عفرین خەونی لەبارچوی ئۆردۆغان

Saturday, 20/01/2018, 13:04

2784 بینراوە


تورکیا بە سەرکەوتنی کورد لەهەر شوێنێکی جیهان توشی دڵە خورپێ و تەنگە نەفەسی دەبێت، ئەوەی تورکیا توشی تەنگە نەفەسی زیاتر کردوە، کوردستانی خۆرئاوایە، ئەو بەشەی وەک چقڵ رۆچۆتە هەناوی دوژمنانی کورد و جاشەکانیان، ئەمرۆ عفرین بۆتە جێگای چاو تێبرینی گەورەترین دوژمنی گەلەکەمان، بە دابرینی عفرین و داگیرکردنی هەم دۆخی کوردستان شکست دێنێت، هەمیش کورد توشی زیانی گەورە دەبێت، ئەم زیانە تەنیا کورد ناگرێتەوە، بەڵکو گورزێکی کەمەر شکێنی بەهێزیش دەبێت بۆسەر ئەوانەی لەدژی داعش لەشەردا بونە، کوردیش ئەو هێزە کاریگەرە بوو بۆ ئەم دوژمنە ، چۆن سەرکەوتنی کورد بەسەر داعشدا سەرکەوتنی گەورە بوو بۆ هاوپەیمانان، بەم شێوەیەش کەوتنی کورد بەدەستی تورک شکستێکی گەوەرەیە بۆ هاوپەیمانان.
شەڕی دوێنی کورد لەگەڵ داعش لە خۆرئاوای کوردستان، شەری هەمان بەرنامەیە ئەمرۆش لە عفرین، دوێنی داعش چەندە دوژمنی کورد بوو، تورکیا سەدان هێندە زیاتر، تورکیا دوێنێ خەونەکانی بە کەوتنی کۆبانێوە دەبینی، هەروەها تورکیا هەموو خەونەکانی بۆ تێکشکاندنی هزری کورد و رەگ و ریشەی کوردان و شکست پێهێنانی قەندیل لەسەر کۆبانێ هەڵچنی بوو، بەڵام بەرخودانی کۆبانێ وایکرد، قارەمانێکتی و مەزنێتی قوربانیان و خۆراگری و شەونخونی رۆڵەکانی کورد لەم بەشە تەواوی جیهانی خستە سەرخەت، هیوای دۆستانی کوردی زیاتر و ئومێدی ئازادی خوازانیان بەهێزترکرد و خەونی گەورە تیرۆرستی جیهانی و رێبەری دونیای توندو تیژی ئۆردۆغانی فاشیلیان لە گۆڕنا.
ئەوەی زیاتر کێچی خستۆتە کەوڵی گەورەتیرۆرست ئۆردۆغانی فاشیست هەر سەرکەوتنی گەورەی کۆبانێ بەتەنها نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنە یەک لەدوایەکەکانیتر تا بە رزگار کردنی رەقە کۆتای هات، ئاخر سەرکەوتنی رەقە بەتەنها پشتی داعشی نەشکاند، بەڵکو خەوی لە تورکیای فاشی بڕی، هیواکانی لەگۆرنان، ئەمانەش بەتەنها سەرکەوتنی گەورە نەبوون، بەڵکو ئەوەی زیاتر سەرکەوتنی بەخشیە ئەم بەشەی کوردستان، پشگیری نێودەوڵەتی و بەتایبەتیش ئەمریکا و روسیا بوو، ئەمریکا بەبەخشینی ئەم هەموو چەک و تفاقە بە شەرڤانان گەورەترین سەرکەوتن بوو، لەخۆرهەڵاتی ناوەراست بۆ گەلی کورد بەتایبەتیش بۆ خۆرئاوای کوردستان، ئێستا پشگیری ئەمریکا بۆ ئەم بەشە دوو شتی رونمان پێدەڵیت.
یەکەمیان: وەک کورد لە ئێستادا باشترین هێزی پشتیوانین بۆ ئەمریکا لە  کوردستان، بریتی یە لە شەرڤانان، دوای ئەوەی ئەمریکا چارەگە سەدەیەک پشگیری دوو هێزی کرد لە هەرێمی  کوردستانی باشور. لە بری ئەوەی ببنە پاڵپشت بۆئەمریکا و ببنە پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، داکۆکی لەمافی خوراوی گەلەکەیان بکەن، بەداخەوە بونە داشی دامەی وڵاتانی هەرێمی و لەوسەریشەوە بەهۆی ئەو هەموو پشگیریە جیهان بۆ ئەم هەرێمە وایان لێات لە خۆیان بای بوون و کەوتنە دژایەتی گەلەکەیان، بەبرسی کردن و بڕینی نانی خەڵک و تاڵانکردنی کوردستان و دژایەتی ئەمریکا،  تا لە ریفراندۆمە شکست خواردوەکەی ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ بەگوێی ئەمریکایان نەکرد، سەرنجەکانی ئەمریکایان لەمەڕ دۆخی ناوچەکەیان هەڵنەسەنگاند، درێژەیاندا بەسەر کێشیەکانیان، وایان دانابوو کە هاوشیوەی داخستنی پەرلەمان و گێرانەوەی سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشیان بۆ دەچێتە سەر، بەڵام ریفراندۆم دەرفەتێک بوو، بۆئەوەی ئەمریکا لەسەر داخستنی پەرلەمان تۆڵەی ئەم کارەو بە گوێنەکردنیان لێبکاتەوە. ئێستا دوای سەرکەوتنەکانی شەرڤانان لە خۆرئاوای کوردستان ئومێدی گەورەی بە گەلی کورد لەم بەشەهەیە، چونکە سەرکەوتنی کورد لەم بەشە بۆ ئەمریکا فەرغی باشوری کوردستانی بۆ پردەکاتەوە، دەشبێتە جێگای ئومێد بۆ هەمووجیهان، لەمەولاش لەخۆرهەڵاتی ناوەراست  گەلێکی تازەی خاوەن بریاری وەک کورد دەردەکەوێت، کاریگەری لەسەر بریاری تەواوی گەلانی جیهان دەبێت ،  ئومێد دەکەم کوردانی خۆرئاوا سود لە شکستەکانی باشور وەربگرن و نەکەونە دژایەتی بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی جیهانی زلهێز، بەشترین بەڵگەش بۆ پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ئەم بەشە بونی ئەم هەموو کۆمەکەیە بۆیان. ئێستا بەم پاڵپشتیە دوژمنانی کورد و جاشەکانیان هێندە نامورتاحن وەک دەبینین بەبەردەوامی پەلاماری هەموشتێک دەدەن، دەشیانەوێک لە پێناوی سەرنەکەوتنی کورد هەموو سازشێک بکەن.
دووەم: کورد لەسەر ئاستی هەرێمی و وڵاتانی ناوچەکە، دوای ئەوەی کورد لەلایەن تەواوی گەلانی عەرەبی و غەیرە عەربی و جیهانی، کورد وەک گەلێکی دواکەوتوی وەحشی دەدرایە قەڵەم، هەروەها لەساڵانی ٢٠کانی سەدەی رابردوو دابەشی سەر سێ نەتەوە کراو و ئەوانێش بە ئارەزوی خۆیان راست و چەپ لەناویان برد، بەڵام دوای سەرکەوتنی کورد لە خۆرئاواو بونە جێگای ئومێدی ئەمریکا و روسیا، ئیستا وەک باشترین هێز لە ناوچەکە بۆ ترساندنی نەیارەکانی ئەمریکا دەکەویتە کارو  دوای پاڵپشتی کورد ئیدی باشتر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەپارێزریت، چونکە کورد هێزێکی بەتواناو قارەمان و هیزێکی چالاک و خاوەنی هێزێکە. لەپاڵ ئەەش بە ئاواتی هەزاران ساڵەی خۆی دەگات، واشیان لە جیهان کرد، بەناچاری بێنە ژێربارە کە داننانە بەمافی کورد و پشگیری بکەن، هیچ گەڵیک ئەم توانایەی کوردی نیە بۆ ئەوەی  ئەم هەموو شەرەبکات و بەردێژای دەیان سەدە، لەم خاکەدا درێژە بە کاروانی ژیان بدات، ئەگەر ئەم بەرخودانە نەبێت، بەڵام ئەوەی جێگای ئومێدە ئەوەیە دژ بەسیاسەتی حوکمرانی هەرێمن کەوەش ئومێد بەخشە کە نابنە داردەستی وڵاتانی ناوچەکە و وەک باشور قوربانی خوێنی سەدان شەهید نادەن بەدەم ئاودا.
ئەوەی ئەمرۆ لە عفرین دەگوزەرێت و تورکیا دەیەوێت شەرێکی نەگریسی خوێناوی لەم کانتۆنە دروست بکات تەواکردنی کاری داعشە بەسەرێک و بەسەرەکیتریش دەیەوێت خۆی لوتی بشکێت، کاتێک نوێنەرەکەی بەلوت شکاوی کۆبانێ جێهێشت.
شەری ئەمجارەی عفرین شەرێکە لەنێوان حەق و ناحەق، لەنێوان ستەمکار و ستەم لێکراودا، شەرێکە جارێکیتر جیهان دەخاتەوە سەر دووڕیانی ئاسودەی و جەنگێکی درێژخایەن، شەرێکە لەنێوان شەری بەردەوامی تیرۆر و دروست بونی ئارامی،  ئەمجارەیان پێدەچیت حەقخوازان بگەن بەسەرکەوتن، چونکە شەرێکە یەک سەدەیە بەنارەوا بەسەر کوردا سەپێندراوە، ئەوجارە دەبێت لە گەڵ یەکەم دەستپێکی شەردا، تۆڵەی شەرە سەد ساڵەیەکەمان بکرێتەوە، کەبەنارەوا سەدان رۆڵەی ئەم گەلە خراوەتە زیندان، هەزارانیش لەناوبراون، عفرین هەربەوەش ناوەستێ جیهان رادەکێشێتە ناو بازنەی شەرێکەوە، بۆ ئەوەی دوژمنانی ئازادی لەماوەی یەک سەدەی رابردوو باش بناسن و بزانن ئەوانی پاڵپشتی داعشیان دەکرد و ئێستاش بەخۆیان لە بری داعش شەری مرۆڤی ئازاد لە عفرین دەکەن. وا لە مرۆڤی ئازدی خواز دەکات لەبەرام قەتڵ و عامی سەد ساڵەی دەوڵەتی فاشی تورک پەردە هەڵماڵن و چیتر رێگە بەوەنەدەن دەست درێژی بکرێتە سەریان، رێگە لەوەبگرن لەوەزیاتر کورد کورد قوربانیبێت.
ئۆردۆغان هەموو ئەو هەرایەی دەیکات بۆ ئەوەیە هەژمونی خۆی بسەپێنێ، دەیەوێت خەلافەتی دەوڵاتی عسمانی زیندوبکاتەوە، بەڵام دەردەکەوت کە ئۆردۆغان لە خەڵەفاوی گەورەدا دەژیت، نە رۆژگاری ئەمرۆ رۆژگاری سەردەمی خەلافەتنیە، نە خۆرئاوای کوردستانیش کوردی سەردەمەکانی رابردون، نە باشوری کوردستانیشە بەئارەزوی خۆی هێز جێگیربکات، بەڵکو عفرین پرە لەمرۆڤی ئازا، پرە لەوانەی لەسەربستێک خاک ئامادەی قوربانیدانن، لەوێ شێرەژن و پیاوی جوامێری لێیە، وەک باشورنیە، تاڵانچی حوکمی بکات. رێگاش بۆ تورک خۆشکات مۆڵگەداکوتێت.
 بائۆردۆغان بزانێت، چۆن کۆبانێ بوە هۆی لەناوچونی داعش، عفرینیش دەبێتە دواوێزگەی ژیانی ئۆردۆغان، چونکە کاتی ئەوە هاتوە، کورد بەمافی رەوای خۆی لە سەرخاکەکەی شادبێت.
تۆی فاشی تەواوی رێگاکانت گرتەبەر بۆ لەناوبردنی کورد. بەڵام رۆژ لەدوای رۆژ توێژی نوێ پێدەگات، ئەو توێژە تەیارە بەفکرێک کە ئێستا رابەرانیان وا لەسجن وەک ئاپۆ ودەمیرتاش، نوێنەریان وەک بایدەمیر والەناو جەرگەی دڵتدایە و  هاواردەکات دەڵێت کوردستان ئەوەتە وا لەناو دڵم، تۆ لەناو پەرلەمانتدا وابڵێن تۆ چۆن دەتوانی عفرین بگری، تۆ ئەگەر عفرین بسوتێنی سوتماکەکەی کوێرت دەکات، ئەگەر بتەوێ لێی بژی دەبێت بەگڕ بۆت دۆزەخێکت بۆ دادەخات، تۆ کێیت تابیر لە گرتنی عفرین بکەیتەوە، ئەگەر بەچەک دەنازی باشترین چەک وا لەدەستی ئەوان، ئەگەر بەهێزیش دەنازی، شەرڤانان، چاویان لە چاوی بەورە و ورەیان وەک قەندیلە، ئەوانە خوا خوایانە ئێوەبچن تابیان ناسن، تابزانن کێن؟ تاپێتان بڵێن ئێوەکێن و ئێمەی کوریش کێێن؟ دەیان ساڵە هەموو چەکی جیهان والە خزمەتت، بەڵام ئەمجارەیان جیهان والەخزمەت ئێمەدا، دەتانەوێت بەورەکانی عفرین وانەی واتان دادەن، دەتانەوێت ببن بەپەند بۆ هەموو تیرۆرستانی جیهان، هەرکاتیک باسی عفرین کرا سەرتان داخەن لەئاست شکست. ئاخر ئێوە هەموو هاوکاریەکی داعشتان کرد، بەڵام شکست لەدوای شکست بوەمیوانتان، لەوتێر نەبوون دەشتانەوێت خۆشتان پەند دەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە