خوی شیری تا پیری

Tuesday, 23/01/2018, 13:07

5469 بینراوە


ئەم مەلایە ناوی 'سەید ئەحمەد پێنجوێنییە
لە سەردەمی بەعسدا ئەمن بوو، باوکیشی سەرۆک جاش بوو بە پلەی 'ئامر سریە' لە فەوجی شێخ برایمی شێخ نەسرە.
ئێستا لە نێو ڕیزەکانی یەکگرتووی ئیسلامیدایە و لە ئاکەپەیی بووندا تا سەر ناخ لە خیانەت ڕۆچووە.
ڕۆژانە سەردانی قونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دەکات و دەزگای میت و کاربەدەستانی تورکیش بە شێوەیەکی بەردەوام هاتوچۆی دەکەن.
حکومەتی هەرێم بە جۆرێک بواری بۆ ئەم مەلا بەکرێگیراوە کردۆتەوە کە زۆربەی وتارەکانی پیاهەڵدان بە ئاکەپە و ستایشکردنی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکە.
لە تازەترین وتاریدا دەربارەی هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورک و چەتە بەکرێگیراوەکانی بۆسەر کانتۆنی عەفرین دەڵێت:- (تورکیا موهەدەدە لەلایەن ناتۆ و روسیا و ئەمریکاوە، لەبەرئەوە لەم هێرشەیدا بۆسەر عەفرین حەق بە تورکیایە کە داکۆکی لە خۆی بکات. ئەو کوردانەی ئەولا هەر کە کانتۆن و مانتۆنیان دانا یەکەم کارێک کە کردیان دەستبردن بۆ حوکمی خوا بوو لەم ئۆقیانوسە ئیسلامیەدا. لەبەرئەوە بمانەوێت یان نا تورکیا حەقی خۆیەتی وەک دەوڵەتێکی ئیسلامی پارێزگاری لە قیەمە ئەخلاقی و دینیەکانی خۆی بکات).دیمەنی سەردانیکردنی سەرقونسوڵی دەوڵەتی تورک لە هەولێر بۆلای مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی و گەیاندنی ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی ئەردۆغان پێی.
کلیکی ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکە:

--------------------------
سەرۆکی زانایانی ئیسلامی تورک دەڵێت: ئەو هێرشەی کراوەتە سەر عەفرین جیهادە، چونکە هێرشێکە لە دژی کافرەکان ئەنجام دراوە.نۆکەرەکانی یەکگرتووی ئیسلامیش بۆ شاردنەوەی خیانەتەکانیان و ڕەوایەتیدان بە دڕندایەتیەکانی دەوڵەتی تورک دەڵێن: پشتیوانیکردن لە هێزێکی سۆسیالیستی لە بەرامبەرهێزێکی ئیسلامدا کوفرە.
------------------------

ئەم خۆفرۆشەی خوارەوەش، کە بەرپرسی سەرەکی ئەنەکەسەیە، دەربارەی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشست بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان پەیەدە مەحکوم دەکات و دەڵێت: (دەبێت فشار بخرێتە سەر پەیەدە).
پێویستە گەلی کورد زۆر باش خائینان بناسن و ڕێگە نەدەن مۆدێلی ئەنەکەسە لە هیچ پارچەیەکی کوردستاندا سەر هەڵداتەوە، چونکە مەرج نییە هەموو یاخیبونێک شۆڕش و هەموو چەک بە شانێکیش شۆڕشگێڕ بێت.
مۆدێلی ئەنەکەسە ئەو پاشاگەردانییەی لێ بەرهەم دێت کە 27 ساڵە جەماوەری باشووری کوردستان بە زامەکانیەوە دەتلێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە