گاڵتەجاری دیموکراسی و هەڵبژاردن،لەژێرسایەی سەرانی مافیای کوردیدا..!

Friday, 12/01/2018, 8:10

2772 بینراوە


دیموکراسیەت ئەگەر بەدیدە تۆرینیەکەی بێت ،بەمانای پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی کەمینە ،نەهەرچوارساڵ جارێک ئەم دەمووچاوبگۆڕیت بەو دەمووچاو.سیناریۆی گاڵتەجاری لەسایەی دەسەڵاتی مافیاگەری سەرانی کوردیەتی و هەردوبنەماڵەی مافیای بارزانی و تاڵەبانی شەریکەکانی ئەوسیناریۆیە چەند جارێک دووبارە بووەتەوە بەبێ ئەوە بچوکترین گۆڕانکاری بەقازانجی خەڵکی کوردستان ڕووبدات .کەواتە سیناریۆی گاڵتەجاری هەڵبژاردن چی بەرهەم هێناوە ،جگە لەمانەوەی مافیاگەری و دابەشکردنی دەسەڵات لەدوو قۆڵیەوە بۆ چەندقۆڵی ،بەڵام هەمان عەقڵیەت و هەمان کاروکردەوەی برسی کردن و دزی و تاڵانی تیرۆری رۆژنامەنووسان و ڕاوەدوونان و تەقەکردن ،لەخۆپیشاندەران و کوشتنیان هیچی تری بەرهەم نەهێناوە ،بۆیە مایەی پێکەنینە باسی گاڵتەجاری هەڵبژاردن بکەیت و پێت وابیت لەڕێگەی ئەو سیناریۆگاڵتەجاریەوە کۆتایی بەمافیاگەری بهێنیت ،یاخود پێت واىیت لەڕێگەی هەنگاوی دیموکراسی و سندوقەوە کۆتایی بەو دەسەڵاتە ئینسان کوژەدێت .
دەسەڵاتی مافیاگەری کوردی تەنانەت دیموکراسیەتی بۆرژوازیش جی بەجی ناکات ،بە مەفهومە تۆرینیەکەی ،کەپاراستنی مافی کەمینەو هاوڵاتیانە،بۆیە بانگەشەکردن بۆ گاڵتەجاری هەڵبژاردن و دیموکراسی سەرمایەداری گەوجاندنی خەڵکەو چاوبەستنیانە بە وەهم و هێشتنەوەیانە ،لەژێر سایەی دەسەڵاتی هۆڤیانەی سەرانی مافیای کوردایەتی .
دەسەڵاتە مافیاو تۆتالیتارەکان ،هەرکاتێک دووجاری دەنگی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان دەبنەوە،بۆ گەوجاندنیان پەنا بۆ گاڵتەجاری هەڵبژاردن و دیموکراسیەت دەبەن و خەڵک  فریوو دەدەن بەوەی لەڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە دەتوان دەسەڵات بگۆڕن ،لەکاتێک دا مێژوو ئەو ڕاستیەی دەمێکە سەلماندوە ،هیچ دەسەڵاتێکی سەروخەڵک دەست بەرداری دەسەڵات نابیت هەتائەوکاتەی ڵەڕێگەی شۆڕشەوە کۆتایی پێ نەهێنرێت .
ئەوەتاکارەکتەرێکی بچوکی دەسەڵاتی مافیای کوردایەتی چۆن گاڵتە بە گاڵتەجاری هەڵبژاردن و دیموکراسیەتەکەی خۆیان دەکات .کە زۆرجار بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ،دەبێت حکومەتی عێراق چاو لەوان بکات بۆ دیموکراسی ،دەڵێت ئێمە یەک کورسیش بهێنین دەسەڵات ڕادەست ناکەین ئێمە هێزی چەکدارمان هەیە ،بەمانایەکی تر هەتا چەتەکانیان بەرگریان لێ بکات و ساحەکە تەخت بێت و ئەوان بتوانن ،لەڕێگەی چەتە چەکدارەکانیانەوە خوێنی هاوڵاتیان بڕێژن دەست لەو دەسەڵاتە مافیاگەریە بەرنادەن .
ئەو قسەیە ناخی تەواوی سەرانی مافیای کوردایەتی یە و هەموو قسەکانیان ،لەبارەی گاڵتەجاری هەڵبژاردن و دیموکراسیەتەوە ،جگە لەگەوجاندنی خەڵکی و فریودانیان بەدیموکراسی بۆرژوازی هیچی تر نی یە .
کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان تێبگەن ،گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن و دیموکراسی بۆرژوازی ،یەک هەنگاو لەماف و ئازادیەکانتان نزیکتان ناکاتەوە ،بەڵکو ئازارو مەینەتیەکانتان قوڵتر دەکاتەوەو ،برسێتی و هەژاری زیاتر دەکات .دوای ٢٦ ساڵ ئەزموون کردن ،لەگەڵ درۆکانی سەرانی مافیای کوردایەتی کاتیەتی خۆتان بیر بکەنەوە ،بەگاڵتەجاڕی هەڵبژاردن و دیموکراسی بۆرژوازی چی بەدەست دەهێنن ،جگە لەبەدبەختی زیاتر و درێژکردنەوەی دەسەڵاتی مافیاگەری ڕەنگاو ڕەنگی کوردایەتی .
ئێستاکاتی هەنگاوی ڕادیکاڵانەو شۆڕشگێڕانەیە ،بەخۆڕێک خستن و هۆشیاری بەئاسۆو ئامانجی کۆتایی بە و دەسەڵاتە ،ئەمەش بە پێک هێنانی ڕێکخستنی هۆسیارانە دەبێت و خۆئامادەکردن بۆ شؤڕش .
شۆڕش بەبێ بوونی هۆشیاری بە ئاسۆ وئامانجەکانی دوای شۆڕش ئەنجامێکی نابێت و شکست دەهێنێت ،دەبێت خۆمان تەیاربکەین و هۆشیار بین بەئامانجەکانمان ،بۆ دوای کۆتایی هێنان بەمافیاگەری دەسەڵاتی سەرانی کوردایەتی ،نابێت ئامانجمان گۆڕینی دەمووچاوەکان بێت ،دەبێت ئامانجی ئێمە لەشۆڕش هێنانی ئازادی و داد پەروەری و بەختەوەری بێت بۆ ئینسانەکان .
هۆڵەندا
٨/١/٢٠١٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە