوەیی و نیشتمانی لەمە قووڵتر و دل تەزین تر نابێ و لەوانەیە کەم خەڵک و نەتەوە وەیشوومەیەکی ئاوەهایان بە سەردا هاتبێ . 
داستان و ئەفسانەی مان و هەر بوون و بەرخوەدانا کورد نەک هەر بەو شکانە تراژیدیایی یە کۆتایی نەهات و نایێ بەڵکو دەق لەو کاتەدا کە پەیکەری کورد بە خەنجەری ژاراویی و ناجوامێرانەی نامەردان و خۆفرۆشان ، هێژ چۆڕاوەی خوێنی لێ ئەتکا ، هەڵسایەوە و سنگی نا بە بەر لەشکری هۆڤی داگیرکەر. هەر یەک ڕۆژ دوای کارەساتەکە کەلار چەخماخەی شۆڕش و راپەڕینی لێ دا . دەق وەک لە بەیانیی دوا ڕۆژا هیوامان لۆ خواست و گوتمان نوخشە بێ لە گشت کوردستان ، هەمان ڕۆژ خانەقین و کەرکووک ڕاپەڕی و شەپۆلێ ڕاپەڕین گشت کوردستانی گرتەوە ، بە بێ سلێمانی . ئەوەی پێشبینی کرا بەتەنێ هیوا و هەستی ڕووتی نەتەوەیی نەبوو بەلکو لە سەر بنەمای تێگەیشتن لە دۆخی ڕاستەقینە و بابەتیانەی مێژوویی بزاڤی نەتەوەیی کوردەوە سەرچاوەی گرت و ئەگرێ . ئەوەش کە بواری بە خولقاندنی کارەساتەکەی کەرکووک و لە کیس دانی بەشێکی فرە و فرە گرینگی خاکی کوردستانی پێک هانی ، تێ نەگەیشتنی ڕاست و دروست لە ماک و کۆک و سروشتی بزاڤی کوردێنی لەم چاخەی ئێستایە . ئەمەیچ وە نۆرەی خوە دەردێکی کوور و فرە قوویلی کۆمەڵگای کوردەواری و لە پێش هەمووانیشەوە سەرکردایەتی کورد و لە پێش ئەوانیچەوە بیرمەندی ڕەسەنی کوردە . 
شەڕمان ، شەڕی نیشتمانیی یە ئەزبەنی !
لە دوو بابەتی پێشوومان لە ٢٠١٤ (شەڕی نیشتمانیی کوردستان و بالۆرەی ناساز ؛ دەمڕاس و سەماکەری عرووبە، فەلسەفەی پاش ئاخۆڕی داگیرکراویی) مە فرە زوو وەتمان شەڕی دژی داعش شەڕی نیشتمانیی کوردە . جە مێژوو دا فرە کەم نین ئەوان خەڵک و نەتەوە کو وڵات و نیشتمانەکەیان کەفتبێتە بەر پەلامار و هێرشی داگیرکاری و شەڕی بەرنگاری خۆیان بە شەڕی نیشتمانیی دیاری کردبێ . ماکی ئەم بیر و هزرەش دەزڤرێتەوە لۆ ئەو راستیە کە کورد بەلانی کەمەوە لە باشوور خاوەنی نیشتمانی خۆی ، بە ڕێژەیی ، بوو و پەلاماری داعش ژی ئەڕای داگیرکردنی ئەو بەشە لە نیشتمانی کورد بوو . دەردە مێژوویی یەکە لە شەڕی داعش ژی پتر خویا بوو . کورد لە شەڕێکی پان و بەرین بە درێژایی پتر لە هەزار کیلۆمتر بوو لێ کەس لە ناوەرۆکی مێژوویی ئەو شەڕە ئاگادار نەبوو و چ ناوێکی گونجاو ئەڕای شەڕەکە دەس نیشان نەکریا . شەڕی دژە تێرور لەوانەیە لۆ ئامریکا و ڕۆژئاوایی یەکان واتای خۆی هەبێ و بگونچی و وەگەرد بابەتی شەڕەکەیان جووت بووت . لێ ئەمە بۆ کورد نەگونجاو و نەشیاو بوو بەوەی کە خاک و نیشتمانەکەی، بە پێچەوانەی ڕۆژئاوایی یەل ، کەوتبووە بە پەلاماری داگیرکەرانە . سەرکردایەتی کورد ماک و ناوەرۆکی مێژوویی ئەو شەڕەیان وەک شەڕی نیشتمانیی کردە قوربانی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی دژە تێرور .
بزاڤی نەتەوەیی کورد بە سروست دێمۆکڕاتیک ئەوە لۆ دەیان ساڵە ، پاش کۆماری مهاباد ، بێ پێناسەیە و کەس خۆی بەوەوە ماندوو نەکردووە کە هەوڵی ساخکردنەوەی بدات . ماکی نەتەوەیی بزاڤی کوردێنی لەبۆ چەپێ کوردستان بڤە بوو و هەر بەمەشەوە نەدەوەستان بەڵکو ئەوپەڕی هەڵپەیان ئەوە بوو کە ئەم لایەنە زەقەی کوێر بکەنەوە . پ ک ک نها ئەم بەزمەی گەیاندوەتە ئەو ئاستەی کە بە تێکڕا نکوولی لە ماکی نەتەوەیی کورد بکەن جا ئیتر با بزاڤی نەتەوەیی بوەستێ . گۆڕانیش وەک پاشماوەی کۆنە چەپ لە باشوور گەیشتوەتە ئەو ئاستەی کە هەوڵی تێکدانی تێکڕای کوردستان ئەدات تەنیا لە بەر ئەوەی نەیارە نەتەوەیی یەکەی بە چۆک دا بێنێ . ئی دە ڕاست ژی نە زانایی و نە تێگەیشتنی ئەوەیان هەبوو و نەدەش وێران بزاڤەکە گۆڕ سروشتی خۆی پێناسە بکەن . ئائەمە یەکەم خاڵی سەرەکی و چارەنووس سازە لە کورت هێنانی کورد کە هەمیشە بە شکان و هەرەس هێنان و ئاشبەتاڵ بەر سەر کوردا شکاوەتەوە ، ئەمەی کەرکووک ژی دوا نیشانەیەتی . واتا و ناوەرکی نەتەوە و نەتەوەیی بوون و نیشتمان و نیشتمانیی بوون بە کاکڵی سەردەمیانە و پێشکەتنخوازانە و دێمۆکڕاتیک هێژ بە تەواوەتی و بە گشتی جێ نەکەفتگە ژ هوندرا مەردم کوردواری . کورد بوون بەم واتایە ئیدی هەراوهوریا و دروشم دانی ڕووت و بێ بنەما نیە بەڵکو ئەشی وەک شیوازی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری جێ بکەوێ و کۆمەڵانی خەلک بگرێتەوە . ئەمەش ئەبێتە ئەو بنەمایەیە کە ڕێکاری گشتی ژیان و نەمازە ئی دە سیاسی لە سەر هەڵ بچێنرێ . لەبار بردنی یاسای بنگەهی ئانکو دەستووری کوردستان لەم پێوەندی یەدا ، تاوانێکی گاورەی مێژوویی بوو کە بوار ئەڕا کارەساتەکەی ئیمڕۆی کەرکووکی ڕەخساند . گەر کورد ئەو مافە بدات بە خۆی و وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ هەڵس و کەوت بکاتن ئەوە ئیدی ئەبێتە خاوەنی نێشتمانەکەشی و شەر لە پێناوی ئەو نێشتمانە و پاراستنی لە داگیرکەری هێرشکار ئەبێتە شەڕی نیشتمانی . 
کا ، ها وەکورە ، تایبەتمەندی نەتەوەیی و نیشتمانیی ؟ 
لە نەبوونی چارچێڤا نەتەوەیی و نیشتمانیی دیارکراو و چەسپاو ئیدی هەر کەسە و هەر لایەنە گۆڕ تێڕوانینی خۆی دەمەشێ . وەک ئەزموونی باشوور ئەیسەلمێمێ چاکە وخراپەی هەر لایەنێکیش ئیدی باری نەتەوەیی و نیشتمانیی ناگرێتە خۆی . کوڕەخاسە و ئازا دە بازنەی بەرتەسی پارتایەتی و خۆیی دا قەتیس ئەمێنی و هەر لەم پێکیەش دەس پیس و خەیانەتکاری گەورە و بچووکێش وەک ماڵی پارت و لایەنێک دیاری ئەکرێتن و لەم ڕێکارەش دا خەیانەتکاری نەتەوەیی و نیشتمانی ، کوردەکەو ماچۆ ، وەک بەرزی بانان بۆی دەرئەچێ ، وەک ئەمانەی ئێستای کارەساتەکەی کەرکووک . بواری لێ پێچێنەوە لە خەیانەتکاران لە کۆمەڵگایەک کە لە سەر بنەمای حزبایەتی بەڕێوە ئەچێ دائەخرێ و ئەبێتە شەڕە حزبی باو و زاڵ . ئەم بەزمە قرێژە دە باشوور گەیشتگەسە ئاستێک کە خۆفرۆشان و خایەنەتکارانی کاەرساتەکەی کەرکووک خۆیان لە ژێر پەردەی حزبایەتی ، ئەویش حزبێکە کە ئەوان و عەجەمی بەراتدەریان تێکیان داوە ، ئەشارنەوە و بۆشیان چوەتە سەر. 
بڵا وەگەڕینەوە سەر کارەساتەکەی کەرکووک . تاوانی سەرکردایەتی کورد لە باشوور لەوەدایە کە نەک هەر گیانی نەتەوەیی و نیشتمانیان پێک نەهێنا و نەیان خەملاند بەڵکو راست بە پێچەوانەوە ئەو گیانەیان فەوتاند و کوشتیان . نە حکومەت و نە دەسەڵات و نە هێزی پێشمەرگە و نە دام و دەزگای بەڕێوەبەرایەتی هیچ کامیان بەو گیانە کار وفرمانی ڕۆژانەیان هەڵ نەدەسووڕاند . پاشماوەی شەڕی ناوخۆیی و دوو بەرەکی و دوو بەڕێوەبەرایەتی درێژەی بە ژیان ئەدا و پەیکەری سیاسی وکۆمەڵایەتی کوردی کرمۆڵە کردبوو . مەلای عەجەم هۆکارێکی سەرەکی لە پێک هێنانی ئەم دۆخە بوون و بەردەوام گەرای دووبەرەکیان ئەخستە جەستەی کورد و ئاخرەکەشی بەری ئەو فرمانە دژە کوردیەیان لە کەرکووک چنیەوە. تاوان و کورت هێنانی سەرکردایەتی کورد لەوەدا پتر زەق ئەبێتەوە کە هەموو هێما و نیشانێن ئەو کرمۆڵی یە پێشتر ئاشکرا بووبوو و هەمووان لێی ئاگادار بوون کەچی وەک دەرکەفت دە هەمبەری دا دەستەوسان وەستابوون ، وەکی تە بێژی چاوەڕوانی کارەساتەکە بووبیتن . دۆخی باشووری کوردستان گەیشتوەتە ئاستێک کە گەرای دووبەرەکی مەلای عەجەم پەیکەری پارت و کۆمەڵە سیاسی یەکانیشی داگرتووە و شیرازەی کار و باری ناوخۆیی پارتایەتی یانی لێک هەڵ وەشاندوە . ئەمەش وا دەکات کە مەلای عەجەم بەتەنێ بە کارەساتەکەی کەرکووک بەس نەکەن و بەرەو ئاژاوەیەکی فرە قووڵ تەرتەر و مەترسی شەڕی ناوخۆیی لێ بخوڕن . ئەمەش پارەک ژ سترایتیژی مەلای عەجەم بۆ دەس پێڕاگەیشتنیان بە قودسەکەیانە . هۆکاری بنەرڕەتی و سەرکی ئەم بەزمەش دەزڤرێتەوە لۆ نەبوونی گیانی نەتەوەیی و نیشتمانی و چەسپاندنیی ئەو گیانە لە دام و دەزگا و بیر و هزر و شێوە ژیان و بیرکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
سلێمانی ، سلێمانی ، سلێمانی 
دۆخی پاڕێزگای سلێمانی و تاڕادەیەکیش هی هەڵەبجە فرە مەترسی دارە ئەرای ئیرۆ و دواڕۆژی کورد . عەجەم ئەو بەشەی کوردستانی باشووری لە هەولێر و دهۆک دابڕیوە . هەڵبەت پێویستە ئەوەش بووشین کە ئەوە بەتەنێ حەجەم نینە کە بوەتە هۆکاری ئەو قەیرانە ناوخۆیی یەی باشووری کوردستان. دەوری یەکیەتی و گۆڕان هیچی لە عەجەم کەمتر نینە لە پێک ئانینا دۆخەک دژە کوردی هانا . ئەم تایبەتمەندیەی سلێمانی فرە قووڵ ترە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێشووتر و تەنانەت بۆ سەردەمی بابانەکان کە تێكەڵێکی تایبەتیان هەبوو وەگەرد فەرهەنگی عەجەمی لە ڕێگای شانامەکەی فردەوسێ یەوە، وەک ئەیگێڕنەوە . چڕ و زەق بوونەوەی کلکایەتی عەجەم کردن لە سلێمانی لە هەموو بوارێک دا ، لەم چەند دە ساڵەی دوایی زۆر چاک بەربەچاوە و نکوولی هەڵ ناگرێ . هەمان ئاکاری کلکایەتی لە هەولێر و دەهۆک ژی لە بۆ ترکان هەس . ئەم دیاردە دزێوە کە بەر و ئاکامی شەڕی ناوخۆیی و دووبەرەکی کۆنە ، بەکردەوە کوردستانی دوو کەرت کردووە . تەنیا جیاوازیەک کە هەبێتن لە نێوان دواباش ئانکو پاشمەڵا تا دەگاتە قڕەی هەولێر و سلێمانی ، سروشت و تایبەتمەندی باش و مەڵا کانیان واتە ترک و عەجەمە . ماکی تراژیدیای تراژیدیا خۆڵقێنی سلێمانی ها وەگەرد مەلای شێعەگەری سەفەویی عەجەمان . هەر ئەمەشە کە وادەکات کە لە دۆخی کارەساتەکەی کەرکووک گشت کوردستان ڕادەپەڕی لێ سلێمانی و هەڵەبجە بێدەنگن . سنە و سەقز و بانە و مەریوان و مهاباد لە ژیر نیری پەت و سێدارە و کوشتن و زیندان و ئەشکەنجەی دەسەڵاتی ڕەشی مەلای عەجەم تێنە هەژین و مەردم تێنە سەر جادە لۆ خۆشی دەربڕین ئەڕای سەربەخۆیی کوردستان و ئاڵای کوردستان هەڵ ئەدەن و ئەی ڕەقیب ئەچڕن، کەچی سلێمانی لە ژێر هەمان هێژمۆنی مەلای عەجەم کڕکەوتوە و وسکوتی گرتوە . ئا لێگرەس کە دەستی گەندەڵ و قرێژ و گڵاوی خۆفرۆشان دەر ئەکەفێ . ئیدی کوردستانێکە ئەمە باری ژیانی بووت چۆن کارەساتی کەرکووک و تراژیدیای خۆفرۆشیی سەدەی ٢١ کە بە دیان پلە لە خوارووی جاشایەتی باوە ، لێ شین نابێ .
مەلای عەجەم و ڕێکاری ئیسلامیان 
گەر کورد بە گشتی لە خشتە نەبرابان دەبا ڕێکاری مەلای عەجەمیان فرە باش بزانیبا . کارنامەی مەلای عەجەم لە ڕۆژهەڵات ڕوونە و ڕێکاری وان نامرۆڤان بە ڕوونی خویا دەکاتن . فێڵەعەجەمانە لە سەر بنەمای فێڵە ئیسلامی - عارەبی هەڵ چنراوە . بە پێچەوانەی ئاکاری مێرخاسی فەرهەنگئ کورد ، فێل کردن و خاپاندن هەر لە سەردەمی پێش ئیسلامەکەیان هەیا ئیرۆ بە ئازایەتی دائەنراێ لە ناو عارەبان و گەیاندویانەتە ئاستی فرمانێکی ئایینی ئیسلامەکەیان . عارەب لەم بارەوە ئەوەندە چوون کە تانانەت خواکەشیان بە فێڵەبازترین فێڵەباز ، خەیرولماکەرین ، دانا . " وَمَكَرُواْ وَمَكَرَ اللّهُ وَاللّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِين﴿۵۴﴾ سوره آل عمران" . عارەب هەر بەمەشەوە نەوەستان و لە زمانی پێغەمبەرکەیان ئەگێڕنەوە کە " حەرب و فیتنە " . نها ژی کو مەلای عەجەم خۆی بە میراتگری ئیسلامی نابی محەمەدی ( وەک مەلا خومەینی دەیگوت ) ئەزانێ ئیدی ڕێکاری کاریی و ئاشکرایان دە هەمبەر نەیارانیان دا فێڵ و فیتنەیە و وەکی سەرتای ئیسلامیش نەک هەر شەرمیان پێی نایەت و لێی نەبان نین بەڵکو لۆیان پیرۆزە . داگیرکردنی خاک و بەتاڵان بردنی سامان و داهاتی وڵات و ئەنفال کردنی خەڵکی دیکە بەشێکە لە فەرهەنگی ئایینی عارەب و پپڕەوانی ئەو بیرۆکە دزێو و دژە مرۆڤانە و لایان گەیشتوەتە ئاستی فەرمانی خواکەیان و وەک ئەرکی ئایینی تواشای ئەکەن . ئەوەی کە بەشێک لە مەسحەفەکەیان ناوی تاڵانی ( ئەنفال ) ی لە سەرە بەڵگەی مێژوویی ئەم ڕاستیەیە . ئەو دەستە گڵاو و دزێوەی مەلای عەجەم لە کارەساتەکەی کەرکووک بینیمان ، ڕەنگ دانەوەی ئەم ڕێکارە نزم و بوودەلەی مەلای عەجەمە و هەر لە خۆشیان ئەوەشێتەوە . 
ئاکاری تاڵانکاری عارەبی ئیسلامی لە تاڵانکردنی کاروانی مەککەیەکان لە بەدر دەستی پێکرد و هەتا مەخمووریان هێناوە و گشتیان بە درێژایی ئەو مێژووە لە سەر یەک هێڵن . هەنەک ژ کەسێن نە شەهرەزا جە ماکی مێژوویی و ئایینی ئیسلامی تێ ناگەن پێێان وایە ئەوەی حەشدی شێعە دەیکاتن پتر کاردانەوەی هەندێک بەڕەڵا و سەر سەری سەر شەقامەکانی عارەبانە . لێ ئەوەی کە ڕاستە ئەوەسە کە هەر لە سەرتای ئیسڵامەوە هەتا داعش و حەشد ئەوە ڕێکاری ناپیرۆزی ئیسلامی - عارەبی بووە کە تاقمێک لەو بابەتە دز و جەردە و تاڵانکەرە وەک حەشد خڕ ئەکەنەوە و بە دەس بە سەرا گرتنی ماڵی دنیا و سامان و خاک و ژن و منداڵی خەڵکی دیکە دەنەیان ئەدەن ، لە ژێر ئاڵای درۆزنانەی ئایینە ناپیرۆزەکەیان . کاتێکە مەلا سیستانی لە پێڕەوی کردن لە مەلا خومەینی جاڕی حەشدی دا دەق ئائەم حەشدەی مەبەست بوو کە وەکی بەسیجی عەجەمان بەربدرێنە وێژەی خەڵک و لەم ڕێگەوە شێعەگەری سەفەویی پەرە پێ بدەن . ڕێکاری ئەم شێوەمرۆڤانە هەمان ڕێکاری سەرەتای سەرهەڵدانی شێعەگەری دوانزە ئیمامی تاتارەکانی لوبنان لە عەجەمستانە کە جوور بەڵگەیەل مێژوویی ، داعش لە چاو ئەوان فریشتەیە . کۆمکوژی قارنا و قەڵاتان و ئیندرقاش لە ڕۆژهەڵات و خورماتوو لە باشوور یەک سەرچاوەی هەس و ئەویچ ڕێکاری شێعەگەری سەفەویی و وەکی مەلا خومەینی دەیگوت ئیسلامی نابی ( سەرە) محەمەدی یەکەیەتی . 
سامان و بزوێنەری سەردەمیانەی بزاڤی نەتەوەیی کورد 
دۆخی ئیسەی سەرکردایەتی کورد هەتا بێژی خراپە و گەر گیانی کوردانەی کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان نەبا ئەوە هیچ دوور نەبوو کە کورد شکانی فرەتری بەسەردا بهاتبا . ئەمەش ئەو خاڵەیە کە ئاست و وزە و کێشی بزاڤی نەتەوەیی کورد دیاری ئەکاتن . ڕاپەڕینە کورت ماوەکەی خەڵکی کوردستان لە ١٦-١٧ ئەم مانگەدا دەر دەخاتن کە بزاڤی نەتەوەیی کورد خاوەنی سامانێکی بەهێز و لە بن نەهاتووی هەری گرینگ و کار و چارەسازی ئەوتۆیە کە نەک هەر ئەتانێ و لە کێشی دایە کە پیلانی مەلای عەجەم و داگیرکەرانی کوردستان بەرپەرچ بداتەوە بەڵکو لە ئاستی جیهانی و نێودەوڵەتی دا ژی دەورێکی کاری و کاریگەر بگێڕێ . ڕاپەڕێنی خۆڕسکی خانەقین و کەرکووک و بوێری کەم وێنەی کیژ و لاوەکانی بەرەی ڕاپەڕین گیانێگی دایەوە بە دەم و چاوی تۆقیو و هەڵپڕووکاو و وڕی سەرکردایەتی کورد جە باشوور . خەڵکە داعش بەزێنەکەی کەرکووک و خانەقین نەیان هێشت شکۆی کورد و ئاڵا ڕەنگینەکەی بشکێت و یەک ڕۆژی نەخایاند کە کەرکووک و خانەقین بە ئاڵا ڕەنگین دیسا هات خەملاندن . 
خاڵێکی گرینگ و شیاوی سرنج و ڕامان ئەوەیە کە ڕاپەڕینە بوێرانەکەی مەردم خانەقین و کەرکووک ، شنگال و برایانی ئێزیدی لە کومکوژی و کارەساتێکی دیکە ڕزگار کرد . پاشەکشێی نابەجێ و هەڕەمەکی هێزی پێشمەرگە ، شنگال و خەڵکی دەڤەرەکەی خستە بەر دەم گەلەگورگی حەشد بە بێ هیچ پارێزگاریەک . حەشد بە ئاڵای عەلی و حوسەینەوە چووە سەر خوشک و برایانی ئێزدی و شوێنە پیرۆزەکانیان و گەفی وێ چەندێ ژ وان کربوون کو گەرەک دەس ژ ئۆلێ خوە بەردەن و ببنە شێعەی دوانزە ئیمامی سەفەویی . پێشمەرگە لە ڕاستی دا خەڵکی دەڤەری شنگالی لە بەرانبەر حەشدی عێراقی و حەشدی پ ک ک و حەشدی ئێزدی کە پ ک ک و یەکیەتی پێکەوەیان نابوون ، دیسان وەکی جاری پێشوو کە مەیدانیان لۆ داعش چۆڵ کرد ، بە تەنها بە جێ هێشت . دۆخەک هانا ئاوسی فەرمانێکی نوێ لە دژی مەردم ئێزدی بوو . ئیەیچ دەسکەفتی کورە خاسە و دوێت یەل لەهەنگ و باش پەهلەوانی بەور و پلنگەکانی گەرمیان بوو کە بەریان بە فەرمانیێکی نوێ لە دژی خەلک ئێزدی گرت و شیاوی پێزانی و سەدان و هەزاران ئافەرینی کوردانەن . ئافەرین سەد ئافەرین هێ من ژ وە (وان) را ئافەرین ((مەلای جەزیری )) . 
ئا ئەمە ڕاستیەکی حاشا هەڵ نەگرە کە تایبەتمەندی زەقی سەردەمیانەی بزاڤی نەتەوەیی کورد ئاشکرا کەیتن . ئی ڕاستیە وەپیمان ئووشت کە پیلانی دزێوی مەلای عەجەم و تێکڕای داگیرکەرانی کوردستان و سپا زەبەلاح و فشۆڵەکەی و چەک و تەقەمەنیەکانیان و بێ دەنگەی بەناو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و نەمازە خەیانەتی خەیانەتکاران و خۆفرشانی نەتەوەیی تاکە یەک ڕۆژ پتر ناخاێنێ . کورد لەو شەوەی ڕاپەڕین ئەوەندە دەسکەوتی مێژوویی دەستەبەر کرد ، وەک ئەزموون و سامانی شۆڕشگێڕی و خەبات کە ئیتر ناکرێ باسی شکان بکەین . لەل ئەمەیچ ئاکار و کردەی نزم و دزێو و نامرۆڤانەی هۆڤانەکای هێزی داگیرکەر ئیدی هیچی لەوە دا نەهێشتەوە کە مژار و بیر و هزری سەربەخۆیی و گشتپرسی ، پرسێکی ڕەوا و لە جێگەی خۆی دا بوو بەوەی کە هەموو جیهان بە ڕوونی لەوە ئاگادار بوونەوە کە نەک هەر کورد بەڵکو هیچ مرۆڤێک بە توزکاڵێ ویژدانی مرۆڤانەوە ناتانێ لەگەل ئەو هۆڤە سووک و چرووک و بێ فەرهەنگانە دا بژی . سەرەڕای بانگەشەی قیزەوەن و چەواشەکارانەی دەزگای بانگەشەکاری سازی و مرۆڤی دۆڕاو و خۆفرۆشان لە سلێمانی و هەڵەوەڕیان لە دژی گشتپرسی سەربەخۆیی کە تەواوکەر و قوناخی دوای کارەساتەکەیە ، خەڵکی هەموو جیهان بە کوردیشەوە ئەوەیان بینی کە ئەو هێزە بوودەڵەیە ڕاست وەکی سپایێکی داگیرکاری هیچ و پووچ وەگەرد خانەقین و خورماتوو و کەرکووک و کەرکووکیەکان جووڵایەوە . 
هەڵسانەوەی پێشمەرگە و تەسدانەوەی دوژمن
شەڕی پردێ خاڵێکی فرە گرینگە کو ئەشێ هەمووان بە وردی لە سەری بکۆڵنەوە . شەڕی پردێ و شەڕەکانی دوێنێی کەرتی دجلە ئەو راستیەی دەر خست کە هێزی پێشمەرگەی کورد تەنانەت یەک لایەنە دکارێ هێزی داگیرکەری عارەب و عەجەم بشکێنێ وەک شکاندی . ئەمەش ئەو پرت و بۆڵەی بەشێک لە ئاشبەتاڵ کەران و خۆفرشانی ناو بەشێک لە هێزی پێشمەرگە ( یەکەی هەفتا ) بەتاڵ ئەکاتەوە کە دیان گوت هێزە هێرش بەرەکە زۆر گەورە بوو و گوایە ئەوان بەرگەیان نەدەگرت . سەرکەوتنی بەرچاو و کاریگەری کورد لەم شەڕانە ئەو ڕاستیە خویا دەکاتن کو تانانەت نیوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کێشی ئەوەی هەیە کە مەلای عەجەم و داشەکانیان جە بەغا ڕەنج بە خەسار بکات . خو ئەگەر بێتو فەرماندەی سیاسی و سەربازی هێزی پێشمەرگە واز لەو تاکتیکە خۆکوژیەی پارێزگاری بهێنی و هێرش بکا و دەس بوەشێنێ و خاک بگرێتەوە ، ئەوە ئیتر سەرکەوتنی کورد چەند قات ئەبێتەوە . هەموو لێزان و پسپۆڕی سەربازی باش ئەزانن کە ئەمەش لە کێشی پێشمەرگەدایە . بۆ نایکەن و بۆ لە شەڕی داعش نەیان کرد پرسیارێکی فرە گرینگە کە دەبێ وەرام بدرێتەوە و لەوانەشە هێج پاکانەیەکی نەبێ . 
گەڕی دووهەمی پیلانی دوژمنانی کورد و کوردستان
نیوە سەرکردایەتی کورد نها نیوەی هێز و کێشی شۆڕشگێری کوردی بەدەستەوەیە و نێوەکەی دیکەی جارێ تاساوە و کورد گوتەنی چەک و چۆڵەکەی وەک خەنجەری کابرا هەڵگرتووە بۆ ڕۆژی تەنگانە . لەمەش هەر فرە فرە خراپتەرتەر ئەوەسە کە لایەنی خۆبەدەستەوەدەران و خۆفرۆشان بەگەرمە خەریکی تەواو کردنی پیلانی مەلای عەجەمن و بەرەو ئاژاوە و ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی نانەوە و شەڕی ناوخۆیی داژوون. سپای قودسی شێعەگەری سەفەویی بە چەک و شەڕ بەربوونەتە وێزەی کورد و سپای سایبری ( ئینتێرنێتی ) مەلای عەجەمێش کە هیچی لە سپای قودس کەمتر نیە بە قەبارە و سامان و تێچووی ، بیر و هزر و مێشکی خەڵکی کوردستان تێک ئەدەن و گەرای ئەهریمەنی ئەخەنە ناو ڕێزی کورد و بەشێک لەو هێزە دۆڕاو و تەریکخراوەی سلێمانی بە زۆڕنای ئەوان کەوتوونەتە سەمای مەرگ و وەک پاشاخۆڕی داگیرکراویی کوردستان بوونەتە سەماکەری بە کرێگیراوی عروونە و عەجەم و توورانیەکان . شێواندن و شلوێ کردن فەرهەنگی خۆڕاگری و گیانی کوردانەی سەردەم لە مێژە بووەتە پێلان و پلانی داگیرکەرانی کوردستان و مەلای عەجەم لە پێش هەموویانەوە . فەرهەنگی کلکایەتی عەجەم فڕی بە سەر کورد و کوردبوونەوە نیە بەلکی فەرهەنگی عەجەمکردە کە گەرای لە ناو کۆمەڵگای کوردا خستوە . ئەم دیاردەیەش کە مە وەکی پاشاخۆڕی داگیرکاری لە کوردستان دەس نێشانمان کردووە ئەوە لۆ دەیان ساڵە کە لە دژی فەرهەنگە ڕەسەن و دیرۆکیەکەی کوردستان لە ئارا دایە و دەمەشێ . کردەی دوێنێی خۆفرۆشان لە کەرکووک و ئەمەی ئێستای دۆڕاوەکانی سلێمانی بەر و ئاکامی هەمان پاشاخۆڕی داگیرکەرانن ژ کوردستانێ .
کورد و کوردستان باڵا دەستە ، هەڤالنۆ ، میرخاسنۆ ، کوردنۆ 
گەر لە ڕوانگەی ستراتیژی و ستراتیژیستی سەربازی و سیاسی ، شێکاری لۆ دۆخێ شەڕی نیشتمانیی ئێستای کوردستان بکرێت و هاوسەنگی هێزی سەربازی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت دەروونی بە وردی لێک بدرێتەوە ، ئەوە ڕوون ئەبێتەوە کە کورد لەم شەڕەدا باڵا دەستە . مە خەلکەک هەی کو هەر دەم ئامادەی ڕاپەڕینە لە دژی داگیر کەران . گەنجانی خانەقین و خورماتوو و کەرکووک و بە تایبەت کیژۆڵەکانی فیرگەی کچانەی کەرکووک هیچیان لەوەدا نەهێشتەوە کە کورد نەشکاوە و ناشکێ و ئاڵای ڕەنگینی هەر بە شەکاوەیی ماوەتەوە و ئەمێنێتەوە ، تەنانەت لە ژیر حوکمی ڕەشی خۆفرۆشان و هۆڤانەکای سپا و حەشد لە کەرکووک . تاوانە و تاوانێکی هەتا بڵێی گاورە و مێژوویی و پیسە کە ئەم هۆکارە هەرە گرینگەی بزاڤی نەتەوەیی کورد لەم سەردەمە پشت گوێ بخرێت و وەک پێویست ڕێک نەخرێت . سروشت و ماکی مێژوویی ئەم دیاردە نوێ یە لە کوردستان بە جۆرێکە کە هەر ئان و ساتێک بۆی هەیە خۆڕسکانە بتەقێتەوە و دەواری شڕی داگیرکەران بەبا دات . بێ لە سەرکردایەتی ئەوە ئیدی ئەرکی شۆڕشگێرانە و مرۆڤانە و زانایانەی هەر تاکێکی خەمخۆری کوردە کە بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو ڕیگا و ڕێکارێکەوە ئەم گیانە بەرزەی خۆڕاگری و بەرخۆدان بپارێزی و گەشەی پێ بدات و بوار نەدات کە دۆڕاو و تەریککەوتەی سیاسی و خۆفرۆش و خەیانەتکاران لە سلێمانی بە هەڵپە و هەڵەوەڕی خۆیان ئەو گیانە نەبەرد و نەبەزە کز و لاواز بکەن . ئەوەی کە دڵی لۆ ئازادی و سەبەخۆیی کورد و کوردستان لێ ئەدات ئەشی خۆی بە بەشێک لەو بزاڤە کۆمەڵایەتیە دێمۆکڕاتیەکە ماف و دادخوازە بزانی و لۆی تێبکۆشێ . ڕیگا چارەی بەر و دوا و بێ ئەملا و ئەو لای سەروەری نەتەوەیی و دادی کۆمەڵایەتی تەنیا و تەنیا ها وەگەرد ئەم بزاڤە شۆڕشگێڕانە و سەردەمیانەی ناو جەرگەی بزاڤی نەتەوەیی کورد . ئیرۆ ئەو ڕاستی خویا بوو کە نیوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەندە کاری یە . گەر هەر هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێتە کەوان بۆ کورد ئەوە ئیدی ئەشی گوێ بیستی داستانی راماڵینی یەکجارەکی سپای داگیرکەری کوردستان بین . ئەدی خزمینە باڵا دەستی لەمە فرەتر ئەبێ چی بێت . مەردم ئەشی لەوە دڵنیا بن کە باڵادەستی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و هێزی پێشمەرگە ، سیاسەتی باش و ناباشی دەرەکی بە چۆکا ئەهێنێ ، وەک ئەو بڕە سەرکەوتنەی خەڵک و پێشمەرگە تەسی بە سیاسەتی چەوتی بەناو هاوپەیمان و دۆستی دوێنێ هێنا . 
ڕێچکا کوردێنی ئا ڕاست و دروست 
کورد بە گشتی و بە هەموو تاکێکی مشوورخۆری خاک و خەلک و دواتر سەرکردایەتی کارا و ناکارای کورد کەرەسەی سەرکەوتنی یەکجارەکی بە دەستەوەیە . ماوەتەوە لێزانی و چازانی تێکۆشەران و چالاکانی بە وەجی ئەم خەڵکە کە بە ئەرکی خۆیان ڕابن . خاڵی هەری گرینگ لێگرە ئەوەسە کە تێکڕای خەبات و تێکۆشانی کوردان ئەشێ لە سەر بنەمای تێگەیشتن لە سروشت و ماک و کۆکی بزاڤی نەتەوەیی کورد بووت . گەر ولو بووت ئیدی کورد بە دوای گفتوگۆی خەرمان لۆغەی داگیرکەران دا وێڵ نابێت و دەسکەوتی سەرکەوتنی مەزنی هێزی پێشمەرگە و خەڵکی ڕاپەڕیوی خانەقین و کەرکووک و ئازاری ئەنفالی خورماتوو و ئاوارەکان کە دیسان دۆزی کوردی لە ئاستی جیهانی هەژاند ، ناکاتە دەسمایەی دان و سەندن وەگەرد پێڕەوانی " خەیرولماکەرین و حەرب و فیتنە و ئەنفالکەران " کە نەک هەتا ئێستا بەڵکو قەت و بۆ هەتاهەتایە هیچی لێ شین بابێت ئەڕای مەردم کورد . بەزمی بنێشتەخۆشەی دەستووری عێراق وەک بنەمای دان و سەندن کە مەلا سیستانی ژی داوای ئەکات ، کێ هەیە پێی سەیر بێت ، گەمەی " کەڕ و فەڕی " خەیرۆلماکەرین و فیتنە و فێلە مەلایانە و عەجەمانەیە و هەتا ئێستا هیچی بۆ کورد لێ شین نەبووە و لێی شین نابێت بە مسۆگەریەوە . کاتی خۆشی کە مەلا خومەینی لووتی شکا دە هەمبەر شۆڕشی کورد ، هاواری لێ هەڵسا و داوای وت و وێژی کرد کە مام جەلال کەوتە ناوەوەی و قاسملووش لەبەیکی لۆ کرد . ئەوەش فێڵە عەجەمانەی مەلای شێعەگەری سەفەویی بوو و وەک ئەمەی ئێستای مەلا سیستانی ئەچێتە ناو بازنەی خەیرولماکەرین و فیتنە و خافڵاندن و خاپاندن تاوەکو دیسان خۆیان ڕێک بخەنەوە و بەرەو قوناخێکی دیکە باژوون . درێژەی ئەم ڕەوتە دژە کوردیە تژی مەترسی یە ئەڕای دواڕۆژی کورد و کورد هێج چارێکی دیکەی نیە و ئەبێ لە بواری سەربازی و سیاسی و ئابووری تێکیان بشکێنی بەمەش ئەو بازنە ئەهریمەنیە چەوق بەستووەی داگیرکەران بپچڕێنێ و هاوپەیمانی نێونەتەوەیشی لۆ دەستەبەر بکات .
هەموومان لە بیرمانە کە مەرجی کورد لۆ بەشداری لە شەڕی مووسڵ ئەوە بوو کە دۆخی دوای شەڕی داعش دیاری بکرێتن . ئەوەش راستیەکی نکوولی هەڵ نەگرە کە بە بێ ئالیکاریا هێزی پێشمەرگە ، سپای عێراق قەت نەدەکاری کو بە سەر داعش دا سەربکەفێ . عێراق و هاوپەیمانان مل و گوێ یان بەم مەرجە کورد نەدا و ئا نها دەر دەکەفێ کە مەبەستیان ئەم داگیرکاریەی ئێستای کوردستان بوو . جا ئیدی ئارمانج ژ دان و سەندن ژ ئالیێ کوردان ئەشێ چ بت و چ بڕوایەک بە مەلای عەجەم وەک داڕێژەر و بەڕێوەبەری شەڕی دژی کوردی باشوور و هاوپەیمانانی درۆزن و بێ ئەمەگی شەڕی دژە داعش ، دکارێ بێتە کرن . 
مژاری سەربەخۆیی کوردستان نایەت سڕ کرن و هەڵپەساردن و خەواندن
بازرگانی کردن بە گشتپرسی و مژاری سەربەخۆیی ، جارێ مافی هیچ کەسێک نیە و دواتریش دە هەمبەر ڕێکاری فێڵەبازانەی مەڵای شێعەگەری سەفەویی دا چ بڕشت و بایەخ و کاریگەریێکی نینە . کورد نها چەند هەنگاوێک لە مەیدانی سەربازی دا پاشەکشێی کردووە . پاشەکشێی سیاسی ئالەم دۆخە دا خۆکوژی و گەل و مێژوو و هەڵ و دەرفەت گوژی یە و بە هیچ کلونجێک نەک هەر قەرەبووی پاشەکشێی سەربازی ناکاتەوە بەڵکو لە بەرژەوەندی دوژمن دا ئەشکێتەوە . کورد یەک هەنگاو بەرەو پاش بکشێ ، دوژمن دوو هەنگاو تێتە پێش . ئەمە یاسای سروشتی هەر ململانێیکی سیاسی و سەربازی یە . تەنیا ڕێکار و لە هەمان کاتیش دا باشترین ڕێگا و ڕێکار ئەوسە کە لووتیان بشکێندرێ لە هەموو بارێکەوە ، بە تایبەت کە کورد لەم ئاقارەوە چووەتە پێشەوە و دەسکەوتی فرە باشی هەبوو و کێشی ئەوەشی هەیە. بەڵگەی کار و کردەوەی هۆڤانانەی حەشد و سپای عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوو بە گشتی و هی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستان بە تایبەتی، باشترین دەسمایەی دان و سەندن وەگەرد دەسەلاتی دەسنیای بەغدا و لەمانێس فرەتر ، هێز و لایەنە ناودەولەتیەکان و هاوپەیمانانە . کورد بەڵگەی دزی و تاڵانی و پیاوکوژی و ئەنفالی خورماتوو و سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان و کوشتنی خەڵک و دەسڕێژکرن لە خەڵکی خانەقین و کەرکووکی بە دەستەوەیە ئیدی چ پێویست دەکا پرسی سەربەخۆیی هەرزان فرۆش بکرێتن بۆ دان و سەندنێکە هەر لە ئێستاوە ئاکامەکەی دیارە کە دۆڕان و شکانە ، دەق وەکی ئەوانەی پێشووتر . دان و سەندن لەگەڵ داگیرکەرێکی وەها دڕ و هۆڤ کاری خۆفرۆشەکانە لۆ دەستەبەرکردنی مووچە و مزی خەیانەتیان لە کورد و کوردستان . دەبا سەرکردایەتی کورد ئەو بوێریەی ئەمڕۆی کاتالۆنیای هەبا . مەردم کوردستان و نەخاسما سەرکردایەتی کورد ئەشێ لەوە ئاگادار بن کە یەکەم شەڕی پردێ ئامریکای جووڵاند و شەڕی دوێنێی کەرتی دجلە ئامریکای توقاند و بە پەلەپڕووزە کەوتە هەوڵی ئاگربەست . دووهەمیش ئەشێ زۆر باش لەوە تێ بگەن کە هەڵپەی ئامریکا لۆ کورد نیە بەڵکو دەیهەوێ دەوڵەتە ڕووخاوەکەی بەغا و داشەکانی تاران بپارێزی و لە کەوتنی ئابڕووبەرانە ڕزگاری بکات . جم و جووڵی سیاسی و دیپلۆماتیکی ئامریکا لەم چەند ڕۆژەی دوایی ڕاست ئاماژەن بەم ڕاستیە و سعوود و ترکانیشیان وەگەرد خۆیان خستووە . ئامریکا و ڕۆژئاوایی یەل بە گشتی و ئیسرائیل بە تایبەتی نای شارنەوە کە درکیان بە مەترسی عێراقی عەجەمی و حەشدی شێعە و ستراتیژی پاوان و پەرەخوازانەی مەلای عەجەم کردووە . چما ئامریکا و دەزگا هەواڵگری و سیخوڕیەکانی ئاگایان لەو بەزمەی مەلای عەجەم و عارەب و ترکان نەبوو و بێ دەنگیان لێ کرد و ئێستا کەوتوونەتە پەلەپڕووزە و ئەیانەوەی دیسان دۆزی کورد لۆ گەمە و بەرژەوەندی خۆیان بەکار بێنن . 
دەستی گڵاو و ئەهریمەنی کۆمپانیا ئەهریمەنیەکانی نەوت
تا دوێنێ سەرکردایەتی کورد دەیگوت نەمان توانی شەرێکێکی باش بین ، بلا دراوسێیكی باش بین . ئەمەش گوایە پاشخانی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بوو . وەڵامی عارەب و داگیرکەرانی کوردستانیش ئەوەسە کە بە شەڕ و لەشکر هێنانە سەر کوردستان و ئاژاوەنانەوە بە تەمانە نەک برایەتی و هەڤپشکی و دراوسێیەتی بەڵکو سەردەستی و ئاغایەتی داگیرکەرانە بە سەر کوردا بسەپێنن . هەواڵی گەڕانەوەی بە پەلەی کۆمانیای نەوتی ئینگلیزیان بۆ کەرکووک تەنیا دوو کاتژمێر دوای شەڕی کەرکووک قووڵایی و فرەلایەنی ئەو پیلانە دەرئەخاتن کە لە دژی کورد لە کەرکووک بەڕێوە چوو . ئەو کۆمپانیا ئەهریمەنیەی ئینگلیزیان (BP) مێژووێکی ڕەش و قرێژ و دژە مرۆڤانە هەس لە تێکدان و ڕووخان و هەڵتەکاندنی فرەیەک لە گەل و وڵاتانی جیهان . کاتی خۆی حکوومەتی مەسەدقی عەجەمیان بۆ نەوت لە ناو برد . ناسر لە میسر بازگەی سوئیزی خۆماڵی کرد و تەسی بە ئینگلیزیان دا . دەستی ڕەش و دزێوی ئەو کۆمپانیا ئەهریمەنیەی ئینگلیزیان لە گرتنەوەی کەرکووک هەمان بەزمە کە ئێمە لە نووسراوەی پێشومان (پاشخانی سیاسی کارەساتی ئاشبەتاڵی کەرکووک) ئاماژە وەپێ کردمان و وەتمان کە پیلانەکە فرە گاورەس و لە کێشی کوردا نیە بە سانایی پێی بوەستێ . ژ ئالیێ دن ژی ئەو دەنگ و باسانە نها بلاو بووگەسەوە کە مەلای عەجەم ژی وەگەرد هەمان کۆمپانیای ئەهریمەنی ئینگیلزیان دەستیان تێکەڵ کردووە لۆ بازرگانی نەوت . لە خۆڕایی نیە کە ئینگلیزیان لە بەیانەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە مەڕ کەرکووک و دۆزی کورد تەنانەت دژی ئەوە وەستان کە عێراق ڕێز لە کورد بگرێ و لۆشیان چووە سەر . ئەوەتا ئینگیزیان جارەک دن دژمنایەتی خۆیان لەگەڵ کورد ئاشکرا کرد و نەوتی کەرکووکیان کردە دەسمایە ئەڕای لێدان و ژێرخستنی کورد بۆ عاەرب و مەلای عەجەمی هاوهاویان . تاکە ڕێکاری گونجاو و شیاوی کاردانەوەی کورد ئەشێ ئەوە بێت کە نەهێڵن تاکە یەک چۆڕ لە نەوتی کەرکووک بڕواتە ناو گیرفان و بەریکا داگیرکەرێن کوردستان و بەراتدەرانی ناوچەیی و جیهانی ئەوان وەکی کۆمپانیا ئەهریمەنیەکەی ئینگلیزیان و هاوشێوەکانیان . 
ئەم بەزمەی ئەو کۆمپانیا ئەهریمەنیەی ئینگلیزیان و هاوشێوەکانی لەو ڕۆژەوە دەستی پێکرد کە حکوومەتی کوردستان ئەو گرێبەستە گەورەیەی وەگەرد کۆمپانیای رۆزنەفتی ڕووسی واژۆ کرد و ساویلکانە و نەزانانە زاری لە ڕۆژئاوایی یەل خوار کردەوە . مە ئەو دەم لە نووسراەیەک دا (بەڵای ڕەشی زێڕی ڕەش ، بڤەی ئاگرەسوورەی گەمەی ڕووس و ئامریکا) زەنگی مەترسی ئەو کارەی حکوومەتی هەرێم مان ڵیدا گوتمان کە کورد لەو ئاستە دا نیە بکەوێتە ناو ئەو گەمە مەترسیدارەی گەلە گورگی پارەپەرەستان .
بوونی کورد لە سەر خاک و خاوەندارێتی لە سامانی ژێر و سەر خاکەکەی و خەڵکە شۆڕشگێڕەکەی و هیزی پێسمەرگە ئیرۆ لە دۆخێکی فرە باش دان و دەرەتانی ئەوەمان لۆ ڕەخساوە کە چی دی نەهێڵین نەوتی کوردستان ببێتە کەوڵی ڕێوی ئەڕامان . با ئەو کۆمپانیا ئەهریمەنیانەی نەوت و عەرب و عەجەم و ترکی داگیرکەری کوردستان هەموو پیلانی جیهان بگێرن و چەند خۆفرۆشێکی کوردیش وەگەردیان بووت ، خەم نینە . کورد لە سەر خاکی خۆیەتی و دوابڕیار هەر لە دەست کورد دایە گەر وەک پێویست بجووڵێتەوە . دەی با کورد نەهێڵی تاقە یەک چؤر نەوتی نیشتمانەکەی بگاتە بازاڕەکانی جیهانی . ئائەمە فرمانێکە کە کورد ئەتانێ هەر ئێستا پێی ڕابت . کە سات و سەودا و پێلانی کۆمپانیا ئەهریمەنیاکانی نەوت و داگیرکەران لۆ نەوت بێ ، کە هەر واشە . دەی با بە بڕینی نەوت هەر هەموو پیلانێکیان پووچەڵ بکەینەوە و نانیان ببڕین . ئەمەش گەورەترین سزا ئەبێت بۆ خۆفرۆشان و خەیانەتکاران . هەموویان لە سەر نەوت هەڵیان چنیبوو ، دەی با بناوانیان بە ئاوا بدەین و بەزمێکیان بە سەردا بهێنین کە با بە دەواری شڕی نەکردبێ . لە دەرەوەش ئەشی جالاکیی کورد لۆ مەبەستی لە قاودانی کۆمپانیای نەوتی ئینگلیز بێت و لە جیاتی چوونە بەر درگای دەسەڵات و دەزگا سیاسی یەکان ، ئەشی بەردرگای ئەو کۆمپانیا بکەنە ئارمانج بە مەبەستی لە قاودانیان . 

کاردۆخ
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٢٧/١٠/٢٠١٧

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە