بیرۆکەی دامەزراندنی کۆماری مهاباد ودامەزراندنی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان زۆر جیاوازن

Sunday, 12/11/2017, 17:29

4464 بینراوە


ڕێگوزەری زەمان وشوێن وجوغڕافیا ودانیشتوانی سەر خاک وزمان کولتورو دابونەریت و زۆر بابەتی دیکە دەبنە هۆی خوڵقاندنی وڵات یانژی دەسەڵاتێک کە ویستووخواستی خەڵک بێ. حیزب یان ڕیکخراوەش دەبنە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان ، بە دەست بەرێوەبەران وپێش هەنگەکانی ئەو سەرزەوەیە، جا کوردستان بێ یان وڵاتێکی دیکە.رۆژهەڵاتی ناوەرآست وکوردستان وەک چرکەی کاتژمێرێک دێتە بەر چاوکە بەرەو پێش دەڕوواو زوو زوورووداوەکان ئاڵٶگۆڕیان بە سەردا دێ. لێڕەدا نەتەوەیەک دەیباتەوە وبەرهەمی خەرمانی خەباتی وەدەست دێنێ کە هوشیار ودوورناس بێ. خاوەنی سازی وڕێکخستنی سیاسەتزان وفیداکارولە خۆبوردووبێ. مێژوو هاسان نایەتە بەردەست وهاسانیش لێمان خۆش نابێ.
نەتەوەی کورد جگە لەوەی کە لە سەر خاکی بابو باپیران دەژی ووڵاتی خۆیەتی، لە هەمانکاتدا ئەندامی کۆمەڵاگایەکی زۆر مەزنە بە ناوی / گۆی زەوی/. بەوواتایە کورد بەدەر نییە لەو جیهانەی ئێستێ ولە هەسارەیەکی دی ناژی.تا ئێڕە هەر سەرهەڵدانێکی کوردکە پێکهاتوە بۆ گەیشتن بە ئاواتەکان پێش ئەوەی بگاتە مەبەست بە بچووکی زیندەبەچآل کراوە.هۆی سەرەکیش کورد بۆ خۆی بووە.پاشآن سیاسەتی بەرژەوەندخوازی ناونەتەوەیی زلهێزەکان ودونیای تەماح وئابووری. دەڵێن کورد تا ئێڕە ٢٩ جار سەرهەڵدانی کردوە. بە باوەڕێ من هەر ٢٩ جار جگە لە شۆڕشی / پاڕتی کرێکارانی کوردستان / هەر هەموویان نەیانتوانیوە ئەوەندە بە هێز بن کە بتوانن بە بێ دەستی دەرەکی لە سەر قاچی خۆیان ڕاوەستن وخەرمانەی خەباتیان کۆکەنەوە.
هیچ گومان دەوەدا نییە کە / کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ( ژێ،کاف) / لە سەر خاک وجوغڕافیای شاری مهاباد لە لایان تاقمێک رووناکبیری ئاگاووشیار دروست بووە. ئەوە یەکەم هەنگاو بوو کە مەترسی دروستکرد بۆ دونیای دەرەوەی کوردستان! کە چۆن دەبێ رێکخراوەیەک داوای سەربەخۆیی کوردستانی گەورە بکا، بەڵام بە بێ ئاگاری زلهێزوداگیرکاری کوردستان دوای شەڕی دووهەمی جیهانی! ئەو کەسانە / دومەزرێنەرانی ژێ،،کاف / بەشەکانی دیکەی کوردستانیشیان ئاگار کردبۆوە کە ڕاوبۆچونی خۆیان لە سەر ئەو ئەرکە نیشتمانییە دەرببڕن.( من وایدەبینم پاشی ژ،کاف، تەنیا پ،ک،ک، بووە کە توانی بۆ یەکەمجار بە بەشداری ٢٦ کەسی لێهاتوو لە دژوارترین قۆناغی دیرۆکیدا لە ژێڕ زەختی دڕندەترین دوژمنی کورد لە گووندی فیس سەر بە شآری ئامەد دامەزراندنی خۆی ڕابگەیەنێ). بیری مەزنی دامەزراندنی کوردستانی مەزن لە لایان / ژێ،، کاف / وە دوای شەڕی دووی جیهانی بۆ دوینای دوو جەمسەری ئەوکات / ئیمپریالیزم وکومونیزم / جێگای قەبوڵکردن نە بوو.بۆیە پیلانەکان دەستیان پێکرد.
" دامەزراندنی حیزبی دێمۆڕاتی کوردستان وتراویلکەی خودموختاری"
دوای ٧٢ ساڵ لە تیپەڕاندی کۆماری مهاباد ئێستێش لە لایان میراتگەرانی ئەو کۆمارەو لایەنگرەکانیان / دێمۆکڕاتەکان / بە پێی ئیمکان لە وڵات ولە هەندەران رێوڕيسمی رێزگرتن وشآییولۆغان بۆ ٢ی ڕیبەندان بەڕێوە دەچێ وجگە لە قون بادان هیچ بەرهەمێکی لێ ناوەرێ!.دەیان نووسەرولێکۆلەرە وتوێژەر لە سەر ئەو کۆمارەو کەسایەتی نەمر قازی موحەممەد وتارورەنگە پەرتووکیشیان نووسێبێ ، ئەوەی تا ئەوڕۆ جێگای شرۆڤە بووە تەنیا خاڵە ئەرێنییەکانی یەک ساڵەی ئەورووداوە بووە!. نەتەوەیەک دەگاتە ئامانجەکانی کە سەرەتا رەخنە لە خۆی ولە رووداوەکانی مێژووی خۆی بگرێ.گریان وپێداهەڵاگووتن وهەستووسۆزوشێعری و ئەی دایەگیان من غەریبم، هیچ لە ئازارەکانی کورد کەم ناکاتەوە.پرسی بۆ من ئەوەیە: ئایا راگەیاندنی کۆماربە هیوای دەوڵەتێکی زلهێزی وەک شورەوی ئەو کات کارێکی دروستبوو؟ ئایا هیچ زەمینەیەک رەخسابوو بۆ بە دەست هێنانی پشتیوانی نێونەتەوەیی؟ قازی وکابینەکەی دەیانتوانی ببنە ئەو هێزە کە کۆمار بۆ درێژە پێدانی تەمەنی خۆی لە سەر پێی خۆی ڕابوەستێ؟ قازی موحەممەد تەسلیم بوو؟ یان هەلومەرجی نێونەتەوەیی هەڵنەسەنگاندبوو؟ ناوی ئەو کۆمارە ، کۆماری / کوردستان / بوو، یانی سنوورەکانی وڵاتی ترازاندبوو. ئەدی بۆ نەیتوانی دەوام بێنێ؟
" کەسایەتی نەمر قازی موحەممەد"
بنە ماڵەی قازی بە پێی ئەوەی کە من بزانم لە وڵاتی گورجستانەوە هاتوونە ئیڕان وپاشآن لە شآری مهاباد نیشتە جێ بون. بەو پێیە بنەماڵەیەکی گەورەو خۆش ناو بون.هەروەها باوکی وباپیری قازیش دادەوەروفتوادەرو باوەڕ پێکراوی کۆمەڵگا بووە وخەڵك متمانەی پێکردون. بۆیە کاریگەری تەواویان لە سەر تاکی کورد هەبووە لە شآری مهاباد. ئەو متمانەی پاش باپیرو باوکی قازی درا بە خودی قازی موحەممەد کە بتوانێ خۆشەویستی خەڵك بۆ لای خۆی ڕآبکێشێ .هەروەها ئەو بنەماڵەی خاوەنی زەوی زارێکی زۆر بون لەوشآرە، دەسترٶیشتووودەوڵەمەند وخاوەن دیواخان وچآپەزوکاردارونۆکەریش بون.بۆیە دەکرێ پێگەی چینایەتی بنە ماڵەی قازی وەک فێئۆداڵ ودەرەبەگ تەماشآ بکەین. لە مهابادێکی چووکی دە هەزار کەسیدا، ئەوکات بنەماڵەی قازی خاوەنی سامانێکی زۆر بون.هەروەها وەک بنەماڵەی ئیلخانیزادەکان لە شآری بۆکانیش زەوی وزارێکی زۆریان هەبووە.
کۆمەڵەی ژێ،،کاف،، هێدی هێدی مەزن دەبووە.چینی خوارووی کۆمەڵگای بۆ لای خۆی ڕادەکێشا.ئەوان لە سەر ئەو باوەڕە بون کە نابێ ڕێگا بە دەرەبەگ وشێخ ومەلاو خان وساماندار بدرێ کە خۆ بخزێننە ناو کۆمەڵەی ژێ،،کاف،، چون جێگای متمانەی سیاسی نین بۆ چارەسەریی دۆزی کورد. بەڵام بەڕێوە بەران ودامەزرێنەرانی ژێ کاف بۆ ڕاکێشآنی خەڵكی زیاتر بیریان لە بە ئەندام بوونی قازی دەکردەوە.تا رێکخراوەکەیان زیاتر پەرە بستێنێ.قازی موحەممەد بە شێوەیەکی ناڕەسمی لە ژێ.کاف،، نزیک بۆوە.تا ئەو جێگایە توانی متمانەی دامەزرێنەرانی ژێ،، کاف،، بە دەست بێنێ.شەری دووی جیهانی تازە تەواو ببوو، کوردیش داخوازی خۆی هەبوو. هیچ باسێک لە دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕات وپرسی خودموختاری لە ئارادا نەبوو. تا ئەو کاتەی قازی وهاوڕییانی سازبون بۆ سەفەری / باکو / بۆ لای جەعفەر باقرئۆف/ دەبیری یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجانی شورەوی /. دوای دانیشتن وئاخاوتنی هاوڕییانی قازی وخودی قازی لەوێ بە ڕآشکاوی پێان گووترا کە دەبێ کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد هەڵبوەشێتەوە ولە جێگای وی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزڕێ ،دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی مەزنیش دەستی لێ هەڵگیڕێ ودەگەڵ دەوڵەتی تاران دەست بکڕێ بە وتووێژ وبۆ وەرگرتنی خودموختاری! ئەوەی کە جێگای رەخنەی جیددیە ، قازی بە دەنگی بڵند کە هەڵدەستێتە سەر پێ ودەڵێ: دەبێ ئەڕتەشی سوور دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنێ ولەوکارەدا راستەوخۆ یارمەتیمان بدا! لە حالێکدا هیچ دەوڵەتێك لە بەر کورد وڕێبەرانی کورد دەوڵەت بۆ کورد دانەمەزرێنێ.
" جیاوازەیەکانی کۆماری مهاباد وکانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان"
یەک: لە سیاسەت هیچ رێکارێک تا سەر نامەشێ. بێ گومان بەرژەوەندی قسەی یەکەمی پێیە. پاراستنی بەرژەوەندیش حەوجێی بە هێزە، هێزی ئابوری وهێزی پاراستن وسیاسەتێکی ژیرانە.
دوو: ئەوەی لە سووریە دەگوزەرێ بابەتیكی سووک وهاسان نییە. دەست گەیشتن بە ئاوەکانی ئازاد ودەست تێوەردانی کۆماری ئیسلامی وبۆ بە هێزکردنی هیلالی شێعە.
سێ: ئەوەی رۆژئاوای کوردستان دەپارێزێ هەریمەکامی پاراستنی مێدیایە./ قەندیل /.
چوار: کۆماری مهاباد هەم سنوڕێکی بەرتەسکی هەبوو، هەمیش خاوەنی پێگەی کۆمەڵایەتی وئابوری وهێزی پاراستن نەبووە.
پێنج: میراتگرانی کۆمار/ ح،د،ک،ا/ رێک نیوەی تەمەنی خەباتی خۆیان لە ژێر کەمپەکاندا بە چآوەدێری بارزانی گزیر تێپەڕێوە! کەچی لە رۆژئاوا کورد هاوپەیمانی دژبەرانی داعشە.
شەش: ئەو فکرو ڕامان وفەلسەفەیەی کە بۆتە ژێڕخانی فکریی دامەزراندنی کانتۆنەکانی رۆژئاوا، زۆر جیاوازە دەگەڵ ڕامانی قازی موحەممەد وئەندامانی کابینەی حکومەتی یەک ساڵەی کۆمار.
حەوت: دانانی خشتی یەکەمی کۆماری مهاباد لە رۆژی یەکەمەوە بە خواری دانرا، بۆیە تا سەر بە خواری داڕێژڕاوکۆتایی پێ‌هات!
هەشت: تا ئێڕە دانانی خشتی یەکەم وبناغەکانی کانتۆنەکان لە رۆژئاوای کوردستان راست دانراوە، بۆیە دەگەڵ کۆماری مهاباد زۆر جیاوازیان هەیە.هەروەها چآو لە بەڕێوە بەرانی حکومەت وکابینەی کۆمار دەکەین کە بریتین لە: شێخ ومەلاو دەرەبەگ وروحانی. بەڕێوە بەرانی سیستمی رۆژئاوای وڵات یەکجار زۆر جیاوازیان هەیە دەگەڵ سەردەمی کۆماری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
" کۆتایی"
بێ گومان شەڕی ئەو سەردەمە زۆر جیاوازە دەگەڵ شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی. دوای ئەو دوو شەڕە ئیدی زلهێزەکان ناخوازن وڵاتەکەیان بەرەو وێرانییەکی تەواو بچێ.ئەوەش بەو مانایەیە کە ئەگەر کورد لە رۆژئاوا وشیار نەبێ ،بەڵێ: دەکەوێتە بەر کەمینی بەرژەوەندیی زلهێزەکان.ئەو تایبەتمەندیە کە سەرهەڵدانەکانی پێشووی کورد بویەتی هیچکات نەگەیشتۆتە ئامانج. نموونەی هەرە بەر چاو کە تازە دیتمان ،ڕێفڕآندۆمی بارزانی وبنەماڵەکەی بوو کە سەرەڕآی ئەو هەمووە سامانەی کە لە دزینی نەفت و بونی چەکداری بەکرێگیراو، وەک میزەڵدانێک دەچوو کە بە نووکی دەرزیەک تەقی و پووچایەوە.!
ئەوەی لە رۆژئاوای وڵات تێپەڕێوە زۆر جیاوازە دەگەڵ تەواوی سەرهەڵدانەکانی پێشووی کورد.بەڵام سەرەڕآی تەواوی ئەو تایبەتمەندیانەش ئەگەر ژیرانە هەڵسووکەوت نەکەن رەنگە تووشی شکستی نیزامی بنەوە وداخوازیەکانیان وەپاش بکەوێ.دەڵێم شکستی نیزامی. چون لە بواری سیاسیەوە پشتیان بە خەڵک وهەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گەرمە / مەبەستم قەندیلە/ .
سرنج: پرسی شکستی کۆماری مهاباد ودامەزراندنی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان بابەتێکی دوورودرێژی مێژووییە، من توانیومە بە کورتی ئاماژەی پێ بکەم.هیوادارم لە داهاتوودا ئەوانەی کە کاریان نووسینەوەی دیرۆکی کورد بە وردی لە سەری بنووسن.بەڵام هیوادارم هەردووک لایەن بە پێنووسێکی رەخنەگرانە تێی هەڵبچنەوە.کۆماری مهاباد دیوی شاراوەی زۆرە کە کەمتر باسی لێکراوە. ئیـە بە پێداهەڵگووتن بە مێژوومان قەت ناگەینە هیچ کوێ.شەهید قازی موحەممەد کردەوەیەکی زۆر مەزنی مێژووی ئەو کاتی ڕاگەیاند بە بێ ئەوەی بیرلە کاردانەوەی سیاسەتەکانی دونیای دەرەوەی شاری مهاباد وکۆمار بکاتەوە.وەک ئەوەی کە ئێستێ بارزانی کردی دەبنە خاڵێکی هاوبەشی مێژوویی لە شکست دا، هەم کۆمار تێكچوو، هەمیش ڕێفڕاندۆمەکەی بارزانی تێکچوو!
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە