قاسملوو لە سەرووی ئەفسانەیەکدا (بەشی شەش)

Saturday, 11.04.2017, 23:34

4042 بینراوە


ژیانی سیاسی قاسملوو
سەپاندنی شەڕی براکوژی بە سەر حیزب ولایەنە سیاسیەکانی دیکەدا...:
زۆربەی لایەنگرەکانی دێمۆکڕاتەکان وئەو کەسانەی کە قووڵایی بۆ چوونەکانیان لە ئاستی راگەیاندن وبیستنەکاندایە واوەتر ناچێ، لە بیری خۆیانداولە دەروونی خۆیاندا پێغەمبەرێکی ئاشتی وتەبایینان لە قاسملوو دروستکردوە کە هیچ وێچوونێکی دەگەڵ قاسملووی راستەقینەدانییە. رووداوی تاڵی تڕۆری ئەو لە کاتی وتووێژدا دەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی ئیڕان ئەو ئەفسانەیەی زیاتر لە راستی نیشاندا.حەولدانێکی سەرەتایی وی بۆ دەستەی نوێنەرانی خەڵک کە خۆی ببێتە کەسی یەکەم لە ئاست کاریزمایی شێخ عێززەددین شکستی هێناو بە شێوەیەکی کاتی وەک وتەبێژی ئەو گرووپە جێگای خۆی کردوە.
سەرەڕۆیی وخۆویستن وسەپاندنی خۆی لە یەکەمین کۆبوونەوەی رەسمی ووتوێژ لە نێوان نوێنەرانی دەوڵەت ونوێنەرانی خەڵكی کورد لە قسەوبۆ چوونەکانیدا بە ئاشکرا دیار بوو.بە کار هێنانی ئەدەبیاتێکی حاکم خوازانەی نوێ لە کاتی خۆی کە گووتی: ئێمە لەببەیکمان بە پەیامی ئیمام خومەینی گووتووە!
قاسملوو لە داخوازیەکانی ٨ خاڵیدا کە دەستەی نوێنەرایەتی کورد ئامادەی کردبوو، دابەزی وبە جودا دەگەڵ دەوڵاتی ناوەندی وتووێژی کرد! پڕۆژەی ٦ خاڵی پێشنیارکرد ولە ڕێگای دەستەوە لایەنگرەکانی خۆی بۆ رووخاندنی شێخ عێززەددین حوسێنی حەولێکی زۆریدا! تا پێگەی وی لاواز بکاو بۆ خۆی ببێتە کەسی یەکەم.! کار گەیشتە جێگایەک کە بە بەڵگەی / ساواکی / شای ئێڕان نیشانیدا کە مامۆستا ئەو کەسایەتیە نییە کە ببێتە پێش نوێژوئیمام جومعەی شاری مهاباد.ئەو بەڵگانە بە رێژەیەکی زۆر بڵاو کرانەوە تا بە خەڵكی ساویلکە بلێ: مامۆستا ساواکی بووە!
ئەوە لە حالێکدایە کە قاسملووو تەواوی ئەو کەسانەی کە تۆزێک وشیاریی فکرییان هەبوایە دەبوو بزانن کە تەواوی پێشنوێژەکانی سەردەمی شآی ئێران دەبوایە لە نەزەر / ساواکەوە / جێگای مەترسی نەبوویان، دەنا نەدەکرانە پێشنوێژی شار. قاسملوولە ئاست دەوڵەتی ناوەندی وڕووداوە سیاسیەکانی جودابیردا لە کوردستان دوو هەڵسوکەوتی جیاوازی هەبوو! ئەو رۆژەی کە لە ئووتریش لە سەر مێزی وتووێژدا دەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی ئێڕاندا گیانی خۆی لە دەستدا / ساڵی ١٩٨٩ز /. پێنج ساڵ شەڕی حیزب وکۆمەڵە وساڵێکیش شەڕی بێ مەرج هیچ سوودێکی نەبوو.
قاسملوو بۆ دەرباز بون لە راگەیاندنی ئاگربڕبارودۆخێکی خوڵقاند بووبە سەر لقی جوێ بۆوەی حیزب کە قەبوڵ نەدەکرا. مەرجەکان بۆ ئاگربڕ دەگەڵ / رێىەرایەتی / لە گۆڤاری کوردستان ژمارە ٨٣٥دا ئاوابوو:
گۆڕینی ناوی حیزب! مەرجی سەرەکی ئاگربڕ دەگەڵ رێىەرایەتی شۆڕشگێڕدیاری دەکا! ئەوە لە حاڵێکدایە کە بۆ وتووێژ دەگەڵ ئێڕان نە تەنیا هیچ مەرجێکی نەبوو، بەڵكوم حازر بوو کە لە جیاتی ئەوەی دەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دابنێشێ، دەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی ئەودەوڵەتە وتووێژ بکا! کە ئاکامەکەی پاشآن بۆ هەموان دەرکەوت. بۆیە بەو شێوەیە گیانی خۆی وهاوڕێیانی لە دەست دا.
قاسملوو، دوو شەڕی ناوخۆیی دەگەڵ کۆمەڵە ورێبەرایەتی شۆڕشگێر/ ح،د،ک/ بە ناتەوای بە جێ هێشت. دوای مردنیشی چۆنیەتی رەخساندنی ئاگر بڕ وئاشتی دەگەڵ هەر دوک لایەن پێکهات!
" توێکاری وشڕۆڤەی شەڕی براکوژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان"
بە ماوەیەکی کەم لەدەرکەوتنی گرووپە سیاسیە چەکدارەکان لە کوردستان ساڵی ١٩٧٨زایینی / ١٣٥٨ هەتاوی / شەڕی نێوە بە نێوە لە نێوان ح،د،ک، ئێڕان دەگەڵ گرووپەکانی دیکەی سیاسی دەستی پێکرد! هەرکام لەو گرووپانە تامی تاڵی شەڕیان دەگەڵ حیزبی دێمۆکڕات تاقی کردبۆوە!لەوانە: سازمانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، کۆمەڵەی یەکسانی، سازمانی چریکی فیدایی، سازمانی پەیکار،سازمانی خەبات، پەیرەوانی کۆنگرەی چوار، رێبەرایەتی شۆڕشگێڕح،د،ک، تا ساڵی ١٩٨٤شەڕەکان ناوچەیی بون وبۆ ماوەیەکی کورت ئاگربڕ رادەگەیەندرا!
بەڵام لە ساڵی ١٩٨٤ شەڕی دێمۆکڕات وکۆمەڵە بوو بە شەڕێکی سەراسەری کە نزیک بە پێنج ساڵی خایاند. هەروەها شەڕی حیزبی دێمۆکڕات بە ڕیبەرایەتی قاسملوو بە دژی ڕیبەرایەتی شۆڕشگێڕ٢ساڵی درێژە کێشآ! لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١٠٠٠کەس لە هێزەکانی دوولایەن گیانی خۆیان لە دەست داوهەزاران کەس کە حازر نەبون بەشداریی ئەو شەڕە براکوژییە بن لە ریزی حیزب هاتنە دەرێ وگەرآنەوە ماڵی خۆیان یان رویان لە تاراوگە کرد! بۆ لێکدانەوەی شەڕئەنگیزیی دوولایەنە ٤ هۆ دەبێ قسەی لە سەر بکرێ.
وێنەی مەزن: بۆ چوون وشێوەی پرس، ودیاریکراو دەبێ لە سەروو بۆ خواروو شەڕۆڤە بکرێ.
دوو: پڕۆسە: بە دوای ئەو ئاڵوگۆڕانە کە روودەدەن لە سەرتایبەتمەندیەکان بە سیستم یا بابەتێک دەگووترێ. ئەو ئاڵوگۆڕانە بە شێوەیەکی سرووشتی یان بە ئانقەست دادەرێژرێن.
سێ: زەمان کات: کاتی رووداوەکانی ،روودانی، رووداوێک یان دروستبوونی رووداو.
چوار: شوێن: شوێنی رووداو یان دروستبونی رووداوێک.
لە کوردستان لە کاتی سەرەتای دوای رێبەندانی ساڵی ١٩٧٨ بە هێزترین، هیزی ئامادە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بوو. بە تایبەت لە ناوچەکانی ئازەربایجانی خۆرئاوا دووهەمین هیزی وەک ، سازمانی زەحمەتکێشانی کوردستان وپاشآن چریکی فیدایی وپەیکاربوونیان هەبوو. لەو ساڵانەدا حیزبی دێمۆکڕات بەو هەمووە هێزانە کە ناومان بردن بە پێی توانا شەڕی دەگەڵ کردن.پێویست بە هوشیاریەکی زۆر نییە کە بزانین ئەو هێزە داییم لە فکری تووندوتیژیدا بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان قەت رێکاری دیالۆگ ووتووێژی رەچآو نەکردوە!
" پڕۆسە"
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان دوای ساڵی ١٩٧٨ز دەبێتە٣٣ ساڵ پێشینەی خەبات و بە کۆنترین حیزبی دەسترۆیشتووی کوردستان / رۆژهەڵات / دەناسرێ. بۆیە ئەو مافە بە خۆی دەدا کە وابزانێ لە کوردستان تەنیا ئەوە دەبێ فەرمان بدا!لەو چوار چێوەیەدالە سێ گۆشەی شکڵیی ئەو حیزبەدا کەسێک بە ناوی / قاسملوو / خۆی لە سەرووی ئەو سێ گۆشەیە دەدیتەوە.کە دەبوو بە هۆی خراپ بونی بارودۆخەکە.
" کات "
ئەوە تەواو سرووشتیە کە حیزب وهێزەکانی چالاکی دیکە لە کوردستان سەردەمێک کە توانای کەمتریان هەبووە لە چاو حیزبی دێمۆکڕات. بۆیە شەڕیان دەگەڵ ئەو حیزبە بە قازانجی خۆیان نەبینیوە ولێی دوور کەوتوونەتەوە. بۆئە دیتمان لە ساڵی ١٩٨٨ز دوای جوێ بوونەوە ولێکترازان لە لایەنی / قاسملوو /، تاقمی جوێ بۆوە بە لادەر / خواریج / وجاش موجاهید پێناسە کران وشەڕێکی مەزن وخوێناویان بە سەردا سەپاندن.!( و: من لە ژیانمدا هیچ حیزىێک وتاقمێکم وەک ڕێبەرایەتی ئەو حیزبە بە ڕێنموونی قاسملوو نەدیوە کە ئەوەندە شآرەزابن لە ئاست ترۆری کەسایەتیو فیزیکی رەخنەگرەکانی خۆیان.بەڕآستی هەر دەلێی وانەی تایبەتیان بۆ ئەو شێوە سیاسەتە قێزەونە خوێندوە، ناوەکانی وەك؛ جاش وتوودەیی، جاش موجاهید ، لادەر، بەزیو وجاش پاسدار ...و! کارنامەی بەشێک لە رێکاری خۆسەپاندنی ئەو کەسانە بووە).
" شوێن"
نزیکەی بە تەواوی شەڕەکانی حیزبی دێمۆکڕات وئەوانی دیکە لە ناوچەگەلێک روویانداوە کە ئەو هێزە توانای نیزامیان بۆ شەڕزیاتر بووە. هیچ شەڕێک لە مقەڕڕی ئەو حیزبەدا دەستی پێنەدەکرد! بەڵام شەڕەکان دەبرانە / شوێن / یان پێگەی حیزبەکانی دیکە! هەروەها ئەو شەڕانە کاتێك روویان دەدا کە هێزەکانی دیکە خەریکی چالاکی سازمانی یان چالاکی سیاسی بون کە لەو کاتانەدا هێرشیان دەکرایە سەر.!
" هاوکاری قاسملوودەگەڵ ساواکی شای ئێڕان وشەڕ دەگەڵ سازمانی پەیکار"
رۆژی ٧ ی مانگی رەشەمەی ساڵی ١٩٨٠ز لە شاری بۆکان کە ئەوکات دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هیچ بوونێکی نەبوو.بۆیە حیزبی جۆراوجۆر چالاکیان دەنواند. سازمانی پەیکار یەکێک لە حیزبانە بوو کە لە گۆڤاری سازمانیدا ئاماژەی بە خۆڕانەگری ولاوازیی قاسملوو دەکا لە کاتی خۆیدا کە لە زیندانی / ساواک / ی شآی ئێڕاندا بووە. بۆیە لەو بوارەدا وتارێکی بڵاووچاپ کردبوو. چەکدارەکانی ئەو حیزبە هێڕشیان کردە ناوەندی سازمانی پەیکار لە شآری بۆکان و٣ کەسیان لێ کوشتن! بە بێ ئەوەی هیچ کەس دەست بکاتەوە. هەروەها قاسملوو ڕێبەرانی دیکەی ئەو حیزبە نە تەنیا ئەو کارەیان مەحکوم نەکرد بەڵكوم هێرشەکانیان بە دژی سازمانی سازمانی پەیکاروهاوپەیمانەکەی کۆمەڵە زیاتر کرد. فەرماندەکان وبکوژەکانیشیان( کەریم خاڵدار ورەمەزان عەجەم) یان وەک قارەمان نیشآنی خەڵک دا ورێزیان لێگرتن! !
" شەڕەکانی حیزبی دێمۆکڕات دەگەڵ لایەنەکانی دیکە"
یەک: ساڵی ١٩٨٣ز مقەڕڕی کۆمەڵە لە / بەردەسووری / سەر بە شآری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە بەر هێرشی زیاتر لە ١٠٠ چەکداری حیزب بە فەرماندەیی / مەلا حەسەن شێوەسەڵی / ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزب. ژمارەی چەکدارەکانی کۆمەڵە زۆر کەم بوو. بە گشتی کادری سیاسی وتەشکیلاتی بون کە نزیکەی ١٥ کەس دەبون. ئەوان نەیانیوانی بەرگری لە خۆیان بکەن، تەنانەت یەکێک لە کادرەکان بە ناوی / عەزیز بایزیدی / بە نیشآنەی خۆرادەستکردنەوە تفەنگەکەی هاویشتە بەر لاقی ئەوان وگووتی: من ئەو تفەنگەم بۆ شەڕی برا کوژی هەڵنەگرتووە!
هێزەکانی دێمۆکڕات عەزیز بایزیدی و٥ کەس دیکەیان کوشت وئەوانی دیکەشیان دەست گیر کرد! بەڵام لە ناو کوژراوەکاندا ٤ کەسیان موعەللیم / مامۆستا /بون بە ناوەکانی: عەزیز بایزیدی، حوسێن عەبدوڵلاهی،قادر بۆکانی، عەبدوڵلا شآهین.لە حالێکدا هێرش بەرەکانی حێزب تەنیا ٣ پلەی سەرەتاییان دەرس خوێندبوو!دوای ئەو شەڕە لێکۆڵینەوە پێکهات، بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبوو!
دوو: لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٩٧٩ز چەند کەسێک لە چەکدارەکانی کۆمەڵەی یەکسانی بۆ ئەنجامدانی چالاکی سیاسی چوونە گووندی / مەولانای / سەر بە شآری سەقز، کاتێک کە لە مزگەوتی گووند خەریکی قسەکردن بون لە ناکاو کەوتنە بەر هێرشی رانەگەیانراوی حیزبی دێمۆکڕات، کە لەو هێرشەدا ٤ کەسیان گیران ویەکێکیش بە ناو حەسەن ئیقباڵی ئیعدام کرا! هەروەها ١٢ کەسیان لە گووند هەڵاتن وگووندیان جێهێشت!
سێ: لە بەرەبەیانی رۆژی ٢٥ ی خەزەڵوەری ساڵی ١٩٨٤زچەکدارەکانی حیزب مقەڕڕی کۆمەڵەیان لە شاری / نۆسوود / لە گووندی سوێسمەی هەورامان خستە بەر هێڕشی لە ناکاوی حیزب لەو هێرشەدا ٣ چەکداری کۆمەڵە کوژران.و١٠ کەسی دیکە بە دیل گیران کە پاشآن هەر ١٠ کەس ئیعدام کران! ( و: لە هیچ کوێی دونیادا گیلی شەڕ ئیعدام ناکرێ، بە تایبەت لە ناو حێزبێکیدا کە ناوی دێمۆکڕاتی لە خۆی بەستووە).دوای ئەوەی کە حەولەکانی کۆمەڵە بۆ تۆڵە سەندنەوە راستەوخۆی ئەو جینایەتە هیچ ئاکامێکی نەبوو. تەنانەت پرسی نێونجیگەریش نەگەیشتە هیچ کوێ.
هێزەکانی کۆمەڵە لە ٦ی رێبەندانی ساڵی ١٩٨٤ز دژی هێزەکانی حێزب لە ناوچەکەدا بۆ تۆلي سەندنەوە چآلاکیان کرد. بە دوای ئەو شەڕەدا حێزبی دێمۆکڕات شەڕێکی سەراسەری دژی کۆمەڵە دەستپێکرد! بەرهەمی ئەو شەڕانە ٨٠٠ کوشطەو سەدان بریندار وکەمئەندام لە هەر دووکلا بوو!ئەو شەڕي خوێناویە دوای روودانی جوێ بوونەوەی / رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ / تا رادەیەک کەم بۆوە، بەڵام لایەنی قاسملوو ئاگربڕی قەبوڵ نەکرد ودەهۆڵی شەڕی دەکووتا... شەڕ، شەڕ، تا سەرکەوتن! بەڵام دوای ترٶری قاسملوو لە هاوینی ١٩٧٩ زەمینەی ئاگر بڕی رەسمی لە نێوان کۆمەڵەو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان لە ژێر ڕێبەرایەتی قاسملووپێکهات. 
لە نووسینی: رێزدار نەوید دانشپوویان.
وەرگێڕآنەوە بۆ کوردی: جەعفەر کەریمی.
سندوقی: کوردستانپۆست.




(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 3.5/5)