دەردى مەسئوول

Monday, 20/11/2017, 21:47

1958 بینراوە


خێر و داهاتى ئەم  ووڵاتە
خواردتان وەک قاپێ زەڵاتە
خانووتان تاکە وەکو قەڵاتە
ورگتان زلە، هەویرى هەڵاتە

دۆلار رێز دەکەن لە ناو دەڵاقە
ژنیک دەهێنن  و ژنێک تەڵاقە
توخوا مەسئوول ئەمە ئەخلاقە
لەو دونیا ئەیخۆن شەق و فەلاقە

لە شاشەى تی ڤى ئەلێى مەلانە
لە ڕاستى واقیع بۆ خەڵک بەڵانە
بۆ ئیمە نووسین  دەردى  دڵانە
چارەتان تەنها فڕێدانە  کۆڵانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە