ئۆپۆزیسیونی کوردستان بەشی (چوارەم)

Monday, 18/12/2017, 1:05

2840 بینراوە


کارل مارکس دەڵێ: کۆمەڵگایەکی جەللاد وخایئن بە رزگاریدەری خۆی بزانێ وەک، گوێرەکەیەک دەچێ کە چەقۆی قەساب بلێسێتەوە.
--------------------------
ئەوڕۆکە دەبینین کەسانێکی دڵسۆزوچالاک سەر بە جەمسەری چەپ لە حیزبە دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان هاتوونە دەرێ. کەسانێک وەک حاجی ئەحمەدی وسیامەند موعینی کە لە ڕێبەرایەتی / پژاک / دا جێگایان گرتووە. بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆکی بابەتەکان دەتوانین بڵێین ئەو حیزبانە تایبەتمەندیەکانی بیری بورژوازی نە بە هێز ونە لاوازیان هەیە.لە بواری ئابووریەوە بارودۆخێکی سەقامگیریان نییە. لە لایەک چاویان لە چینی دەوڵەمەندە ولە لایەکی دیکە لە مەترسی شکستدا دەژین کە نەکا بکەونە ژێڕ هزریی چینی کرێکار!
بۆیە کەوتوونەتە گومان لە ئاست هەڵبژاردنی رێبازی چەپی مۆدڕێن یان راستی سوننەتی. چون چەپی مۆدڕێن جگە لە رێباز وفکری نوێ وڕێکاری خەباتی تازە ونوێ بۆ رزگاریی نەتەوەیی ودادوەریی لە کۆمەڵگادا، بیر لە شتێکی دیکە ناکاتەوە. بەڵام ڕاستی سوننەتی خاوەنی دامودەزگای بە هێزی چەوسانەوەو داپڵۆسێنەرە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی، ئەوان دەکاتە شەریکە بەش. بۆیە سامانی سرووشتی باسووری کوردستان بە هاوکاریی داگیرکەران بۆتە موڵکی بنەماڵەی بارزانی!
بێ گومان بە قوربانی کردنی ئەو ئامانجە شەڕی کردوە. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان نموونەی هەرە بەر چاوی ئەو سیاسەتەیە. دەیان کەس وکادری رێبەریی ئەو حیزبە بە ناوەکانی: سولێمان موعینی،سەددیق ئەنجیری وخەلیل شەوباش و... بە دەستی مەلا مستەفای بارزانی کوژران! ودەیانی دیش گیران ورادەستی ئێڕان وشای ئێڕان کران! کە پاشآن لە سێدارە دران! هەروەها سەدان کادر وپێشمەرگەی ئەو حیزبە لە هێرشەکانی ساڵی ١٨٧٩ و ١٩٨٢ لە لایان بارزانییەکانەوە گیانی خۆیان لە دەست داو بارزانییەکان کوشتیانن!
نزیکەی ١٠٠ کەس لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ تا ٧٠ لە ڕێگای یەکێتی نیشتمانی لە ترۆر وگیران رزگاریان بوو. ئێستێ ئەو حیزبە بۆتە ئامرازێک بە دەست سیاسەتەکانی حیزبی سەر بە بنەماڵەی بارزانی وهیچ سەربەخۆییەکی سیاسی وئابووری وفکری لە خۆیاندا شک نابەن. ئەوەی کە پێیان دەگوترێ دەبێ ئەنجامی بدەن / و: لە ترسان / . 
" بەرەی دووهەم"
بەرەی دووهەم پەیوەندیی بە چینی مام ناوەندیی وخوارووی کۆمەڵگا هەیە. کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،کاف / لە ساڵی ١٩٤٣ز لە شاری مهاباد لە ژێر کاریگەریی ئەو چینە دامەزرا. بەڵام دوای ٢ ساڵ بە فیتی چینی باڵادەست (دەرەبەگ، ئاغا، سەرۆک عەشیرە،شێخ و...قووت درا! بەڵام وەک هزروباوەڕنەکوژایەوە.
کومیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکڕات:
لە ساڵەکانی ١٩٦٨ تا١٩٦٧ وێنەی جەوهەری روحی / ژ،کاف / لە ژێر زیلەمۆی ئاوردا سەری هەڵدایەوە. بەڵام لە ڕیگای بنەماڵەی بارزانی و/ ساواکی / شای ئێڕاندا زۆرینەی ئەندامانی یان کوژران یان ترۆر کران!
سازمانی شۆڕشگێڕآنی زەحمەت کێشانی ئێڕان:
لە ساڵی ١٩٤٩ ز لە ڕێگای تاقمێک خوێنەدەواری زانکۆکانی ئێڕان دروست بوو. لە سەر دەمی رووخانی شآی ئێڕان بە خێڕایی پەرەی سەندو بووبە خاوەنی پێگەیەکی جەماوەریی. بەڵام بە مردنی بێوادەی ٢ کەس بە ناوەکانی شەهید فواد مستەفا سوڵتانی وحوسێن کەریمی وهەر وەها کاریگەریی رێبازی چەپی سوننەتی وفەقری تێئۆریکیی بە لارێدا برا وحیزبی کومونیستی ئێڕانی پێکهێنا وپاسآن لێکترازا. ئەو حێزبە نەیتوانی ببێتە حیزبێک بۆ چینی مام ناوەندیی وخوارووی کۆمەڵگا.
کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانی عێڕاق:
بە پێچەوانەی ئەو هەمووە خەباتەی کە کردی، بە هۆی مەرگی ناوەختی شەهید / ئارام / وهەژاریی تێئۆریکیی وکاریگەریی فەرهەنگی عەشیرە گەری سەردەست لە کوردستانی عێڕآق بە بێ دەنگی هەڵوەشآیەوە!
پاڕتی کرێکارانی کوردستان:
لە ساڵی ١٩٧٨ز بە دەستی عەبدوڵلا ئۆجەلان دامەزرا. ئۆجەلان بە هۆی ئەو تاوانەیەی کە هەیبوو توانی چینی مام ناوەندی وچینی خوارووی کۆمەڵگا وچینی رووناکبیر زیندووکاتەوە. بۆ ئە لە کۆمەڵگایەکی چووکی رووناکبیری بوو بە مەزنترین رەوتی سیاسی وفەرهەنگی وکۆمەڵایەتی لە کوردستان. ئەو ڕێبازە نیشآنی داوە کە توانای نوێ کردنەوەی هەیە . لە جیاتی ئەوەی کە قەتیس بمێنێ وپێداگری لە سەر باوەڕەکانی سوننەتی.
ئەو ڕێبازە بۆتە خاوەن تێئۆڕییەکی مەزن وکارا. مۆدڕنیزم وسوسیالیزم وبەرابەریی ژن وپیاو ورزگاریی نەتەوەیی سەر لە نوێ تاریف کردوە وتوانی بە کردەوە ئەنجامی بدا. بەرچاوترینیان حەماسەی شەڕی کۆبانی وخۆسەری رۆژئاوای کاردستانە. کە بۆیە / پ،ک،ک، / وێنەی رێبازێکی چەپی مۆدڕێن لە ئاست چەپی سوننەتی سەری هەڵدا. / کۆتایی / .

لە نووسینی ڕێزدار: نەوید دانشپوویان.
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
سندووقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە