گەوجاندن بە سپۆنسەری ئەندامانی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای کورد بەردەوامە!

Friday, 15/12/2017, 15:28

2725 بینراوە


پەندێکی کوردی هەیە دەلێت بە کەر ناوێڕێت و بە کورتان فێڕە.
تەواوی خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن هۆکاری کێشە ئابوریەکانی کوردستان، سەرانی مافیای هەردووبنەماڵی بارزانی و تاڵەبانی و کۆی شەریک و خەریک و هاوبەشەکانی ئەو دوو بنەماڵە مافیایە و حیزبەکانی تری کوردایەتییە، کەچی بۆگەوجاندنی خەڵکی کوردستان و لابردنی فۆکس لەسەر سەرانی مافیای کوردایەتی، ئەندامانی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای کوردایەتی (پەڕلەمان) دەیانەوێت سەرکردەمافیاکان بێبەری بکەن و هۆکاری نەهامەتی و برسێتی و بێ مووچەیی و کارەبایی و بێ ئاوی، لە کۆڵ ئەوان بکەنەوە و بیخەنە سەرشانی کۆیلەیەکی وەک ئاشتی هەورامی. لە کاتێک دا ئاشتی هەورامی جگە لە کۆیلەیەک هێجی تر نییە و ئەوەی ئاشتی و تەواوی پڕۆسەی سوکایەتی بە خەڵکی کوردستان بەڕیوە دەبات سەرانی هەر دوو بنەماڵەن، کە ماوەی ٢٦ساڵە بە بەرنامە خەریکی دزی و تاڵانی و دەستدرێژین بۆسەرمافەکانی خەڵکی کوردستان و داهاتی سەرزەویی و ژێر زەوییان تاڵان کردووە و لە پێناوی خۆیان و بنەماڵەکانیان خەرجیان کردووە. جگە لەوەی تیرۆری ئازادی خوزان و ڕۆژنامەنووسانیان کردووەتە پیشەی هەمیشەییان، دەستدرێژیان کردووەتە سەرژان و ژنی بە مێردیان داگیرکردووە. جارێک لە جاران ئەو ئەندامانی دیوەخانە نقەیان لێوە نەهاتووە و کاتێک سەرانی مافیا پێویستیان بە هەر شتیک بووبێ لە سیناریۆیەکی گاڵتەجاڕی دا بە ناوی دەنگی خەڵکی کوردستانەوە کۆیان کردوونەتەوە شەرعیەتیان مافیاگەری خۆیان پێدەرکردوون.
ئەم قەرەقۆزو کۆیلانەی ناویان لە خۆیان ناوە ئەندامی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای کوردایەتی، دەتوانن پێمان بڵێن لەماوەی بوونی دیوەخانەکە تا ئێستا شتێکتان کردبێ بە قازانجی خەلکی کوردستان و توانیبێتان یەک بەرپرسی گەندەڵ و داوێنپیس بدەن بە دادگا و دەسەڵاتی لێوەربگرنەوە، یان توانیبێتان یەک دیناری دزراوی خەلکی کوردستان بگێڕنەوە بۆ خەلک، یان توانیبێتان لەسەر خیانەتەکانی سەرکردەمافیاکان، بۆ دەرمانیش بێت دانەیەکیان ڕاپێچی دادگا بکەن.
سەرانی مافیای کوردایەتی دەیان خیانەتی گەوەرەیان کردووە، لە ماوەی ٢٦ساڵەی دەسەڵاتی ناشەرعی و بەزۆری چەک و ئیرهاب سەپێنراو، لە نموونەی خیانەتی ٣١ی ئاب و بەئەنفالدانی یەزیدییەکان و بەدەستەوەدانی کورکوک شارۆچکەکانی تر لە ١٦ی ئۆکیۆبەر و هێنانی سوپای بەعس و تورکیا و ئێران و بازرگانی لەگەڵ داعشی تیرۆریست، پێمان ناڵێن چیتان کردووە، جگە لە وەرگرتنی پارەی مۆڵ لەسەر قوتی خەڵکی کوردستان و بەیعەت دان بە مافیاگەری.
باشتر نییە دەمتان داخەن گاڵتە بە خەڵکی کوردستان مەکەن، بەناوی ئەوەی ئاشتی کۆیلەی بنەماڵەی مافیای بارزانی تاوانبارە و ئەو هۆکاری ئەو دۆخە ئابوریەیە، مەگەر ئێوەی گەمژە دەنگتان بەئابوری سەربەخۆ نەداوو ئێوە ئاشتیتان نەکرد بە دەمڕاستی سەرانی مافیای کوردوو تاڵانکردنی ژێرخانی کوردستان. ناشێ بڵێن نەمانزانیووە، یان ئەوکات ئاخوڕەکەتان باش بوو خەڵکی کوردستان، لە بێ مووچەیی و بێ کارەبایی و بێ ئاوی دا دووچاری کێشەی کۆمەڵایەتی بوون و ئێوەی کویلە و ئەندامانی دیوەخانەکەی سەرانی مافیای کورد مووچەی مۆڵی خۆتان وەردەگرت و ئیفاد و ئەوروپاش لەولاوە بووەستێ.
ئێستا دەتانەوێت بە ناوی ئاشتی کۆیلەی بنەماڵەی مافیای بارزانی خەڵکی کوردستان بگەوجێنن و وا لە خەڵکی کوردستان بگەیەنن، ئەوەی هۆکاری ئەو دۆخە خراپە ئابوریەیە سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵە و تەواوی سەرانی مافیای کوردایەتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو حەمەی حاجی و شیوعی و دووکانەکانی قالی و دووقاڵب سابوونەکان نییە، بەڵکو ئاشتی کۆیلەیە.
بەراستی دەبێت خەڵکی کوردستان سەرەتا و بەرلەوەی سزای سەرکردەمافیاکانتان بدات، دەبێت سزای ئێوەی پاسا و هێنەرەوەی تاوانەکانی سەرانی مافیای کوردایەتی بدات. چیتر ڕێگەتان نەدات بەناوی دەنگی خەڵکی کوردستانەوە، سوکایەتی بە خەڵکی کوردستان بکەن، لەکاتێک دا ئێوە نوێنەری خەڵکی کوردستان نین و نوێنەری کۆمەڵێک مافیان بۆ گەوجاندنی خەڵکی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە