قەڵەمفرۆش

Monday, 20/11/2017, 21:14

3002 بینراوە


ئـەی قەڵەم فرۆش ئەی پیاوی بەدکار
بـۆچی دەنـوسـی بۆ  سیاسی  زۆردار
بـۆ کـەمـێک پارە سەرت شـۆڕ دەکـەی
ڕوی ڕەشی ناکەس سپی وسور دەکەی

پیا هـەڵـدانی  تۆ  بـۆ  پـۆست و  پارە 
میلـەتـێـک د ەبـێـت  ڕوت و  بـێچـارە 
تۆ  مـێـشک  و بـیرت  لە لایـی  دراوە
ویـژدان  و  هـەسـتت  خستـۆتە  لاوە

نـوسیـن و خوێندن بـۆ  عیلم  فــەنـە
نـەوەک بـۆ دزی و نـەوەک  بۆ ستەمە
گەر بۆ فێڵ و درۆ خامەت بخەیتەکار
ئـەبیتە مرۆڤی سەرشـۆڕ  و بەد کــار

سـۆران و سـەردەشـت  ویـداد و کـاوە
ئـەوان  نــوسیان لـە بــۆ  چـەوســـاوە
دژی  ستـەم  و دزی و  درۆ  بـــــــوون
شۆڕشی ڕاستی و پیاوی ڕاستگۆ بوون

قەڵەم مەفرۆشن سەرتان شۆڕ مەکـەن 
خۆتان ڕووڕەشی دەست مێژوو مەکەن
مرۆڤ  قــەڵەم  و خــامـەی   بفرۆشــێ
ڕۆژێک  بــۆ  پارە  ئـابـڕوش  دەفرۆشـێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە