ئۆپۆزیسیونی کوردستان(بەشی سێ)

Saturday, 09/12/2017, 23:01

3067 بینراوە


تڕادیژیای دابەشکردنی کوردستان لە نێوان چواردەوڵەتی دواکەوتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاتێک کامڵ بوو کە ڕیبەرایەتی خەباتی رزگاریخوازی ونەتەوەیی کوردەکان هێدی هێدی لە دەست چینی مام ناوەندی وخوێندەوار دەرهێنرا وکەوتە دەست بنەماڵی بارزانی، کە بناوانی ئابوری وفەرهەنگی ئەوان دەگەرآیەوە بۆ سەردەمی ئەمارەتەکانی کورد. بنە ماڵەی بارزانی نموونەی هەرە بەرزی ئەو هێزانەن.
ئەو ڕێکارە لە کاتی هەڵوەشآنەوەی / ژ، کاف / دا دەستی پێکردوتائەو سەردەمەش هەر بەردەوامە! عەبدوڵڕەحمان زەبیحی دامەزرێنەرو ڕیبەری ژ،کاف، دوای رزگار بون لە زیندانی شای ئێڕان گەڕآیەوە شاری / مهاباد /. بەڵام لە کاتی نەبونی ویدا ژ،کاف، هەڵوەشآیەوە!؟ وحێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بنەماڵەکانی دەرەبەگ وئاغاوشێخ ورووحانی وزەمیندارو...دامەزرا!
عەبدولڕەحمان زەبیحی، دوای ناکامیی کۆماری کوردستان گەرآیەوە عێڕاق ، وەک پەنابەر لە وێ ژیا تا کۆچی دوایی تەمەنی حەولیدا ژ،کاف، هەر بە زیندوویی رابگرێ.یان بە ناوێکی دیکە زیندووی کاتەوە./ رەوانی شآد بێ /. بەڵام لە بەر هیندێک هۆ نەیتوانی ئەو ئەرکە ڕاپەڕێنێ. لە دواییدا هیچ کام لەو حیزبانە کە دروست بون بە دڵی وی نەبون. بەڵام دەگەڵ مامۆستا شێخ عێزەددین حوسێنی هەر نزیکایەتی هەبوو.چوون ئەو لە پێشودا ئەندامی ژ،کاف، بووە ولە بواری چینایەتیشدا لە چینی مام ناوەندیی وخوارووی کۆمەڵگا بوو وباوەڕی بە جودایی دین لە سیاسەت بوووسیاسەت وئابوریی سوسیالیستی قەبوڵ کردووە.
زەبیحی لە ساڵەکانی کۆتایی تەمەنیدا زۆری حەولدا بە هاوکاریی مامۆستاو نزیکەکانی وی سازمانێکی تازە دروست بکا. بە داخەوە مەرگ مەودای نەداوچارەنووسی ژیانی وێنەی چارەنووسی پەڕتووکەکەی بوو کە بە ناوی فەرهەنگی کوردی کە بە ناتەواوی مایەوە وکۆتایی پێ‌هات. لە سەردەمی مردنی زەبیحی دا لە ساڵی ١٩٨٠ز دوو ساڵ بە سەر دروستبونی پ،ک،ک، تێپەڕیبوو. پ،ک،ک، هێشتا لە سەردەمی قۆناغی مارکسیسمی کلاسیکدا دەژیا.
بە سرنجدان بە قەوارەی فکریی وئامانجەکانی پ،ک،ک، دەتوانین بە ڕاشکاوی بڵێن کە هەمان ئەو ڕێبازەیە کە بەرەو کامڵ بون دەچێ کە ئەو حیزبە دەیخواست.ژ،کاف، حێزبێک بوو لە دەرەوەی کاریگەریی بنەماڵیی ودەرەبەگایەتی وعەشیرەگەرایی لە کوردستان. حیزبێک کە ئامانجی چینی مام ناوەندیی کۆمەڵگای دابین دەکرد.پ،ک،ک، وێنەی ژ،کاف، هەڵقوڵاوی چێنی گەنج وخوێندەوار بوو. کە لە چوار چێوەی مارکسیسمی سووننەتی دوور کەوتەوە بە بێ ئەوەی خەیانەتی بەو فکرە کردبێ. لە سەرەتای سەدە لە ژێر کاریگەریی یئدۆلۆژیای / بووکچین / فەیلەسوفی ئاناڕشیستی ئامریکایی توانی خۆی لە چوق بەستوویی سوننەتی رزگار بکاولە دایک بوونێکی نوێ بکاتە ئەزمون بۆ خۆی.
هیوای دەوڵەت – نەتەوەی وەلاناولە جێگای وی نەتەوەی دێمۆکڕاتیکی کردە ئامانج بۆ دوا رۆژی خۆی. ستڕاتیژیی نوێی لە سەر بنەمای نەتەوەی دێمۆکڕاتیک، پیشەسازی،ئێکۆلۆژیک وئابوریی سوسیالیستی وسیاسەتی دێمۆکڕاتیک ودێمۆکڕاسی راستەوخۆ وشوڕآیی کردە مەبەستی خۆی بۆ داهاتووی سیاسەتەکانی خۆی.
ئێستێ پ،ک،ک، دووبارە لە دایک بوونێکی نوێی هەمان ئەو منداڵەیە کە عەبدولڕەحمان زەبیحی دامەزرێنەری ژ،کاف، لە ساڵی ١٩٤٣ز دروستی کرد. منداڵێک کە  سەردەمی منداڵیی خۆی تیپەر کرد وپێی ناوەتە گەنجیی وبە وەفا بون بە ئاواتەکانی منداڵی لە ئەزموونەکانی خۆی وئەوانی دیکەش کەڵک وەردەگرێ. بە پێچەوانەی تەواوی رووداوە سیاسیەکان  وحیزبە سوننەتیەکانی کورد توانی نوێ بوونەوەیەکی سەردەمیانە بخوڵقێنێ. تەنانەت لە چوارچێوەی حیزبی زیاتریش ڕۆیشتووە بۆتە رێبازێکی فەلسەفیی، سیاسی ،فەرهەنگی، کە لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان ورۆژهەڵاتی ناوەڕآست پەرەی سەندووە ولە تەواوی دونیادا بە خێڕایی لە حاڵی پێشکەوتن دایە.
" ریزبەندی هێزە کوردیەکانی نەتەوەیی لە دوو بەرەدا خۆیان دەبیننەوە"
بەرەی یەکەم:
ڕاستی سوننەتی بەڕێبەرایەتی بنەماڵەی بارزانی لە ژێر ناوی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق.
بەرەی دوو:
ئەو حیزبانەن کە سەر بە بیانین، حیزبی دێمۆکڕاتی سوریا وئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریە / ئە،نە ، کە، سە /،حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی تورکیە، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران / باڵی شکاوی سەر بە مستەفای هیجری /،حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان / باڵی شکاوی سەر نە مستەفا مەولودی /، حێزبی سوسیالیستی کوردستانی عێڕاق / حەمەی حاجی مەحموود /.
"چەپی مۆدڕێن"
بەڕێبەرایەتی پاڕتی کرێکارانی کوردستان /پ،ک،ک،/. ئەو ڕێبازە لە ژێر کاریگەریی هزرو فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجەلان دروست بووە. لە چوار وڵاتی تورکیە وئێران وئێراق وسوریە لە ژێڕ ناوی جۆراوجۆر چالاکی ئەنجام دەدەن کە بریتین لە:
حیزبی یەکێتی دێمۆکڕاتیک لە سوریە.
پژاک لە ئێڕان.
تەفگەری ئازادی لە باشووری کوردستان.
حیزبی دێمۆکڕاتیکی گەلان./ هە،دە،پە وبە دە،پە،/لە تورکیە.
سەرەڕای جیاوازیی کەش وهەوای سیاسی وفەرهەنگیی جودا ئەو حیزبانە هەر کام رێکارێکی گونجاویان بۆ چوارچێوەی چالاکی خۆیان دیاری کردوە.
" جەریانە مام ناوەندیەکان"
ئەو حیزبانەی کە لە دەرەوەی ئەودوو جەریانە سیاسیەنەن پانتاییەکی فراوانیان لە خۆ گرتووە بریتین لە: یەکێتی نیشتمانی، گۆڕآن، لقی جوێ بۆوەی کۆمەڵەکان، حێزبی ئایەندەی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک لەو دووریزبەندیەدا جێگایان نابێتەوە. بەڵام هەرکامیان بە سرنجدان بە پێگەی چینایەتی وسیاسی ، خۆیان بە یەکێک لەو دوو بەرەیەدا نزیک دەبینن ولە بەرەی پ،ک،ک، نزیکن.لە ناو کۆمەڵەکاندا لقی حیزبی کومونیستی ئیڕان / برایم عەلیزادە / لە پ،ک،ک، نزیکە. سازمانی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشآن / عەوڵای مەهتەدی/ لە بنە ماڵەی بارزانی نزیکە! وخاوەنی قەوارەیەکی یەکدەست نییە وبیر لە قازانجی شەخسی دەکاتەوە.
لە ناو گۆڕانیشدا ئەو بارودۆخە هەیە.هەروەها دووحیزبی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەی زەحمەت کێشآنی کوردستانی ئیڕاندا کەسانێك هەن کە خۆیان بە لایەنگری بەرەی چەپ دەزانن.

لە نووسینی: ڕێزدار نەوید دانش پوویان.
وەرگێڕآنەوە بۆ زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە