ئۆپۆزیسیونی کوردستان لە روانگەی دوو بۆ چوونی راستی سووننەتی وچەپی مۆدێڕن (بەشی یەک)

Thursday, 23/11/2017, 13:01

3563 بینراوە


کوردستان لە بواری جوغڕآفیاییدا گرێدراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕآستە کە لە نێوان وڵاتانی تورکیە وئێڕان وسوریە وعێڕاق دا بەش بەش بووە!ئەو دەوەرە هەزار ساڵ لە وەی پێش شوێنی ژیانی کورد بووە. پانتایی ئەو خاکە کە لە سەردەمە جیاوازەکاندا تووشی هەڵکشان وداکشآنێکی زۆر هاتووە. هۆیەکانیش، کۆڕەوهێرشی عەڕەب وتورکەکان بووە. لە سەدەی ١٦ دا شەڕی / چآڵدوڕآن / لە نێوان عوسمانییەکان وسەفەوەیەکان دا دابەش کراوە. دوای شەڕی یەکەمی جیهانی بە هۆی شکستەکانی ئیمپریالیزمی ئینگلیز وفەڕانسە چەند بە شێک لە بەشی عوسمانییەکان کرایە بە دوو وڵاتی تازە بە ناوەکانی عێڕاق وسوریە.
سەرهەڵدانەکانی نەتەوەیی وسەرەتایی لە لایان شۆڕشی شێخ سەعید / ١٩٢٥/ وقیامی شێخ مەحموود / دەیەی ١٩٣٠تا ١٩٢٠/ و قیامی ئیحسان نوری پادشآ/ ١٩٢٧ / وشێخ رەزا دێرسیمی / ١٩٣٧ / بە تووندی سەرکوت کران! هۆیەکان شکستی ئەو سەرهەڵدانانە بریتین لە: نە بونی رێبەرایەتیەکی وشیار وئاگا ونەتەوەیی وهاوکات نەبونی دیدگایەکی دوورناسانە وپەیوەست بە خەباتیكی دوورودرێژی بێ پسانەوە.
دوو: نەبونی ستڕاتیژیەکی دروست بۆ سەراسەری کوردستان.
سێ: چوارچێوەی ئابوری وکۆمەڵایەتی کوردستان بەر دەوام لە ژێر سیستمی عەشیرەگەری وتایفەیی ودەرەبەگایەتیدا بووە.
چوار: دژایەتی دەگەڵ نەخشەی سیاسی تازە داڕێژراوبە دەستی ئیمپریالیزمەکان کە قازانجی ئەوان ئاوای بە پێویست دەزانی کە دەورووبەری سۆڤیەت دەوڵەتەکانی دیکتاتۆڕوخاوەن هیز دروست بن!
" دروستبونی ئۆپۆزیسیونی چەپ وڕاست لە کوردستان"
لە گەرماگەرمی شەڕی دووی جیهانیدا بە هاوکاریی حیزبی / هیوا / کە تازە لە کوردستانی عێڕاق دامەزرابوو، کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ( ژ،کاف ) لە شآری مهاباد لە ساڵی ١٩٢٢زایینی دامەزرا. دامەزرێنەرانی ئەو ڕێبازە لە چین وتوێژی مام ناوەندی وخوێندەواری شآری پێکهاتبون. سەرچاوەی فکری ئەو کەسانە بریتی بوو لە حیزبی / خۆی بون / ونوری پاشا لە تورکیە وحیزبی / هیوا / لە عێڕآق کە خاوەنی فکروهزری سوسیالیستی بون. ژێ،کاف، درووشمی کوردستانی گەورەی راگەیاند ودەگەڵ بە شەکانی دیکەی وڵات هاوپەیمانیەکی دروستکرد بە ناوی / سێ سنور / . پاشآن پەیوەندی بە سۆڤیەتەوە گرت وداوای پشتگیری لێ کردن. ژ،کاف، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا توانی پەرە بستێنێ وهەروەها بۆ ئەوەی بە لارێدا نەبرێن هیندێك یاسایان ڕەچاو گرت بۆ وەرگرتنی ئەندام.
بۆیە سەرۆک عەشیرەوروحانی ودەرەبەگ وئاغاوەت... بە ئەندام وەر نەدەگرت. چون چوار چێوەی فکری ئەوان جودا بوو دەگەڵ ئەو چین وتوێژە. دەیانزانی هەر کات ئەوانە بە ئەندام وەربگیرێن لە داهاتوودا ژ،کاف، دەبێتە موڵكی سەرۆک عەشیرەودەرەبەگ وروحانی وشێخ ومەلا.( و: وەک ئێستێی ئەو حیزبەی بنە ماڵەی بارزانی کە ناویان ناوە پاڕتی دێمۆکڕات. کە چی هیچ فڕێکیان بە دێمۆکڕاسی ودێمۆکڕاتیک بونەوە نییە).
لە سەر جوغڕافیای حیزبە کوردستانیەکان دوو ڕێبازی دژ بە یەکتر دەبینرێن کە پەیوەندیان بە دوو پێشینەی زەینی وفکریی جیاواز هەیە. یەکەمیان چینی باڵادەستی کوردستانە کە بریتیە لە سەرۆک عەشیرە ودەرەبەگ وسەرمایەدارانی مامڵە گەروبازەرگانانەن کە دەستەمۆو نۆکەری داگیرکارانن ، ئەوانە لە ئاست دادوەریی کۆمەڵگایی ومافی مرۆڤ وشآڕومەندی ئازاد وێنەی ژەهرن کە وەک رابوردووی خۆیان دەرەبەگ وخاوەنی ئەماڕەتەکانی کوردستان بون. بۆیە هیچ باوەڕێکیان بۆ خۆیان نییە  بۆ سەربەخۆیی ورزگاڕیی کوردستان.
ئەوان تەنیا وەدووی فکری دروستکردنی میر نشینێکی بچووک کە لە ژێر کاریگەری وسەروەری یەکێک لە هێزەکانی ناوچەییدا بەڕێوە دەچێ.ستڕآتیژی ئەوان بۆ گەیشتن بە ئامانج بریتیە لە دابینکردنی بەرژەوەندی داگیرکار لە جیاتی ئەوەی ببنە هەڕەشە بۆ دوژمن وداگیرکار! کوردایەتی ودرووشمی رزگاری نەتەوەیی درووشمێکی سەتا لە سەت درۆزنانەیە وبێ ناوەرۆکە کە تەنیا بۆ فریودانی ڕاگشتی کوردومرۆڤی ساویلکەیە. ئاواتێك کە ١٠٠ساڵە ئارەزوویە بۆ کوردان.
حكومەتی عوسمانی وئێڕان ١٠٠ساڵە بە کەڵکوەرگرتن لەو چین وتوێژانەی وەک: سەرۆک عەشیرە ودەرەبەگ وشێخ ومەلاو... توانیویانە دەسەڵاتی خۆیان بە سەر کوردستاندا درێژە پێ بدەن. ئەو چین وتوێژانە لە ژێر چاوە دێری ودۆستایەتی ئەو دەوڵەتانەدا، دەسەڵاتی خۆیان بە سەر خەڵکدا سەپاندووە! مێژوو دووپات بۆتەوە بەڵام وێنەی سەردەمی رابوردوو نییە. چون کۆمەڵگا ئاڵوگۆڕی بە سەر هاتووە. پاش ماوەکانی چینی باڵادەستی پێشووبە یارمەتی بورژوازی مامڵەگەر وبازەرگان، لە ژێر چەتری عەشیرەگەرایی بنەماڵەی بارزانیدا بوونەتە یەک، بۆرووبەروو بونەوە دەگەڵ حیزبە دژبەرەکان لە سەر ئیمکانات ونیزامیگەری داگیرکاران بۆ درێژخایەن حیسابیان بۆ خۆیان کردووە.
سەرکوت وکوشتاری شۆڕشگێڕانی ئێڕان وکوشتنی کوردەکانی تورکیە ودەست پێداگرتنی شاری هەولێڕو سلێمانی بە یارمەتی تانکەکانی سەددام حوسێن وکوشتنی دەیان کەس لە کادرەکانی دەرمانی گریلاکانی بریندار ورۆژنامەنوسانی سەر بە پ،ک،ک،لە شاری هەولێر لە ساڵی ١٩٩٧ ی زایینی مشتێکن لە خەروار!
پێناسەی چینی باڵادەستی کۆمەڵگای داگیرکراو، پێچەوانەی رزگاری نەتەوەییە. لە راستیدا ئەوانە رزگاریدەرو نەتەوەیی نین. چون بەرژەوەندی ئەوانە بە پێک هێنانی دەسەڵاتێکی سەربەخۆوپێشکەوتنی کورد وکوردستان لە ناو دەچێ.
ساڵی ١٩٦٤ لەژێرکاریگەریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی / ئێران / کۆماری کوردستان تازە راگەیندرابوو.پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق دامەزرا. دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە پێکهاتبوون لە کەسانی خوێندەواری شار وچەپەکان ومرۆڤی نەتەوەیی وعەشیرەیی. مەلامستەفا بە هۆی شەڕدەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا وەک پەنابەر لە شآری مهاباد دەژیا. دوای  ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، تێکەڵاوی بەو کۆمارە بوو کە جەماوەری کوردستانی عێڕآق مەلایان وەک ڕیبەرێکی کاریزمایی چاو لێدەکرد!.مەلا ١٢ ساڵ بوو لە عێڕآق دووربوو. بۆیە دوای رووخانی کۆمار وێڕآی ٥٠٠کەس لە هاوڕییانی خۆی پەنایان بردە سۆڤیەتی پێشوو. مەلا لەوێ خەریکی کاروباری قەسسابی وئاشەوانی بوو.چون سۆڤیەت ئیزنی کاری سیاسی پێنەدەدا.
سەرەڕآی ئەوانەش پاڕتی،د،ک،ع، بۆ پێشخستنی مەبەستەکانی خۆی وکەڵک وەرگرتن لە کەسایەتی مەلامستەفا وێنەی ڕیبەرێک کە شآنازی پێوە بکرێ، نیشآن دەدا.دوای کۆدەتای عەبدولکەریم قاسم وکرانەوەی فەزای سیاسی وچآکسازی وهەڵویستی قارەمانانەی ئەو بۆ دادوەری کۆمەڵگایی ولابردنی ستەمی میللی بوو کە مەلا گەرآیەوە عێڕاق وهیوایەکی زۆری لە کوردستانی عێڕاق دروستکرد. بەڵام زۆری نەخایاند کە ئەو هیوایە وەرگەرآیەوە بۆ ناهۆمێدی.
هاتنەوەی مەلا بوو بە دروستکردنی بێ بەختی بۆ دەوڵەتی عێڕآق. ئەو حیزبە لە کۆتاییدا تەواوی ئەو کەسانەی کە هیوایان بە چآکسازی هەبوو بە هۆی ئەو کارانەی کە کران کە کەمتر لە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی نەبون بۆیەکەمین جاربوولە عێڕاق رادەگەیاندرێ کە دوونەتەوەی کوردوعەڕەب بوونیان هەیە وپێکەوە دەژین. کوردەکانیش بە مافی یەکسانی خۆیان دەگەن. بە جێ هێهنانی ئەو یاسایە ئەو کات دەستکەوتێکی زۆر بوو.لەوەش گرینگتربەرنامەی چاکسازی لە زەوی وزاروچاکسازی کۆمەڵایەتی بووکە دەیتوانی چوارچێوەی کۆمەڵگای ئابووری کوردستان وعێڕاق لە قەوارەی عەشیرەگەری بباتە ئاستی نەتەوەیی ولە دونیای پاسکەوتوویی ودەرەبەگایەتی دوورخاتەوە وسەردەمێکی نوێی مۆدڕێن پێک بێنێ.
عەبدولکەریم قاسم لە ریزبەندی ناو نەتەوەیدارووی کردە جەمسەری رۆژهەڵات. ئەو پەیمانەی کە لە ڕیگای ئیمپریالیستەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی رووسیە وپێشگرتن لە ئاڵوگۆڕيکانی ئێڕان وعێڕاق وتورکیە وپاکستان دروست ببوو، هەڵوەشآیەوە. فێڵ وتەڵەکەی رۆژئاوا بۆ راگرتنی دەسەڵاتی تازە لە عێڕاق زۆر زوو دەستی پێکرد. بۆیە هاندانی عەشیرەکان ودەرەبەگەکانی کورد لە دژی چاکسازی لە زەوی وزاربوو.لەو بوارەدا ڕۆڵی رێبەرایەتی مەلا مستەفا لە سەرووی ئەو پیلانە مەزنەدا بوو.
لەو ناوەدا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕآق سەر بە بنەماڵەی بارزانی سەرەڕآی ئەوەی کە خوێندەواروشآرەزای سیاسەتیان تیدابوووفکرو هزری عەشیرەگەری ودەربەگایەتی مەلا مستەفایان  باش دەناسی، بەڵام بە هۆی دواکەوتوویی کۆمەڵگا لە کوردستان بە کردەوە وەدووی مەلا دەکەوتن! دژایەتی نەرمی ئەوان دژی مەلا مستەفا هیچ بەرهەمێکی نەبوو! پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق بە کردوە ببو بە دوو بەش.
بەشی یەکەم پێکهاتبون لە: هەمزە عەبدوڵلا،برایم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی.لایەنی دیش مەلا مستەفا وعەشیرەکەی بون کە باوەڕیان بە شێوە خەباتی نوێ نەبوو وهیچ پڕۆژەشیان بۆ چآرەسەری پێ نەبوو،بۆیە لایەنی عەشیرەگەری ئەو حیزبە توانی لە ڕێگای تڕٶروسەرکوت ولادانی لایەنەکەی دیکە سەرکوت بکا! سەرئەنجام لە ساڵی ١٩٦٥ ئەوانی لە حیزب دەرکرد.! ئەوانەی کە مابوون پێکهاتبون لە کەسانی گوێلەمست وگوێ بەلی وزمان چەور وبێ کەڵک. بۆیە تا ئەوڕۆش ئەو حیزبە هەر هی بنەماڵەیە وهەروا دەچێتە پێشێ.!
لە نووسینی: ڕێزدار نەوید دانشپوویان.
وەرگێڕآن بۆ کوردی: جەعفەر کەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە