ڕۆژنامەی گاردییەن ئاوای نووسیوە

Tuesday, 23/01/2018, 18:39

5223 بینراوە


رۆژنامەی گاڕدییەن دەڵێ: ریسکی ئەردۆغان بۆ هیرشکردنە سەرعەفرین بە قازانجی وی تەواو نابێ. هێرشی نیزامی بۆ ناوچەی عەفرین دەتوانێ دژی دەسەڵاتی خۆی وەرگەڕێ. سەرۆککۆماری سەرهیشکی تورکیە بە سرنج نەدان بە رووسیە ودەسەڵاتی بەشآر ئەسەد لە سەرکەوتن بە سەر کوردەکاندا گرەوێکی مەترسیداری دەست پێکرد. بەڵام ئەو قومارە دەتوانێ باردۆخی وی بباتە ژێر پرسیار؟
هێرشی رۆژی رابوردووی ئەڕتەشی تورک بە هاوکاریی ئەڕتەشێ ئازادی سوریا کە هاوپەیمانە دەگەڵ تورکیە بە دژی بەشآر ئەسەد، هاوکاتە بە هێرشی هەوایی وتۆپ خانە لە چەند رۆژی رابوردوودا. هیزەکان یەکینەکانی پاراستنی گەل کە ڕادەیان ١٠هەزارکەس دەبێ دەڵێن : ئێمـە یەک بست خاکی خۆمان لە دەست نادەین.
گاڕدییەن دەڵێ: ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١١ لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی لە سوریە هاوتەریب دەگەڵ رۆژئاواییەکان بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد هاتە ناو ئەو شەڕە، بەڵام بە دەرکەوتنی / داعش / لە عێڕاق وسوریە، تورکیە کە ئەندامێکی ناتۆیە، شکستی خەلافەتی ئیسلامی داعشی بە پێویست زانی تا شکستی دەسەڵاتی سوریە.
بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ وهاوکات بە تێك چوونی ئاگربڕ لە نێوان تورکیە و (پ،ک،ک)، گاردییەن وا دەڵێ بەناوهەڕەشەی ترۆرێستی کوردەکان لە سنوورەکانی عێڕاق وسوریە بوو بە پەرۆشیی سەرەکی بۆ ئەردۆغآن.
ئەردۆغان بە کەڵكوەرگرتن لە شکستی کۆدتای ساڵی ٢٠١٦ کە دژی دەوڵەت بوو، سەرکوتکردنی سازمان و حیزبە کوردیەکانی وڵاتەکەی تووندتر کرد و تەواوی رێبەرانی هەڵبژاردەی خەڵكی خستە ناو زیندان. بۆ ئەردۆغان وهاوفکرە ناسیونالیستەکانی وی کوردستانێکی سەر بەخ ۆلە باکوری عێڕاق وهاوسنوردەگەڵ باشووری تورکیە وێنەی کابووسێک دەچێ! بەڵام گرفتی ئەردۆغان تەنیا، جگە لە بەرخۆدانی کوردەکان بەرابەر بە هێرشەکانی نیزامی، نەبونی هیزەکانی ناوچەیە لە لایەنگریی لە سیاسەتی سەرکەوتکارانەی ئەردۆغآن ناکەن لە ئاست کوردەکان.
روسیە ، بەشارئەسەد و ئەربابەکانی وی لە ئێڕان دەگەڵ ئەو هێرشانە نین ودژن / و: لە بەر بەرژەوەندیی خۆیان/. بۆ ئەو سێ وڵاتە کۆنترۆڵکردنی کوردەکان لە پێشترە، هەر کامیان بۆ داهاتووی سوریەی دوای شەڕ سیاسەتی خۆیان هەیە.
جگە لەوانەش ئەردۆغان دەگەڵ دەوڵەتی / تڕامپیش / تووشی گیچەڵ بووە، بەردەوامی دۆستایەتی ئامریکا دەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل و دامەزراندنی هێزێکی ٣٠ هەزار کەسی لە سنوورەکانی سوریە وتورکیە ئەردۆغانی بە تووندی تووڕە کردوە. بۆیە رێبەرانی تورکیەی بە شێوەیەکی تەواو لە ریز بەندیی ناونەتەوەیی گۆشەگیر کردوە. بەڵام وا وێدەچێ تورکەکان هیچ گرینگیی نادەنە ئەو بابەتە.
وەرگیراو لە: رۆژنامەی گاردییەن
وەرگێڕانەوە بۆ کوردی: جەعفەر کەریمی.
سندوقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە