چەکی دیژیتاڵی ئەڕای خەباتی سەردەمیانە

Saturday, 20/01/2018, 14:25

2449 بینراوە


واشینگتۆن-هوتێلێکی ترامپ و پەیامێک بۆ خاوەنەکەی
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر جەنابی ترامپ سەرۆکی ئامریکا وەک فیت و خووی هەمیشەیی خۆی دیسان شەکرێکی شکاند و سووکایەتێکی ڕەگەزپەرەستانەی بێ وێنەی بە ئافریکا و هایتی و ئێل ساڵوادۆر کرد. جەنابیان گوایە وەڕەس بووگە لە دەس پەنابەران و بەتایبەت ئەو خەڵکانەی کە لەو ولاتانەوە روو لە ئامریکا دەکەن . ئەم کابرا دەم پیس و دەم هەراش و هەڵیت و پڵیت بیژە ئەو وڵاتانەی بە " چاڵەگوو (shithole)" ناو هێنابوو . دواتر کە خەڵک پێیان زانی و لە قاو و هەرایان دا ، ترامپ هەڵپەی فرەی دا کە پینەی ئەو قەلەی بکات کە لە وانێکی هەڵ فڕیوە و نکوولی لەوە کرد کە ئەو شەکرەی شکاندبێ . 
خەڵکی خاوەن ویژدانی ئامریکا و لەمانیچ فرە گرینگ تەرتەر خەڵکی جیهان کاردانەوەی توندیان لە دژی نواند و هەر کەسە و هەر لایەنە بە شێوازی خۆی لە دژی ترامپ هاتنە دەنگ . دە جیهانەکەوە سەردەم دا ئیدی هەر توڕەهاتێک ، لە لایەن هەر کەس و لایەنێکەوە بێت ، بە بێ باجی شیاوی خۆی نەدەشاردرێتەوە و نە کەس لۆی نەچێتە سەر . 
دە کاردانەوەی سیاسی و میدیایی دا ، خەڵکێک هەوڵی ئەوەیان داوە و ئەی دەن کە خۆیان ژ بکار ئانینا وشە و دەستەواژەی نەشیاو و نانەجیبانە دە بواری گشتی دا ، بە دوور بگرن و تەنانەت ئەو دەربڕاوە نانەجیبانە بە فیکەیەک پڕ بکەنەوە ئانکو رەشی بکەنەوە لە نووسیندا . دیارە کە ئەم تایبەتمەندیە خەڵکی ئاسایی ناگرێتەوە و ئەم خەڵکە خۆیان بە نەریتی پیاوماقووڵە نابەجیب و دەم پیسەکان نابەستەنەوە و ئەوەی شیاویان بووت بە بێ روودەربایسی ، کوردەکەو ماچۆ ، دەی دەنەوە بە ڕوویان دا . ئەمەیچ بەشێک لە فەرهەنگی گشتی خەڵکە و وەک لە فەرهەنگی کوردی دا دکارین ببینین کو لە بۆنەیەکی مینا ئەمەی ترامپ ، خەڵک بە پەیڤی سەرکۆنەکەرانە و جەفەنگامێز و پلار و تانە و تەشەر و قسەی نەستەق و نوکتە و گێڕانەوەی جیرۆک و ئاکاری ئاژەڵان ، وەلام ئەدەنەوە . 
سەر دەمی شۆڕشی دیژیتاڵی هەنووکەیی و تێکنۆلۆژی نوێ ، چەکی نوێی هاوردگەسە هۆلێ کە خەڵک دکارن ئەڕای مەبەستی تایبەتی لەم بوارەد دا کەڵکی لێ وەرگرن . کاردانەوەی مرۆڤێکی داهێنەر و خاوەن بەهرە و هونەر لە ئامریکا . ڕۆبین بێل (Robin Bell) لە دژی شەکرشکاندنەکەی ترامپ گیانی سەردەم دیاری ئەکاتن و پڕاوپڕ کارایی و بڕشتی ئەو شێوەکازە لە خەباتی سەردەمیانە ، بە بێ قڕە و هەرا و ئاژاوەگێڕی ، خویا دەکاتن . نوخشە بێت لە جێلی نوێی کوردستان . 
ئەم پیاوە ، وەک لە گرتەیێکی ڤیدۆیی دەرئەکەفێ ، شەکرەکەی ترامپ ، چاڵەگوو ، ئەداتەوە بە ڕووی خۆی دا و هۆتێلەکەی وەک چاڵەگوو دەس نیشان ئەکات کە بێگومان هەم ئەبێتە هۆی ڕەوینەوەی ئەو خەڵکە کە لێی دەمننەوە و هەمیچ ناوی هۆتێلەکە و ناوی خاوەنەکەشی ئەزڕێنێ ، لە ئاستی جیهانی دا . ئەمەیچ ئەو ڕێکارە سەردەمیانەیە کە هەوسار و قەمتەری دەمی پیس و بۆگەن ئەکات و دەبێژێ کو هێژ مرۆڤایەتی و ئاستی بەرزی مرۆڤانە زیندووە و کابرایەک مینا ترامپ لەم بەرەدا نیە . 
لۆ بینینی گرتە ڤیدویی یەکە ئەم ناونیشانە بەسەر بکەنەوە :

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە