بازرگانەکانی نیشتیمان

Tuesday, 16/01/2018, 23:29

2048 بینراوە


تۆ بڵێ ی شتێ مابێ لە نیشتیمان
لە لایەن دزو گەندەڵ و 
سەرمایەدارە چاوچنۆکەکان
بازرگانیان  پێوە نەکرابێ
بەکاڵی بێ یا برژاو
لەژێر زەوی و سەر زەوی   
 تا دەگاتە ئاسمانی شینی سووتاو
لە دار لە بەردو لەئاو
لە سێبەرو لە هەتاو
لە خوێن و دڵ و
کاسە سەرو گلێنەی چاو 
تا دەگاتە ناو دوو لینگی شەڕەفیان
بە کڕین و فرۆشتن و  دۆڕاو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە