پاش دە ساڵ کارەباکەی مەلا بەختیار لە دوو سەعات و نێو تێپەڕی نەکرد

Thursday, 30/11/2017, 21:28

3797 بینراوە


لە بیرتانە دەجالە گچکەی ناو حیزبەکەی تاڵەبانی ساڵی ٢٠٠٨ چ درۆیەکی شاخداری لەگەڵ کردن، تا بێدەنگمان بکات؟ ئەو گوتی ئەگەر لە ماوەی ساڵێكدا کێشەی کارەبا چارەسەر نەکر، ئەوا حەقە ئەو حکومەتە بڕوات، کەچی وا دە ساڵی بەسەردا رۆیشت، نە کارەبا چاک کرا، نە حکومەتەکەیان ڕۆیشت، کە خۆی یەکێکی ئەو حیزب و دەسەڵاتە بوو! ئەو پێی وابوو، کە مادام خۆی وەزیر نییە و لە حکومەتدا نییە، ئیتر ئەم ناکەوێتە خانەیەوە کە حیزبەکەی خۆی لە دەسەڵاتی حکومەتدایە! ئاخر بۆ قسەی وا نەکات، لە کاتێکدا خۆی وەکو بەرپرسێک بەردەوام کارەبای هەیە، هاوەڵ و ئەندامانی حیزبەکەی لە حکومەت و دەسەڵاتدان، خۆ کەسیش دەنگ ناکات و کەس لێیان راست نابێتەوە، ئەوانیش نە حەیا و نەشەرەف و ناموسیان نییە، ئیتر بۆ شەرم بکەن و بۆ بڕۆن!؟ گوێ لەو ڤیدیۆیە بگرە، چۆن پینە و پەڕی قسەکانی دەکات!
مەحمود سەنگاوییش پێش ئەوەی کاوە گەرمیانی تیرۆر بکات، گوتوبووی نۆزدە دوژمنایەتیم هەیە با ببێت بە بیست.
جا خەڵكی ستەمدیدەی کوردستان بە خوێندەوارو نەخوێندەوار و گەورەو بچوك و خەڵکی شارو لادێ و ژن و پیاو و منداڵ، بە ئاگا بێنەوە ئەمانە دوژمنی ئێوەن و ٢٦ ساڵە لە مافە سەرەتاییەکانتان بێبەشتان دەکەن، سەدامیش ٣٥ ساڵ خەڵکی دەچەوساندەوە، ئەوە کۆی هەردووکی دەکاتە ٦١ ساڵ، ئەی عومری ئەم ژیانە فانییە چی تێدا مایەوە بۆمان تاوەکو ئینسان بژین؟ دەبوو خەڵك زوو ئەو ڕاستییەی بزانیایە کە ئێمە لە ناو هەموو میللەتان و وڵاتانی دونیا قوڕبەسەرترینخەڵکین، بە هۆی ئەو دوو تاقمە مافیایەی بارزانی و تاڵەبانییەوە، ئەوان ویژدانی کۆمەڵێك خەڵکی کەمیان کڕیوەو لەپارەی میللەت موچەی باشیش دەدەن بە چڵکاوخۆرو پیاوکوژەکانی خۆیان کە بەرگری لە مانەوەیان دەکەن، ئیتر ئەو خەڵکە رەشورووتەش با سیر بخواو زوڕنا لێبدات، ئەمانە هەموو پاداشتێکیان بۆ خەڵکی کوردستان فرۆشتنی خاك و کەرامەتییەتی، ئەی خەڵکینە هوشیار ببنەوە ئیتر بەسە قبوڵکردنی زوڵم و ناحەقی، سەدام بە ناوی عروبەوە ستەمی دەکرد، ئەمانیش بە ناوی کوردایەتییەوە شەرعییەتی زوڵم کردنیان داوە بە خۆیان، ئەمانە لە زەرەر زیاتر هیچ سوودێکیان نییە، گەر نەمێنن ئەو کاتە مرۆڤی کورد دەزانێت چ بەڵایەکی لە کۆڵ بووەتەوە و ئینجا تامی ژیانکردنی خۆی وەكو مرۆڤ دەکات، کە خەڵکی دونیا دەمێکە ئەو مافانەیان بەدەست هێناوە.
ئەی خەڵکینە خۆتان سەرپشك بکەن ، ئەمانە کە حسابی ئاژەڵ بۆ میللەت ناکەن دەنا بۆچی هێشتا هەر وەرزی پایزە کەچی تەنها دوو سەعات و نیو لە شەو و ڕۆژێکدا کارەبای نیشتمانی بدەن بە هاوڵاتییان؟ ئەی گوایا ئیشی ئەو ئاغایانە هەر ئیمتیازات و فرمان دەرکردنە؟ دەبێت میللەت خزمەتییان بکات؟ لەولاشەوە  کە هێشتا چارەکە موچەی دوو مانگ لەمەوپێشیشیان نەداوە بە فەرمانبەران دەبێت میللەت سەری مانگ دەست بکات بەگیرفانیا تا ٥٠ دۆلاری حەقی موەلیدە بدات، گرانتر لە زۆربەی وڵاتانی دنیا، ئەمە جگە لە مافی خۆڵڕشتن و کارەبا و ئاوی نیشتمانی کە هەر نین و دەرناکەون.
میللەتێك خۆی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی نەکات، کەس بۆی ناهێنێت و نایداتێ، گەر بێدەنگ بن ئەوا تا هەتایە هەر بە کۆیلەیی نەوەکانی ئەو دوو بنەماڵە ناپاکە دەمێننەوە و نازانن مانای بە مرۆڤبوونی ئێمە چییە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە