ئەمجارەش پەرلەمان ئەتککرایەوە

Tuesday, 31/10/2017, 19:55

2067 بینراوە


دوای گەیشتنی یەکەم لستی ئۆپۆزسیۆن بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەوکاتەبوو کەپەرلەمان کەوتە سەرپێ، پەرلەمان سیمای خەڵکی هەژاری لە خۆ گرت، توانی ببێتە داکۆکی مافی هاوڵاتی. ئەوکاتە بوو ویستی پەرلەمان بکات بەناوەندی یاسادانان و لەمرۆڤی خەوخۆش ڕزگاری بکات.
دوای ئەوەی پەرلەمان جوڵەی تێکەوت بەهەموو سپی و ڕەشی دەسەڵات ڕازی نەبوون و پەرلەمانتارانی کەیی نەبوون بە هەموو داوایێکی ئەوان، ئەوکاتە تێگەیشتن کە چیتر ئەوناوەندە نەما کە ئەوەی ئارەزووی دەکەن بەکۆی دەنگ هەمیاسایەک تێپەڕێن و هەموو ناشیرینیەکانی خۆیان پێ داپۆشن. بۆیە بیریان لەکۆتایی پێهێنانی پەرلەمان کردەوە.
بەڵام دوای ئەوەی لەوەرزی دووەمی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمان بۆ بێدەنگ کردنی هێزە تازە پڕ سەرکێشەکەی گەل، بۆئەوەی بیخەنە ژێر هەژموونی خۆیان، بەڵام لەکاتی پێویست یەکەمین هەڵوێستی جدی نواند کە هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم بوو، هەربۆیەش دوای مشتوو مڕێکی چەند مانگە و هەوڵی زۆری پارتی بۆ مانەوەی بارزانی لە پۆستەکەی شکستی گەورەی خوارد،
لەدواشکستی گەورەی پارتی لەم هەوڵەی بۆمانەوەی بارزانیدای، بۆ خۆنیشاندان بە پاڵاوان لە ۱۲ی ئۆکتۆبەر ۲۰۱٥ بەشکستێکی گەورەتر پەرلەمانی داخست ڕێگەی لەسەرۆکی پەرلەمان گرت بچێتە هەولێر، ئەوکات هێزی گەورەی بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئامادەکردبوو لەپردێ، ئێستا لەترسی حەشدی شەعبی پردی پردێیان تەقاندۆتەوە و بەداخستنی پەرلەمانیش پەردەی لەسەر ئەوجەنگەڵە هەڵدایەوە کە لەژێر ناوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ حەشاریدابوو، بەم کارەش توانی تەوای جیهان لەوە بگەیێنێت کە هەمووشتێکی تەنها بۆخودی خۆی دەوێت و بەس.
بەڵام دوای گاڵتەجاڕی ریفراندۆم و لەوە گاڵتەجاڕتر کاراکردنەوەی پەرلەمان بوو، لەهەمووشی خراپتر ڕادەست کردنەوەی نیوەی خاکی کوردستان بەحکومەتی عیراقی بوو، لەهەمووشی خراپتر ناردنی بەڵتەجی بۆسەر بینانی پەرلەمان.
بە ناردنی بەڵتەجی بۆسەر بینای پەرلەمان جوانتر و ڕوونتر خۆی سەلماند بەجیهان، هەر بۆیەش جیهان پشگیری ریفراندۆمی نەکرد، دەیانزانی ئەوانە کێن و بەرنامەیان چیە؟
ئەم وڵاتانە ئەگەر نوزەی ئازادی پێوە دیتبان هەموو کۆمەکێکیان دەکردن، بەڵام تێگەیشتن شایەنی هیچ نین هەرئەوەش وای کرد دەسبەرداری ئەم هەرێمە ببن، هەروەها بۆ پڕکردنەوەی شکستی ریفراندۆم و دۆڕاندنی خاکی کوردستان شکست و لێسەندنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و ڕێکەوتنی لەگەڵ حەشدی شەعبی پەلاماری پەرلەمانیان دا،
پەلاماردانی پەرلەمان هیچ لەو ڕاستیانە کەم ناکاتەوە کە سەبروو ئارامی بزووتنەوەی گۆڕان و سووربوونی لەسەر هەڵوێستەکانی وایکرد، دوای سەدان پرۆژەو تەکلیف بۆمانەوەی بارزانی لە پۆستەکەی بەڵام سوربوو لەوەی دەبێت بەیاسای بڕوات. ئەمەش وای کرد بەناچاری وازبێنێت. ئەوە سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ گۆڕان کەتوانی یەکەم ئامانجی خۆی بپێکێت دوای دووساڵ لە ململانێی بەردەوەم.
ئەو هەرایەی پەرلەمان کە لە بەرواری ۲۹ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ کرا، لەو ڕاستیەی ناشاردبۆوە کە شەڕی پارتی لەپەرلەمان پاڵە پەستۆی شکستەگەورەکانی بارزانیە بەتایەبتیش ڕادەست کردنەوەی خاڵەسنوریەکانی برایم خەلیل و فیشخابور، دەیەوێت هاتنەوەی سووپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ هێڵی ۳٦، بە بەڵتەجیەکانی لەپەرلەمان داپۆشێ
دەیەوێت هەوادارنی بەم باسە سەرقاڵ بکات، سەڕای ئەوەی دوورخستنەوەی بارزانی لەپۆستەکەی کە بۆ پارتی و ماڵی بارزانی بەکەوتنی گەورە دەزانن بۆخۆیان، بەوەش هەموو ڕێگایەک دەگرنەبەر بۆ تێکدانی دۆخی هەرێم لەپێناوی تۆڵە کردنەوە و لەدەست دانی پۆستی بارزانی.
چونکە لەچەندین بۆ نەدا ئەوەیان دووپات کردۆتەوە کە بارزانی سەرۆکی هەرێمەو ئەوپۆستەیان بە موڵکی بارزانی دادەنا نەوەک هی گەلە پێم وایە پارتی و بارزانیش دەیانەوێت تۆڵەی خۆیان بکەنەوە بەسزادەنی گەلەکەیان، لەبەرامبەر ئەوشکستانەی تووشیان هەتوە، وەک چۆن لەسەردەنگدانی خەڵک بەبزووتنەوەی گۆڕان سزایان دان،
ئەوجارەش توشی رووبەڕووی سزای گەورەتریان دەکاتەوە، بەڵام پێناچێت ئەم دەسەڵاتە تاسەر بتوانێ درێژە بەم ستەمە بدات، چونکە هەموو ئاماژەکان نیشانی دەدات کە کۆتای هەموو دەستەڵاتێک ئەوە رەفتاری بوە. هەرئەوەش وایکرد دەست بۆ پەرلەمان بەرێت، لەلایەن بەڵتەجیەکانەوە ئەتک بکرێت و زیاتر لەجاران ڕووی خۆی نیشانی جیهان بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە